پایتەختی چین لە ناوەندێكی سیاسیی تەقلیدی و باوەوە، گۆڕانی گەورەی بەسەردا ھاتووە و بووەتە شتێكی زۆر گەورەتر. لە سیستمی جیهانیی ئێستادا كە بە خێرایی لە گۆڕاندایە، بەیجینگ نوێنەرایەتیی هەژموون، شەرعییەت و گرنگیی ستراتیژی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەكات. لە سەرانسەری باشووری جیهان و لەوەش زیاتر، سەرۆك كۆمارەكان، سەرۆك وەزیران، بەڕێوەبەرانی تەكنەلۆژیا، سەركردەكانی كەرتی كار و ھاوبەشانی گەشەپێدان، زیاتر و زیاتر سەیری سەردانە فەرمییەكانیان بۆ بەیجینگ دەكەن وەك وەرچەرخانێكی مێژوویی بۆ دامەزراوەكانیان و ئەجێندا نیشتمانییەكانیان. "گەیشتن بە بەیجینگ" چیتر تەنیا گەشتێكی دیپلۆماسیی ئاسایی نییە، بەڵكو بووەتە هێمایەك بۆ دانپێدانان لەناو ئەو تەلارسازییە نوێیەی كە بۆ ھێزی جیھانی لەسەردەمەدا لەحاڵی دروستبووندایە،لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، گۆڕانكارییەكانی چین بە شێوەیەكی بنەڕەتی سیستمی ئابووریی نێودەوڵەتییان سەرلەنوێ داڕشتووەتەوە. ئەو وڵاتەی پێشتر تەنیا وەك زەبەلاحێكی پیشەسازی دەبینرا، ئێستا پەرەی سەندووە بۆ ھێزێكی پێشەنگ لە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو، ژیریی دەستكرد، وزەی سەوز و ستراتیژیی جیۆپۆلەتیكیدا. بەیجینگ،ئێستا لە خاڵی بەیەكگەیشتنی بازرگانی و دیپلۆماسیی جیھانیدا وەستاوە، كە تێیدا ئەو بڕیارانەی لەناو دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەكانی چیندا دەدرێن، دەنگدانەوەیان لە سەرانسەری كیشوەرەكاندا دەبێت،ئەم ڕاستییە ڕوونی دەكاتەوە كە بۆچی زۆربەی كەسایەتییە كاریگەرەكانی جیھان بەردەوام ھەوڵی گفتوگۆ و پەیوەندی لەگەڵ سەركردایەتیی چین دەدەن. لە بەڕێوەبەرانی كۆمپانیا گەورەكانی ڕۆژئاواوە بگرە تا ھاوبەشانی گەشەپێدانی ئەفریقا و شاندە بازرگانییەكانی ئەمەریكای لاتین، تێگەیشتنێكی بەشكراو و ھاوبەش ھەیە كە بەشداریكردنی ڕاستەقینە لە ئابووریی داھاتووی جیھاندا، تادێت زیاتر پێویستی بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەیجینگ دەبێت،جا چ بابەتەكە ئۆتۆمبێلی كارەبایی بێت، یان نیوەگەیەنەرەكان، وزەی نوێبووەوە، ژێرخانی دیجیتاڵی،چین بووەتە بەشێكی جیانەكراوە و پێویست لە ھاوكێشە ستراتیژییە نێودەوڵەتییەكاندا،لە كەرتەكانی تەكنەلۆژیا و پیشەسازیدا، "گەیشتن بە بەیجینگ" گرنگییەكی ڕەمزیی بێوێنەی پەیدا كردووە. بەڕێوەبەرانی سەرەكیی كۆمپانیا فرەنەتەوەییە گەورەكان بە بەردەوامی گەشت بۆ چین دەكەن، نەك تەنیا بۆ دەستەبەركردنی بازاڕ، بەڵكو بۆ نیشاندانی ئەوەی كە كۆمپانیاكانیان لەسەر ئاستی جیھانیدا بە ڕكابەری دەمێننەوە. بازاڕی بەكاربەر، توانای پیشەسازی، و سیستمی ژینگەیی تەكنەلۆژیای چین لە ئێستادا ئەوەندە گەورە و گرنگن كە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن. بۆ زۆرێك لە كۆمپانیا جیھانییەكان، سەركەوتن لە چیندا بە توندی بەستراوەتەوە بە سەركەوتنیان لە خودی بازاڕی نێودەوڵەتیدا،لە ڕووی سیاسیشەوە، بەیجینگ بووەتە یەكێك لە شانۆ سەرەكییەكانی دیپلۆماسیی مۆدێرن. كۆبوونەوە باڵاكان لەگەڵ سەركردایەتیی چین لەلایەن میدیا نێودەوڵەتییەكان و بازاڕە داراییەكانەوە بە وردی چاودێری دەكرێن، چونكە زۆرجار ئاراستە جیۆپۆلەتیكییە فراوانەكان دیاری دەكەن. زۆرجار سەردانەكان بۆ بەیجینگ دەرئەنجام و ڕەنگدانەوەی وایان لێدەكەوێتەوە كە زۆر لە سنووری پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تێدەپەڕێت؛ ئەوان ڕەنگدانەوەی پێگەی ستراتیژین لەناو جیھانێكی فرە جەمسەریدا كە تادێت زیاتر بەھۆی سەرھەڵدان و گەشەكردنی چینەوە شێوە دەگرێت،كارتێكەریی دیپلۆماسیی گەشەسردووی چین لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەكانی وەك "پشتێن و ڕێگا"، لەپاڵ فراوانبوونی ھاوبەشییەكانی لە سەرانسەری باشووری جیھاندا، بە شێوەیەكی بنەڕەتی پێگەی پەكینی لە نێوان نەتەوە لەحاڵی گەشەسەندنەكاندا بەرز كردووەتەوە.بۆ زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقا و ئابوورییە نوێیەكان كە بەدوای وەبەرھێنان، گەشەپێدانی ژێرخان و ھاوسەنگیی ستراتیژیی زیاتردا دەگەڕێن لە كاروباری نێودەوڵەتیدا، پاراستنی پەیوەندییە بەهێزەكان لەگەڵ چین هەم وەك كارێكی پراكتیكی و هەمیش وەك پێویستییەك دەبینرێت،لەرێگەی سەكۆ و پلاتفۆرمەكانی وەك "كۆڕبەندی ھاوكاریی چین و ئەفریقا" ، و فراوانبوونی "ڕێگای ئاوریشمی دیجیتاڵی"، بەیجینگ چوارچێوەیەكە بۆ ھاوكاریی تەكنەلۆژی و گەشەپێدانی ژێرخان كە لەگەڵ خولیا و ئاواتەكانی زۆرێك لە وڵاتانی باشووری جیھاندا دەگونجێت. لە دابینكردنی دارایی بۆ تۆڕە مۆدێرنەكانی هێڵی ئاسنەوە و دەستپێشخەرییە دیجیتاڵییەكانی گەنجان، چین خۆی وەك ھاوبەشێكی سەرەكی لە چارەسەركردنی تەحەددییەكانی سەدەی بیست و یەكەمدا جێگیر كردووە،ئەمە بەو مانایە نییە كە ھەموو سەردانێك بۆ بەیجینگ سەركەوتنی دەستبەجێ مسۆگەر دەكات، و بەو مانایەش نییە كە ڕێككەوتنی گشتی و ڕەھا لەسەر سیاسەتەكانی چین ھەبێت.بەڵام ئەمە ڕەنگدانەوەی واقیعێكی جیۆپۆلەتیكی فراوانترە: بەیجینگ بووەتە یەكێك لەو كەمە پایتەختە جیھانییانەی كە توانای ھەیە لە یەك كاتدا ئاراستە ئابوورییەكان، پێوەرە تەكنەلۆژییەكان، ئەجێندا دیپلۆماسییەكان و داھاتووە ستراتیژییەكان داڕێژێت و شێوەیان پێبدات،لە جیھانی ئەمڕۆدا، گرنگی و بایەخی نیشتمانی و دامەزراوەیی تادێت زیاتر تەنیا بە ھێزی ناوخۆیی ناپێورێت، بەڵكو بە توانای مامەڵەكردن و گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو ناوەندانەش دەپێورێت كە داھاتووی سیستمی نێودەوڵەتی دادەڕێژن. چین تەواو ئامانجی خۆی ڕوون كردووەتەوە كە دەیەوێت ڕۆڵێكی ناوەندی لەو سیستمەدا بگێڕێت، لە سەدەی بیست و یەكەمدا، "گەیشتن بە بەیجینگ" بووەتە شتێك كە لە تەنیا شوێنێكی مەبەستی گەشتكردن گەورەترە؛ ئەمە بووەتە نیشاندانی پێگەی ستراتیژی.