له‌گۆڕی پاكتا سه‌ر ده‌ربهێنه حه‌زره‌تی مه‌حوی!
بزانه چی به‌سه‌رهات كورده‌واری و شیعر و هه‌ڵبه‌ستی
(كه‌مالی 1886 - 1974)
هه‌رچه‌نده كاره‌ساته‌كه‌ی شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌ڵه‌ب تابڵێی تراژیدی بوو، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجار ئاواته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی نه‌مر هاته دی كه نزیكه‌ی سێ سه‌دو په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاواری یه‌كبوونی گه‌لی كوردی كردووه، كه‌چی ئه‌م ئاواته‌ش درزی تێكه‌وت و له نمونه‌ی ده‌ركه‌وتنی مه‌لا مه‌زهه‌ر و هاوشێوه‌كانیدا جارێكی تر نا‌ئومێد بووینه‌وه، مه‌لا مه‌زهه‌ر پێی خۆشه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆش كه‌وت دكتۆری ژن پشكنینی بۆ بكات، وه له بازگه‌ی نێوان شاره‌كان، ئاسایشی ژن، ژنه‌كه‌ی بپشكنن، به‌ڵام تووشی دژیه‌ك ده‌بێت و ژنی بۆ چا تێكردن و خزمه‌تی پیاو ده‌وێت! له‌كۆتاییدا ده‌توانم ده‌یان لاپه‌ڕه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جوان و مه‌ردانه‌ی مه‌لا و مامۆستا ئاینییه‌كانی كوردستان هه‌ر له نمونه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران تا ده‌گاته مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌و مه‌لا عه‌بدوكه‌ریمی موده‌ڕیس و عه‌لادین سوجادی و زۆربه‌ی مامۆستا ئاینییه‌كانی ئێستا بهێنمه‌وه به‌ڵام پێویست ناكات، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم: ئاین لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و وڵاتان بۆته چه‌تری كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و میلله‌تان، به‌ڵام لای ئێمه له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێ كه‌س لافاوی خه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت چونكه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان كزه، شه‌ڕڤانێكی كوردی كچ گیانی خۆی بۆ فڕین ئاماده‌ده‌كات، كه‌چی هێلانه‌ی هه‌ست و ویژدانی هه‌ندێ كه‌س نه‌ك تۆزقاڵێك ناجوڵێت به‌ڵكو ماڵی یه‌ك به‌یه‌كی گه‌لی كورد و ئاسمان چه‌ند له‌یه‌ك دوورن ئاوه‌ها دوورده‌كه‌وێته‌وه.