بۆ سەرۆکی وەبەرھێنەران، لەھەرکوێ بێت!

د.كارزان محەمەد
  2025-07-30   

ھەمیشە بابەتێک سەرنجم ڕادەکێشێ، ھەزاران گەنجی ھەژار کە ھیچ خێرێکیان لەم وڵاتە نەبینی، بۆچی ئامادەبوون لەپێناو نیشتیمانەکەی پەتی سێدارە و مەدالیای شەھیدبوون بەشەرەف بزانن، بەڵام وەبەرھێنەرێک کە لەم وڵاتەدا ملیۆنەھا دۆلاری دەستدەکەوێ، دوامۆیلی ئۆتۆمبێل و کۆشکی شاھانەی بۆ ژیان ھەیە، ناڵێم با لەپێناو نیشتیمان شەھید ببن، بەڵام بۆچی دەبێ ھەندێکیان قەتڵوعامی نیشتیمان بکەن بۆ خاتری پارەیەک کە ئاستەمە خۆیان فریای خواردنیشی بکەون؟.
ئەم گلەییەشم لەو ڕاستییەوە سەرچاوەی گرتووە، ئێمەی بێ دەوڵەت دەبووایە پرۆژەی وەبەرھێنەرەکانمان نیشتیمانی بن، حکومەتیش مەرجی گەشەپێدان بۆ ھەر پڕۆژەیەک دابنێ..
بۆ نمونە:
ئەرکی وەبەرھێنەرە سایلۆ دروست بکات، نەھێڵێ گەنمی کوردی بەبەغدای داگیرکەر بفرۆشرێ و جوتیاری کورد موحتاجی ئەوان بن، لە گەنمی خۆماڵی جۆرەھا بەڕھەم دروست بکرێت.. نەک سایلۆ تەخت بکرێ و گەنمی کوردی بەبەغدا بفرۆشرێ بەڵام ساوەر لە وڵاتانەوە ھاوردە بکرێت!
ئەرکی وەبەرھێنەرە دەیان پاسی مۆدێرن بۆھاتوچۆ بھێنێ، تا ژینگە بەھۆی زۆربوونی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل پیستر نەبێ، ڕێژەی کارەساتی ھاتوچۆ کەم دەبێتەوە و چینی ھەژاریش کێشەی ھاتوچۆی نامێنێ، نەک داگیرکەرەکەمان پاسی مەسڵەحە بھێنێ، وەبەرھێنەری کورد تەختی بکات بۆ شوقە!
ئەرکی وەبەرھێنەرە دەیان کارگە بۆ بەرھەمی خۆماڵی دروست بکات، نەک جوتیاری کورد دەیان تەن تەماتە و میوەی جۆراوجۆری بەفیڕۆ بچێ، کاکی وەبەرھێنەر شەربەتی میوەو دۆشاو لە وڵاتانیتر ھاوردە بکات..
ئەرکی وەبەرھێنەرە کارگەی جگەرە دروست بکاتەوە کە ھەزاران خێزانی کوردی بەھۆی کشتوکاڵی توتن دەژیان، نەک کارگەکە کاول ببێ و جگەرە لە وڵاتانەوە ھاوردە بکرێت کە کەس نەزانێ لە چی دروست کراوە..
ئەرکی وەبەرھێنەرە چەندین پرۆژەی گەشتیاری دروست بکات، نەک سەیرانگا سروشتییەکانیش تەخت و ئاوەکەیان وشک بکات بۆخاتری شوقە!
ئەرکی وەبەرھێنەرە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دانیشتوان دروست بکات، نەک بۆ خاتری دینارێک زیاتر، پێشێلی ماددەی بیستوسێی دەستور بکات بەگۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوان و لێشاوێکی عەڕەب بھێنێ بۆ کوردستان، تەعریب لە کوردستان تەشەنە بستێنێ و لە ئێستاوە دووچاری گەورەترین قەیرانی  ئاووھەوا و لە ئایندە گیرۆدەی تەعریبێکیتر ببین.
ئەمانەی سەرەوە مشتێکن لە خەروارێ، ئەمڕۆ ئەرکێکی نیشتیمانی بۆ وەبەرھێنەر ھاتۆتەپێش، فەرموو با ویژدان و مێژوو دادوەرتان بێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×