چی بکەین؟ چارەسەر چییە؟ 

مه‌ریوان سه‌لاح حیلمی
  2026-01-20     271

باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ تووشی گەورەترین شکست بوو، بەڵام چونکە ھەمووی یەک بوو، یەک بڕیاری دا، بەکۆمەڵ کۆڕەوی ھەڵبژارد، لە ئەنجامدا ھەرێمی کوردستانی بەرھەم ھێنا، واتە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی یەکبوونی کوردە لەقۆناغی ئەوپەڕی تێکشکان و شکستدا، نەک قۆناغی سەرکەوتن و خەباتی چەکداری وەک ھەندێ کەس باسی ئەکەن. 
ئەی ئێستا کە ئەو دۆخە مەترسیدارەی ڕووبەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان بۆتەوە؟ خەریکە ئەزمونی خۆسەر لەناو دەچێت، چی بکەین؟ پێویستە ھەموو کورد یەک دەنگ، یەک بڕیار بێت، بەردەم سەفارەت و کونسڵخانەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا بەرنەدەین لەھەموو جیھان،  تا ڕادەی چۆڵ کردن فشاریان لێبکەین، بڕژێینە سەر شەقامەکان، سنوورەکان بشکێنین، ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان کۆبکەنەوەو بە پاڵپشتی پارچەکانی تری کوردستان بەرگری بکەن و بکەین، تا خۆت دۆستی خۆت نەبیت و کەس دۆست و پشتت نییە، کاتی ناکۆکی و درزخستنە ناو ماڵی کورد نییە، ئەمە سەرەتای ھەموو کارێکە بۆ سەرکەوتن، (شوکری فەزڵی) شاعیر زیاتر لە سەد ساڵ درکی بەمە کردووەو ئەڵێ: 

ئیش کە ئێستە ڕووی لەھەورازە، سەرەولێژی نەکەی
فکری وردیشی ئەوێ، ھەر بە دوعاو نوێژی نەکەی
گێرەشێوێنێ کە کای کۆنی بەبادا لە کنت
چاکە ھەر لێی خوڕی، سەیری دەم و کاوێژی نەکەی
سەرەتای ئیش ھەموو یەکبوونە، ئەویش نابێ ھەتا 
ھەر برینێ کە لەدڵدا ھەیە، ساڕێژی نەکەی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×