ئاڵا وەك شكۆ و هێمای نەتەوەیی

نارین عەبدولقادر
  2025-12-17   

ڕۆژی ١٧ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك، وەك ڕۆژی ئاڵای كوردستان دەستنیشان كراوە و لە هەرێمی كوردستان و لە دامودەزگا فەرمییەكان ساڵانە یادی دەكرێتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەیەوە بەڕێوە دەچن.

 

مێژووی ڕۆژی ناودێركردنی ئاڵای كوردستان بۆ ساڵی ١٩٤٥ و ٣٥ ڕۆژ بەر لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان دەگەڕێتەوە، كاتێك دوایین دامودەزگای حكوومەتی پاشایەتی لە مەهاباد لابرا و لەسەر شارەوانیی مەهاباد ئاڵای كوردستان هەڵكرا، لەو كاتەوە و ١٧ی ١٢وە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاڵای كوردستان بە فەرمی لە شۆڕشەكانی كورددا هەبووە.

 

دواتر ئاڵای كوردستان كە لەلایەن سەیدزادە فاتمەحوسێنی، ژنە تێكۆشەری خەڵكی مەهاباد كە یەكەم كەس بووە بەدەستی خۆی ئاڵای كوردستانی دووریوە، لە ڕێكەوتی ٢٢ی ١ی١٩٤٦ و لە كاتی ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان بە سەرۆكایەتیی پێشەوا قازی محەمەد و بە ئامادەبوونی بارزانیی نەمر بە فەرمی هەڵكرا و وەك شكۆ و هێمای نەتەوەیی بە فەرمی ناسێندرا.

 

دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان بە دەستی دوژمنانی كورد، ئاڵای كوردستان لەلایەن پێشەوا قازی محەمەدەوە ڕادەستی بارزانیی نەمر كرا و هەتا ئەمڕۆ لە شۆڕشەكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەك هێما و سیمبوولی نەتەوەی كورد پارێزراوە و بە فەرمی بەكار دەهێندرێت.

 

هاوكات پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی ١٩٩٩ بە بڕیارێك ئاڵای فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی بڕیاری دا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكوو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت، لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنەوە.

 

سروودی نیشتیمانی:

سروودی ئەی رەقیب لەلایەن شاعیری كورد یونس رەئووف ناسراو بە "دڵدار" لە ساڵی 1940 دانراوە، بووەتە بەشێك لە كولتوور و فەرهەنگی میللەتی كورد و جێگەیەكی پیرۆزی لە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جەماوەرەكەیدا هەیە و سیمبوولی خەبات و بەرخۆدانی گەلی كوردە.

 

مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

 

سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لە پێناو مافەكانیاندا.

 

سپی: هێمای ئاشتی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخواز بووە.

 

سەوز: لە سرووشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.

 

زەرد: مەبەست لە ڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد و هاوكات وەك هێمای٢١ی ٣ یە كە دەبێتە نەورۆز و ڕۆژی نەتەوەیی كوردستان.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×