1ـ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان، بریتییه له‌تاڵانكردنی سامانی وڵات.
2ـ له‌كوردستان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار لایه‌نگران و ئه‌ندامان و موچه‌خۆرانی خۆیان ده‌نێرن بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئیتر باكیان به‌وه نییه خه‌ڵك ده‌چێت یان نا؟ به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30/1/2005 كه ئه‌و كات كورد زۆرینه‌ی یه‌ك بوو، ده‌سه‌ڵاتی كوردی هاواری ده‌كرد یه‌ك ده‌نگ زۆره‌و هه‌مووتان بچن بۆ ده‌نگدان، ته‌نانه‌ت ڕیكلامی ئه‌وه‌یان بۆ ژماره 730ی كورد ده‌كرد و ده‌یانووت: بڕۆن ده‌نگ بده‌ن به حه‌وت سه‌د و سی/ ئاوتان بۆ ئه‌كه‌ین به بیبسی.
3ـ ئۆپۆزسیۆن هه‌تا بڵێی په‌رته‌وازه‌یه‌و نه‌ك نه‌یانتوانی یه‌ك به‌ره دروستبكه‌ن، به‌ڵكو كه‌وتنه گیانی یه‌كتر.
4ـ واقیع ئه‌مه‌یه دوو لیستی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌یه، چه‌ند لیستێكی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه، وه چه‌ند كورسییه‌كی دیاریكراو هه‌یه بۆ كورد، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ یه‌كێتی و پارتی نوێنه‌ری تۆ بن، ئه‌وا ڕوونه‌و لایه‌نگران و ئه‌ندامانیان ده‌نگ به‌و دوو لایه‌نه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ (له‌ڕێی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، یان ئه‌گه‌ر ڕه‌خسا وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی) هه‌واڵ و ڕاستیه‌كانت له‌سه‌ر دۆخی وڵات بۆ ده‌ركه‌وێ، ئه‌وا چه‌ند كاندیدێكی چالاكی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن و بچۆ ده‌نگیان پێ بده.
5ـ هه‌ڵبژاردن دیزاین كرابێت یان نا؟ یه‌كێتی و پارتی زۆرینه بێنن یان نا؟ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن كارێكی ئێجگار هه‌ڵه‌یه‌و تۆی ناڕازی پێویستت به كه‌سێكه جاروبار له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌واڵی ڕاستت بۆ بێته‌وه.
6ـ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن كاتێك سوودی ده‌بێت و ده‌نگێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ر دروستده‌كات كه حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی ناڕازی و ڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كۆده‌نگی دروستبكه‌ن، له ئێستادا ئه‌و كۆده‌نگییه نییه، مادام ئه‌و كۆده‌نگییه نییه، كه‌واته بایكۆتیش هه‌ڵه‌یه و به‌ته‌واوه‌تی دیارده‌ی بایكۆت نه‌بۆته ڕای گشتی.