بەڵێ بە ئاشکرا ھەست بەبونی دەکەم و دەیبینم .
چۆن ؟
کاتێک کۆمەڵێکی بە ئاوەزو ئەقڵ کامڵی وەک بیڵگەیتس و ترامپ و ئیلۆن مەسک و ...ھتد کە جیھان بە ڕابەریان دەزانێ ھەریەکەیان لە بواری خۆیدا و لێیان دەردەکەوێ چ کارێکی قێزەونیان ئەنجام داوە , ڕێک و ڕوون ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی شەیتان بە ئارەزووی خۆی گاڵتە بە ئەقڵی ھەندێک دەکات و وەک بوکەڵە بەکاریان دێنێ .
بیربکەرەوە , ھیچیان لە فەقیریدا تاوانەکەیان ئەنجام نەداوە , ھیچیان لە بێ ژنیدا پەنایان بۆ حەرام نەبردوە . ھیچیشیان لە برسا و لە زەرورەتدا پەنایان بۆ خواردنی گۆشتی مرۆڤ نەبردوە .
کامیان سەدان گێڵفڕێندیان نەگۆڕیوە تا گەیشتونەتە ژنھێنان ؟
کامیان زەمانی سەد لە سەدیان دەکرێت کە جگە لە ژنە ڕەسمیەکانیان خیانەی زەوجی ناکەن و لەگەڵ چەندینی تردا نین ؟
کورد وتەنی گشتیان بە کارمەندە سادەکانیشیانەوە لەسەر دۆلار دەخەون و باشترین خواردنی دونیا دەخۆن , ئاخر گۆشتی مرۆڤ لەپای چی ؟
دەقاودەق ئەم ئایەتەی قورئان ڕێک باسی ئەوان دەکات کە دەفەرموێ :﴿أَلَمْ تَرَ أَنَّآ أَرْسَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّا﴾ مریم: ٨٣
واتا نابینن ئێمە شەیتانمان ناردۆتە سەر بێباوەڕوان و ئەویش چۆنی بوێت کاری ناشایستەیان پێدەکات ؟
شەیتان بەجۆرێک ھەڵیاندەسوڕێنێ پێوەرەکانیان لا پێچەوانە دەکاتەوە , کاری باشیان لا قێزەون دەکات و قێزەونیان لا جوان دەکات .
شێوازی دابەزینی ئایەتەکەو بونیادەکەی بە شێوەی پرسیارە , وەک ئەوەی پێمان بڵێ , دیقەتیان بدەن , ئەوان لەھەموو سەردەمێکدا کارانێک ئەنجام دەدەن بە ئاشکرا پێیانەوە دیارە کە ناکرێت مرۆڤێک بەوپەڕی عەقڵیەوە دەست بۆ کاری ئاوا بەرێت .
کەواتە بە ڕوون و ئاشکرا لەم کارەساتەی دورگەی جێفری ئیپستندا ڕۆڵی شەیتان دیارەو ھەمومان دەتوانین ھەستی پێبکەین , خۆ ئەگەر خودی شەیتانەکەش نە بینین بە ئاشکرا شوێندەستی دەبینین .