ئه‌گه‌رچی لێشاوی وشه له ناخمدا په‌نگی خواردۆته‌وه و لافاوی په‌یڤه‌كان خه‌ریكه سنگم هه‌ڵده‌دڕن و له جه‌سته‌م دێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ناشزانم چی بنوسم كه شایسته‌ی ئه‌و مه‌رگه تراژیدییه‌ی تۆ بێت، ئێمه له باشوور به‌تایبه‌تی له سلێمانی وه‌كو ئه‌و مناڵه‌مان لێهاتووه كه له پشتی دایكی، خۆی ده‌شارێته‌وه‌و خۆی گرمۆڵه ده‌كات، ئاخر چۆن ڕوومان بێت سه‌یری ئێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌باشوور ژیابێت ئه‌وه ده‌زانێت كه هاوین و زستان چه‌ند له‌یه‌ك دوورن، ماڵی خه‌ڵكی و ئاسمانیش چه‌ند له‌یه‌ك دوورن، ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌هه‌مان شێوه‌ن، به‌م ڕۆژگاره خه‌ریكی پینه‌كردنی ئه‌و حه‌یاچوونه‌ن و به‌رده‌وام خه‌ریكن ده‌رگای درۆی زلی یاسا و ڕێسا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌س باوه‌ڕیان پێناكات.
غه‌زال گیان ئێمه له‌دوای شه‌هیدبوونی تۆ وه‌كو گه‌ڵایه‌كی وشك كه له داربه‌ربووبێته‌وه و با بۆ ئه‌و لاولای بهێنێت ئاوه‌هامان لێهاتووه، كه‌س حه‌یای ئێمه‌ی نه‌برد ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیله‌ی هه‌رێم نه‌بێت.
خۆزگه بۆ ساتێك ده‌بوومه عه‌بدوڵڵا گۆرانی شاعیر و ئه‌و شیوه‌نه‌ی كه‌بۆ گوڵاڵه‌ی كچی كردووه، منیش بۆ تۆم بكردایه، ئه‌گه‌رچی له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا هه‌موو قسه‌و وته‌یه‌ك شیاوی هه‌موو گوێچكه‌یه‌ك نییه.
له‌كۆتاییدا تۆ خۆش نه‌ژیایت، به‌ڵام جوان ژیایت، بۆیه تۆ نه‌مری و له‌دڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزدا ده‌مێنیته‌وه و هیوادارم ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه به‌سه‌ربچێ و ڕۆژهه‌ڵبێ و دنیا ڕوناك ببێته‌وه.