خۆپیشاندانی شەقام و بەرەکانی جەنگ

فەرەیدوون سامان
  2026-01-27   

زیاتر لە ھەفتەیەکە بە ھەزاران ھاووڵاتی کوردستان  و تەنانەت دۆستانی گەلی کورد لە سەرانسەری وڵات و جیھاندا دژی ھێزە فاشیست و داگیرکارەکەی ئەحمەد ئەلشەرع خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەکەن، بۆچی ئەم تەڤگەڕە جەماوەرییە کوردییە جیھانییە گرنگە؟، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامەکاندا دەگوزەرێت ھیچی کەمتر نییە لە نەبەردییەکانی بەرەکانی جەنگ، بەرامبەر ھێزە فاشیست و کرێگرتەکەی سوپای سووریای عەرەبی، ئەم بزافتە داوای فشاری دەستبەجێی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. تا ھەڵوێست لە ئاست تاوانەکانی ئەم دەسەلاتە وەرگرن.
 لەبەر ئەوەی واقیعی سەر زەوی زۆر سنووری گفتوگۆ سیاسییەکانی تێپەڕاندووە. ئەمە ئیتر ناکۆکییەکی سیاسی نییە. بەڵکو ھەڵمەتێکی سیستماتیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شارەکانی حەسەکە و کۆبانی و چەندان شاری دیکە دژی گەلی ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت. ئیتر ناتوانرێت ئەم تاوانانە بشاردرێتەوە. جیھانیش ناتوانێت لەو زیاتر بێدەنگ بێت. 
سەردان و لێدوانی دیپلۆماسی بەس نییە
تۆم باراکی نوێنەری ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق، بەڵام ڕاستییەکانی سەر زەوی پێچەوانەکەی دەسەلمێنن. ئەمە پەیوەندی بە کۆبوونەوە و پرۆتۆکۆلەوە نییە،  پرسەکە سەبارەت بە خودی بوونی کوردەوەیە. نەک تەنھا بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی وتووێژ لە نێوان مەزڵووم عەبدی و حکومەتی سوریادا،
 کورد چیتر ئەوەو قبووڵ ناکات وەک ئامرازێکی کاتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان بەکاربھێنرێت،  بۆ ئەوەی دواتریش وازی لێبھێنین. کورد داوا دەکات لە ھەرێمەکەیدا بڕیاردەر بێت، وەک گەلێکی خاوەن ماف بناسرێت، نەک تەنھا لەڕێگەی خۆبەڕێوەبردن، بەڵکو لە ڕێگەی مافی ڕەوای چارەنووس و مانەوەی سەرفرازانەی خۆیدا. کورد لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی سوریادا، دواتر لەژێر دەستی گرووپەکانی سوپای نیشتمانی سوریادا کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکەن، ئازاری چەشت و و چەوسێنرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لێدەکرێت ئەوەی لە ھێزە کوردییەکان ماوەتەوە ھەڵبوەشێتەوە و بە تاک بە تاک لە سوپای سوریادا تێکەڵیان بکەن. ھەڵبەتە ئەمە لە ڕووی لۆژیکی و پراکتیکییەوە مەحاڵە. ئەم ھێزانە تەنھا چەند ساڵێک لەمەوبەر شەڕیان لەگەڵ ئەو سوپایەدا دەکرد. مێژوو بە بڕیارێکی سیاسی ناسڕدرێتەوە.
با کارەساتە مرۆییەکانمان لەبیر نەکەین لە کوشتن و سێدارەدانی بەکۆمەڵ، سیاسەتی گەمارۆدان و برسێتی، مردنی منداڵان لە کۆبانی بە سەرما و برسێتی، و توندوتیژیی سیستماتیکی دژ بە ژنان و بڕینی جەستەی ژنە شەڕڤانانی کورد. ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، بیرھێنانەوەیەکی ترسناکە کە لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حوسێندا کورد بەرگەی چی گرت.
گەلی کورد داکۆکیکاری ئاشتی و دادپەروەرییە، بەڵام ئاشتی پێویستی بە پاراستنی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتی ھەیە. بۆیە پێویستە ئێمەی کورد داوای دەستوەردانی بەپەلە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا بکەین بۆ ڕزگارکردنی گەلی ڕۆژاوای کوردستان.

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×