ئایە ستەم کارێکمان گۆڕیەوە بە چەند دانەیەکی تر؟!

کاوان حسێن
  2025-11-17     262

سێبەری درێژی دەسەڵات: سێ دەیە لەشکاندنی بەڵێنەکان لە باشوری کوردستان

 

سێ دەیە تێپەڕی لە ڕاپەڕینەمەزنەکەی  ١٩٩١ کە ھێمای سەرکەوتنی خەڵکی کوردستانە بە سەر چەوساندنەوەو چاوەڕوانی درێژ خایەن کە خۆیان بەڕێوە بەرن وە کاتی ئازایەتی و قوربانی و ھیوا بوو، بۆ یەکەم جار لە سەردەمی مۆدێرنەدا خەڵکی کوردستان هەلی ئەوەیان دەست کەوت خۆیان بەڕێوەبەرن و داھاتوو لە سایەی دادپەروەری و شکۆمەندی بنیات بنێن.

ئەمڕۆ ئەو بەڵێنە شکاوەو ئەو جوڵانەوەیەی کە سەردەمانێک خەباتی دەکرد بۆ ئازادی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون  ئێستا بوون  بە ھێمای چەق بەستووی و گەندەڵی و بەرژەوەند خواز ئەوەی وەک خەباتی ڕزگاری نیشتمانی دەستی پێکرد گۆڕاوە بۆ دەست کەوتن و زیاد کردنی ئیمتیازات و دەسەڵات.

 

لە ڕزگاریەوە بۆ قۆرخکاری

یەکێتی و پارتی دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتۆتە دەست لە ٩١ وە و سیاسەت و ئابوری و ئاسایشی ھەرێمیان کۆنتڕۆل کردووە بە پێی کات لە بری بنیات نانی دامەزراوە نیشتمانیە یەگرتووەکان دەسەڵات و سەرچاوەکانیان لە نێوان خۆیان دابەش کرد ئەمەش  سیستەمێکی دروست کردووە کە زۆرجار دڵسۆزیی حزبی لە لێهاتوویی یان ڕاستگۆیی گرنگترە.

ئەم ڕێکەوتنە حوکمڕانی لاواز کردووەو بێزاری خەڵکی قوڵتر کردووە.دەسەڵات لە دەستی چەند خێزان و داسەڵاتدارێکدا کۆبونەتەوە کە ناوچەکە وەک موڵکی تایبەتی خۆیان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن نەک ئەمانەتێکی گشتی.

 

دەسەڵات بێ بەرپرسیارێتی

ئەوەی وەک سەرکردایەتیەک  بۆ ڕزگاری دەستی پێکرد گۆڕاوە بۆ سەرکردایەتی بۆ قازانج،زۆرێک لە کەسایەتیە باڵاکان کە سەردەمانێک بەسادەی وەک شۆڕشگێر دەژیان ئێستا ملێۆنەرەکانن .دەوڵەمەندیی چینی دەسەڵاتدار بە تەواوی دژە لەگەڵ کەم دەرامەتی موچەخۆران و کرێکار و گەنجانی بێکار و  لەدەستانی ھیوا.

لە ھەمان کاتدا گەندەڵی بەرەو زیاد بوون دەچێت و کەس سزای لەسەر نادرێت .سامانی سروشتی کوردستان، بەتایبەت نەوتەکەی، بە نهێنی بەڕێوە براوە و کەمترین سوود گەیشتووەتە خەڵکی ئاسایی. ئەو دامەزراوانەی کە دەبوو خزمەتی نەتەوە بکەن، لەبری ئەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتداران بەکارهێنراون.

 

ئامێری بێ دەنگ کردن

چەندین سەدەیە بە ھاوڵاتیان دەوترێت "ڕەخنەگرتن لە حزبی دەسەڵات دار مەترسیە بۆ یەکێتی نەتەوەیی، ئەم جۆرە چاوبەستن بۆتە ئامڕازێک بۆ بێدەنگ کردنی  ڕاستی ،ڕۆژنامەنوسان ڕەخنەگران و چالاکوان کە لە گەندەڵی ئەدوێن و لێ کۆڵینەوە ئەکەن شوێنیان زیندان و ھەڕەشەیە وە ھاوڵاتی دەبێت بێدەنگ بێت لە کاتێکدا داھاتوویان بە مامەڵەی سیاسی و بەرژەوەندی شەخسی ئاڵوگۆڕی پێکراوە.

 

ھەڵبژاردەی خەڵکی

گۆڕانکاری لەسەرەوە دروست نابێت بەلکو دەبێت لە خەڵکەوە بێت ،ھەر ئەندانم و  لایەنگرێکی پارتی و یەکێتی دەبێت پرسیارێکی سادەلە خۆیان بکەن: ئایە لە خزمەتی نەتەوەکەم بم یان خزمەتی دەسەڵاتی چەند کەسێک؟

دڵسۆزی بۆ حزب ھەرگیز نابێت بخرێتە پێش دڵسۆزی بۆ کوردستان .دەبێت ڕاستگۆیانە قسەبکەن و داوای چاک سازی بکەن وە تەنانات دەبێت حزبەکەش بە جێبێڵن کە ڕەتی کەنەوە چاکسازی و گۆزانکاری وە بەڕاستی ئەمە ئازایەتیە نەک خیانەت.

نەوەی داھاتووی کورد شایەنی داھاتوویەکە دادپەروەری و شایستەی و شەفافیەت دروستی کات نەک میراتی سیاسی.

 

داوا بۆ نوێ بونەوە

پارتی و یەکێتی سی ساڵیان ھەبوو تا خۆیان بسەلمێنن، کەچی ھێشتا ئەم ھەرێمە ئەناڵێنێ بەدەست گەندەڵی و بێکاری و توندیژی و بێ ھیوای .کاتی نوێبونەوەی ڕەوشتی سیاسی ھاتووە ھۆشیاربونەوەی ئاشتیانە لەسەر ئازایەتی ھاوڵاتیبوونی  ئاسای بنیات بنرێت .باشووری کوردستان پێویستی بە سەرکردایەتییەک هەیە کە خزمەتی گەل بکات نەک سەرکردایەتییەک کە خاوەندارێتی بکات.

ئەو شۆڕشەی لەشاخەکانەوە دەستی پێکرد ھەرگیز بۆ ئەوە نەبوو ببێتە دروست بوونی چەند پاشایەک بەلکو بۆ دروستبوونی ھاوڵاتی بوون بوو وە داھاتوو بۆ ئەوانە دەبێت کە ھێشتا بڕوایان وایە ڕاستەقینە لە ترس بەھێزترە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×