کارتی فشاری بەغداد بەرامبەر هەرێم لاوازە ؟

هیوا محەمەد کەریم
  2025-07-10   

کارتی فشاری عێراق بەرامبەر هەرێم کەموچەخۆرەو کراوە بەبارمتە کارتێکی زۆر لاوازە، چونکە بەلای بەرپرسانی هەرێمەوە ئەوەی گرنگ نەبێ بەلایانەوەو فشار نەبێت لەسەریان خەڵک و موچەخۆری کوردستانە، هێندە بێ باکن نەک سێ مانگ و چوارمانگ موچە نەدرێت، بگرە ساڵێکیش موچە نەدرێت و بەغداد موچەخۆر بکات بەکارتی فشار، ئەمان موچرکە بەلەشیاندا نایەت و هەستی مرۆڤانەیان ناجوڵێت، بۆیە دەبێت بەغداد فشارەکانی بگۆڕێت، ئەویش بەم سێ ڕێگەیەی خوارەوە:
یەکەم: بەڕێگری لێ کردنی بەرپرسانی هەرێم بۆ سەفەرکردنیان بۆ دەرەوەی ووڵات..
دووەم: بلۆک کردنی پارەکانی دەرەوەیان ..
سێیەم: ڕێگری لێ کردنی کۆمپانیاو سەرچاوە بازرگانییەکانیان لەعێراق و لەدەرەوەی عێراق..
من گرەنتی ئەوە دەکەم بەم سێ فشارە بەرپرسانی حزبی و حکومەتی هەرێم نەک هەفتەیەک بەڵکو بەتەنها ڕۆژێک دێنە سەر خەت ڕازی دەبن بەمەرجەکانی بەغداد ..
ئەو شەڕەی ئێستا بەرپرسانی هەرێم دەیکەن لە ڕادەست نەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ، شەڕی موچەخۆرو خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان نیە، بەڵکو شەڕی دابین کردن و مسۆگەر کردنی موچەی زەبەلاحی حزبی و بندیوارو بارەگاو پەیجە حزبییەکان و کەناڵە تەلەفزیۆنەکانیانە، ئەگەر ئەوە ببڕێت چۆن دەتوانن مانگی سەد هەزار دۆلار یان ٥۰ هەزار دۆلار بدەن بەکارمەندێک و پێشکەشکاری کەناڵەکانیان!!!!!!
چۆن دەتوانن کۆمەڵێک نوسەر بگرن بەپارەیەکی زەبەلاح و شەڕی مانەوەیانی پێ بکەن !!
تۆ سەرنج بدەن، کاتێ حزب و بەرژەوەندیە شەخی و تایبەتییەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، چۆن بەرپرسانی یەکەم و کەسی یەکەمی حزب دەگەن بە دورترین ووڵات و سەفەری بۆ دەکەن، بەڵام ئەوە سێ بۆ چوار مانگە خەڵک لەتالوکەو ناڕەحەتیدا دەژی، بزانە بەرپرسانی یەکەم تەنانەت بێزی ئەوەشیان دێت خۆیان بچن و لەکێشەکانی خەڵک مشۆر بخۆن، چوار کەس دەنێرن هەر ووشەیەک دەیڵێن لەوێ دەبێت پەیوەندی بەمانەوە بکەن لێرە لەکوردستان!!!!
کەواتە بەغداد دەبێت فشارەکانی بگۆڕێ و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکانیان بخاتە مەترسییەوە نەک موچەخۆرو خەڵکی کاسپکاری ناوبازاڕ بکات بەبارمتەو کارتی فشاری..
ئەگەر بەغداد وانەکات و بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی خەڵک و موچەخۆرو خۆی دور بگرێت لە لێدان لەبەرژەوەندییەکانی بەرپرسانی حزبدا، ئەوا دیارە شەریکە لەگەڵ دزی و گەندڵەییەکانی بەرپرسانی حزبی و حکومەتی هەرێم دا..

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×