کاتێ خۆی سەتەلایتێکم ھەبوو 

ئاراز مەحمود قەرەداغی
  2025-12-23   

کاتی خۆی سەتەلایتێکم ھەبوو جیاواز لەھەموو سەتەلایتەکانی ئەو کاتە . باسی ساڵی ٢٠٠٧ دەکەم . ئەم سەتەلایتە کاتێک سەیری بەرنامەیەکم بکردایە ئەگەر شتێک حاڵی نەبومایە دەمتوانی بیگێڕمەوە بۆ دواوە , ھەروەھا دەشمتوانی ئەو بەرنامە خەزن بکەم و پاشان ھەرکاتێک بمەوێ سەیری بکەم .

 سەرەتا وامزانی ئەم سەتەلایتە شتێکی زۆرباشە , بەڵام پاش ماوەیەک بۆم دەرکەوت ئەمە زۆر خراپە !

بۆچی خراپ بوو ؟

دیقەتم دا ئەم مواسەفاتەی خەریکە #گێل و ئیھمالم دەکات , خەریکە تەرکیزم بۆ سەیرکردن و گوێگرتن وردە وردە دادەبەزێنێ !

 ئەی بۆچی وای لێدەکردم ؟

کاتێک من بەھۆی مواسەفاتی سەتەلایتەکەوە دڵنیا بووم لەوەی دەرفەتی_دوەمم ھەیە بۆ گوێگرتن و سەرنجدان , ھەندێک جار خەمساردیم دەنواند و بەباشی موتابەعەی بەرنامەکەم نەدەکرد .

 ئەم بابەتەم چۆن ھاتەوە یاد ؟

 گروپی ڤایبەرەکانی #قوتابخانەکان ڕێک قوتابی وەک ئەو کاتەی من لێکردوە کە سەتەلایتەکەم ھەبوو !

🔹کاتێک قوتابی دڵنیایە لەوەی جەدۆلی ڕۆژانەو جەدۆلی تاقیکردنەوەکانی لە گروپەکە بۆ دادەنێن لە قوتابخانە ئیھمالی دەکات و ناینوسێ .

🔹کاتێک دڵنیایە لەوەی مامۆستا بابەتەکەی دیسان لە گروپەکە بۆ دادەنێ یان ڤیدیۆیەکی بۆ دادەنێ , بۆچی لە قوتابخانە گوێ بگرێت , ئەم گوێنەگرتنەشی دەبێتە ھۆی قورس کۆنترۆڵکردنی پۆل لەلایەن مامۆستاوە .

🔹کاتێک دڵنیایە لەوەی لە گروپ واجباتی ماڵەوەی پێ دەوترێت و دوایی  سەیری مۆبایلەکەی دایکی بکات , چ پێویست دەکات لە قوتابخانە بزانێ ئەرکی ماڵەوەی چیە ؟

 ئەم گروپانە کە وەک کەناڵێکی پەیوەندیی نێوان قوتابی و  قوتابخانە دانراوە ئەوپەڕی #خەمساردی و بێ منەتی بەخشیوە بە قوتابی سەبارەت بەوەی لە قوتابخانە دەگوزەرێ , ئەسڵەن وەک مۆزەفێک دەچێت و دەیەوێ تەنھا غیاب نەدرێت .

🔹جاران لەسەردەمی ھەشتاکاندا , ئەو ڕۆژەی ھۆنراوەیەکمان دەخوێند مامۆستا دەیوت بزانم کێ ھەر یەکسەر دەتوانێ لەبەری بکات .

🔹کوا ئەوەندە پێویستمان بەوەبوو لەماڵەوە سەعی بکەین , دایک و باوکی چەندمان ئەسلەن خوێندەواربوون تا سەعیمان پێ بکەن ؟
 قوتابخانە بەلایەنی کەمەوە بەشی نمرەی شەست و حەفتای تیا فێردەبوین .

بیرمە لەماڵی #خاڵم تەلەبە بووم ،خۆمان ماڵمان لەبازیان بوو , خاڵۆژنم بەدایکمی دەوت : بەخوا یەک سەعی ناکات ,دوایی گلەیی مەکە مەڵێ بۆ پێتان نەوتم , بەڵام بەخوا نمرەکانیشم سەروی ھەشتاو پێنج بوو , ھەمیشە ئەوایل بووم , زۆربەی کۆشش و سەعیشم گوێگرتنم بوو لە قوتابخانە .

 پێشنار دەکەم , ھەرچی گروپی ڤایبەری قوتابخانەکانە دابخرێت , یەک پەیجی قوتابخانە وانەی دوبارە بۆ قوتابی دانەنێت , با قوتابیەکانمان لەو￵ە زیاتر خەمساردو خاو نەبنەوە لە وەرگرتنی زانیاریدا..

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×