باوی ئەسپ و وەزیر نەما 

ئاراز مەحمود قەرەداغی
  2026-03-01   

لەیاری شەترەنجدا کە یاریەکە پڕە لە تاکتیکی جەنگی، یەکەم جوڵە جوندی یان سەرباز دەیکات. پاشان وردە وردە ئەسپ و فیل و وەزیر ھەریەک لە لایەکەوە دەکەونە جووڵە. ھەموو جوڵەکانیش بەرەو قۆناغێک دەڕوا کە تێیدا مەلیک لە پەل و پۆ دەخرێت و چوار دەوری دەگیرێت . ئەم یاریە کە دەڵێن ناپلیۆن زۆر حەزی لێکردوە جەنگێکە لەسەر پارچە تەختەیەک، بەڵام جەنگێکی کلاسیکی، جەنگێک چەک تیایدا زۆر سادە بوە. جەنگێک ئەسپ و جوندی و فیل و قەڵا تیایدا گرنگ بوە. جەنگی ئەمڕۆ وەک شەترەنج نیە.

کەواتە جەنگی ئەمڕۆ ھیچی لە جەنگە کۆنەکان ناچێ. جەنگی جاران ھەموو جوڵەکان و ھەموو کوشتار و قوربانیەکان لە پێناوی کش مەلیکدا بوە. جەنگەکە بۆ ئەوە بوە مەلیک ھیچ پەناگەیەکی بۆ نەمێنێ، نەئەسپێ، نەفیلێ، نەقەڵایەک نەوەزیرێ. ئەوەی جێی تێڕامانە ئەو جەنگانەی ئەمڕۆ دەیانبینین ھەر لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی دەچێت. یەکسەر باز بۆ کش مەلیک دەدات و وا دەخوازێ لەکەمترین کاتدا مەلیک یان سەرۆکی وڵات کشی لێ بکرێ . جا ئەگەر بە کوشتنیبێت وەک خامنەیی  ڕێبەری ڕوحی ئێران , یان بەدیلگرتنی بێت وەک مادۆرۆ.

جیاوازی ئەم جەنگە لەگەڵ جاران ئەوەیە ھەمیشە لایەک زیانێکی زۆری بەردەکەوێ، زیانێک کە بەجارێک وڵاتێک توشی شەلەل دەکات. زیانێک ھەستانەوەو خۆ ئامادەکردن بۆ ھێرشی نوێ یان ئەستەم دەبێ یان ئەگەر ھەشبێ بێسوودە.

 ئەو جەنگەی ئەمڕۆ وەک جاران نیە لە ساڵ و مانگێکدا پلانی بۆ دانرێت و چەندین ساڵیش درێژە بکێشێ. بەڵکو بە پێچەوانەوە جەنگێکە چەندین ساڵ پلانی بۆ دادەنرێ و لەماوەیەکی کورتیشدا دەرەنجامی ھەیە. گەلێک لەڕێی ئابوریەوە برسی دەکات و دەیکاتە دوژمنی دەسەڵات و ھەر کاتێکیش پەلاماری وڵاتیاندا، خەڵکانێکی کەم شین دەکەن و زۆرینە خۆشحاڵ دەبن و بە ھەلھەلە دێنە سەرشەقام. لەوانەیە لەمەولا ھەموو جیھان و بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەوە تێبگەن، کە تاکە پشتیوانیەک پێویستیان پێیبێ گەلەکانی خۆیانە، چونکە ئاشکرایە لە سیاسەتدا دۆست و دوژمنی ھەمیشەیی نیە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×