ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە و ئۆپۆزسوێنی پەرلەمانەی بۆ دەسکەوتی تەکە کەسیی یاخود حزبی “

کارۆخ سەید ڕزگار
  2025-09-28     229

سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

 

 دروستکردنی چوارچێوە: لە سیستەمە نیمچە دیموکراسییەکان یان ئەوانەی دەسەڵاتێکی باڵادەستیان تێدایە، بەشداریکردنی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەماندا زۆر جار لەسەر پڕکردنەوەی جێگەیەکی ڕووکارە (Formal presence) لێکدەدرێتەوە، نەک کاریگەریی ڕاستەقینە.
 تێزی سەرەکی: ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی لەوانەیە ببێتە ھۆکاری "کۆنترۆڵکردنی ناڕەزایەتییەکان" و بچووککردنەوەی ڕۆڵی ڕاستەقینەی گۆڕانکاری. ئۆپۆزسیۆنی کاریگەر پێویستە لە ناو جەماوەردا لەدایک بێت و دەسەڵات بۆ ناوەندەکانی بڕیار نەگوازێتەوە.
بەشی یەکەم: خەفەکردنی کاریگەری لەناو ھۆڵی پەرلەماندا
 "گرتنەخۆگرتنی سیستەم" (Co-option): کاتێک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن دەچێتە ناو پەرلەمان، زۆر جار مەرج و یارییەکانی دەسەڵاتی زاڵ قبوڵ دەکات. وەک ئەوە وایە کە بچێتە ناو گۆمێکەوە کە دەسەڵات قەدەری ئاوەکەی دیاری کردووە.
“ سەرقاڵبوون بە فەرمانگە (Bureaucracy): ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی سەرقاڵ دەبێت بە پرۆسە تەکنیکییەکان و ناکۆکییە لاوەکییەکانەوە (وەک بودجە، لیژنەکان، وتووێژی ناوخۆیی)، لە کاتێکدا کێشە گەورەکانی ھەرێمی کوردستان لەدەرەوەی وڵات زۆرن و ھێچیان وەک پێویست  چارەسەر نەکراو “

 ونبوونی دەنگی جەماوەر: پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن وردە وردە دەبنە بەشێک لە "چینێکی سیاسی" و لە پێداویستییەکانی سەر شەقام دوور دەکەونەوە لە نێوو فکروو ئایدۆلۆژیای دەسەڵات دەتوێنەوە 

ھەر بۆیە قۆناغی داھاتوو ئۆپۆزسوێن لە ھەرێم پێویستناکات ھەوڵوو تەقەلای بۆ ئەوەبێت بچێتە نێوو پەرلەمان دەبێت لەسەر شەقام و لەناو ھەوڵاتیان بێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×