ئەمینداری یەکگرتوو بە کورتی پیرۆزباییەکی ئاراستەی مەسیحیەکانی کوردستان و جیھان کردوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ساڵیادی لەدایک بوونی گەورەمان عیسا پێغەمبەر(درودی خودای لەسەر) و سەری ساڵی زاینی لە ھاوڵاتیانی مەسیحی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز ئەکەم ، بە ھیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانی بۆ ھەمولایەک ،
( إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحُ مِنْهُ …) النساء /١٧١
خوێندنەوەی ئەم چەند دێڕە لە ڕووی شەرعەوە
🔹ساڵیادی لەدایکبونی عیسا ھەرچەند ڕاجیاییەک ھەیە لە ڕێکەوت و ڕۆژو بەروارەکە کە ئایا لەو بەروارەدا لە دایک بوە یان نا , ئەمە ھیچ کێشەیەک دروست ناکات چونکە ھیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ لەقورئاندا نیە کە بڵێت لەم مانگەدا لە دایک نەبوە . سەبارەت بە ھەبونی خورماش لەو وەرزەدا ئەمە ھیچ کێشەیەک دروست ناکات ,چونکە دەکرێت خورما لە چلەی زستانیشدا خوا وەک موعجزەیەک بینێرێت بۆ مەریەم، چونکە پێشتریش خوای گەورە کۆمەڵێک میوەو خۆراکی بۆ ناردوەتە ناو میحرابەکەی کە لەوەرزی خۆیدا نەبوە و جێی تێڕامانی دەوروبەرەکەی بوە .
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًا ۖ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّهِ ۖ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ غَيْرِ حِسَابٍ.
🔹 لەپیرۆزباییەکەدا بە ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکات کەعیسا پێغەمبەری خوایە، ئێ خۆ ئەمەش ھیچ پێچەوانە نیە لە گەڵ عەقیدەی ئیسلامیدا. پیرۆزباییەک لەم جۆرە کە کەسێکی دیار ئاراستەی مەسیحیەکانی دەکات و ئەمە دەدات بە گوێیاندا خۆی لەخۆیدا ڕاستکردنەوەی بیرو ڕایەکی ھەڵەی تێدایە کە عیسا کوڕی خوابێت .
🔹سەرەڕای ئەوانەی سەرەوەش ئاماژە دەکرێت بە لە دایکبوونی عیسا (د.خ)
کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا ڕاستکردنەوەی ھەڵەباوەکەی تثليث لە دینی مەسیحیەتدا , کە باوەڕیان وایە خوا سێ بەشە.
🔹سەبارەت بەوەی کە ١/١ سەری ساڵی زاینیە ئەمەش کێشەیەک دروست ناکات، چونکە زۆربەی میلەتانی دونیا ڕۆژژمێری تایبەت بەخۆیان ھەیەو تازە ئەمەی ئەمانیش بوەتە ئەمری واقیع و ئەو ڕۆژەش سەری ساڵە لای ئەوان و زۆربەی دونیا .
🔹لەکۆتایی پیرۆزباییەکەشدا ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی ھێناوە کە زۆرێک لەو بیروباوەڕا ھەڵدەوەشێنێتەوە کە ھاوەڵ دەدەنە پاڵ خالق کە ئەم دەستتەواژانەی تێدایە
🔹عیسی مریم
بەو واتایەی کە عیسا سڵاوی خوای لەسەر کوڕی مەریەمە .
🔹رسول اللە
بەو واتایە دێت کە نێردراوی خوایە، نەک شتێک لەوە زیاتر کە لەئێستای ژیانی مەسیحیەکاندا باوەڕی پێدەکەن .
بەکورتی پیرۆزباییەک لەم شێوە کە ھیچ دژایەتیەک لەگەڵ بیروباوەڕی ئیسلامیدا دروست ناکات جێگەی ئەوە نیە لەلایەن ھەندێک گروپی ئیسلامیەوە بکرێتە باس و قسەی لەسەر بکرێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا .