شاییەکەی_بناویلە و فیستیڤاڵی توور

ئاراز مەحمود قەرەداغی
  2026-06-04     392

کۆمۆدۆس یەکێک بوو لە پاشاکانی ڕۆم ، لەسەردەمی ئەم پاشادا یاریکردن و سازدانی جەنگ و زۆرانبازی نێوان کۆیلەکان زۆرترین گرنگی پێدرا . ئەم پاشا کاتێک هاتە سەر حوکم کە باوکی کۆچی دوایی دەکات .باوکی بە لیزان و دانا ناسرابوو.لەسەردەمی باوکیدا رۆما چەرخی زێڕینی بەسەر دەبردو لە هەمو رویەکەوە پێشدەکەوت.بەڵام کاتێک کۆمۆدۆسی کوڕی دێتە سەر حوکم بۆ ئەوەی خەڵک بیر لە سیاسەت نەکەنەوە گرنگیەکی لە ڕادەبەدەر دەدات بە یاری و زۆرانبازی و جەنگی نێوان کۆیلەکان .تا وای لێهات رۆمای بەرەو داڕمان برد.

بەهۆی ئەو هەموو یاری و زۆرانبازیەوە کە ڕێکی دەخست لەو سەردەمەدا چەمکی (#نان_و یاری ) هاتە ئاراوە، بەو واتای هەموو ها وڵاتیەکی ڕۆما گرنگترین شت لایان تەنها نان و یاری بوو،سکیان تێربێ و پاشان کاتێک بەسەر ببەن بۆ خۆشی .سەروەت و سامانی زۆری بۆ ئەم یاریانە خەرج دەکرد .تا وای لێهات رۆمایەک هەمیشە لە پێشرەویدا بوو بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی وڵاتەکە ، ئێستا تەنها خەریکی یاریە .

چەند هەوڵێک بۆ کوشتنی درا یەکێک لە هەوڵەکان ئەوەبوو خۆشەویستەکەی ویستی ژەهرخواردی بکات ، پاش ئەوەش لە هەوڵی دوەمدا پلانگێڕەکان پیاوێکی بەهێز دەنێرن بیخنکێنێ ، سەرەنجام خنکاندی . دوای نەمانی کۆمۆدۆس رۆما دوچاری بشێوی گەورە بوەوە.

هەر وڵاتێک ، لەهەر سەردەمێکدا خۆی بە شتی هیچ و پوچ و بێسودەوە سەرقاڵ بکات لەکایەکانی تر دوا دەکەوێت . هەر وڵاتێك بۆ هەر گوندێک و بۆنەیەک و شارێک و ڕوداوێک فیستیڤاڵێکی هەبێت ،سەرەنجامی داڕمان دەبێت ، ئەگەر دەسەڵاتیشی وەک دەسەڵاتی قەیسەرەکانی ڕۆماش بێت .

لەلایەک فیستیڤاڵی هەنارو ، هی تورو ، هی فڵان گوندو فڵان ناوچەو، حەفلەی تەخەڕوج و لەم دواییەشدا شاییەکەی بناویلە بۆنەیەکی تری بۆ بۆنەکانمان زیادکرد.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×