بۆ خۆ دوورگرتن لەبیری ڕەگەزپەرستی‌و فاشیزم؟  

ساسان محەمەد
  2026-01-27   

ھەستی ڕەگەزپەرستی، تێکدان و بەلاڕێدابردنی پابەندبوونی مرۆڤەکانە بە ئامانجە بنەڕەتی و سەرەکییەکانی نەتەوەو بنیاتنانی مەدەنیانەی کۆمەڵگەکانە.  خاڵیکردنەوەی ھەستی مرۆڤەکانە لە ئەخلاق و بەھا باڵاکانی خەباتی ڕزگاری و ئازادیە، ئەویش بە نەخشاندنی کەسایەتی ناڕەسەن و دەستەمۆو گوێڕایەڵ بۆ بیرکردنەوە مێگەڵیەکانی گرووپە گەندەڵ و تەنبەڵە ڕەگەزپەرستەکان، کە لەکەسانی پاشخان تاوانکارن، دەروون_ نەخۆش و ناجێگیر پێکھاتوون. کەکار لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە دەکەن بۆ فەرامۆشکردنی بیروبۆچوونی خۆیان و دنیابینینیەکانیانە. گۆڕینەوەیان بە بیرکردنەوەیەکی پووچگەراو بەبنبەستگەیاندنی ئارگیومێنتەکان. کارکردن لەسەر تاریکبینی ئەوسەری تونێلی دەرچە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی دنیا بەگشتی و کۆمەڵگاکان بەتایبەت. 
ھەستی ڕەگەزپەرستی ھەوڵێکی ڕوونە بۆ بەلاڕێدابردنی خەونی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و یەکسانیخوازە. فێڵێکە بۆ کورتکردنەوەی رێگای گەیشتنی میللەتە بەئازادی و ئامانجە بنەڕەتیەکانی کۆمەڵگەیەکی فرەیی وکراوە، کەتەنیا بە ھەنگاوی ھێواش و ئاگامەندانەو ھوشیاریی تاکەکەسیی، کە لەوێوە بۆ تەواوی کۆمەڵگا خۆی وەک وزەیەکی بنیاتنەرانەو مرۆڤدۆستانە خۆی پەخش دەکات. نابێت لەبیرمان بچێت، کە چاندنی ھەستی ڕەگەزپەرستی، تەواو بارگراوییە بە بیرۆکەی پیاوسالاری و دژە- ژن، پاسیڤبینی ژنان و کەسە جیاوازەکان ، کورتبینینی ڕۆڵی ژنانە بە تەنھا لە کۆمەڵگادا و کورتکردنەوەیان بەتەنھا وەکو دایک، کاریان تەنھا لە منداڵخستنەوەو مانەوەیان  لە چواردیواری نێو ماڵەکان. ھیتلەر و دەسەڵاتی نازیزم، فاشیزمی نەتەوەیی و دینی( زۆربەی توندڕەوەکانی نێو دینەکانیتر) بە ئیسلامی سیاسیشەوە، دنیابینینیان زۆر لێکچووە،  وە زیادەڕەوی نیە گەربڵێم کە تەواوکەری یەکتریشن.
 
ئەزموونی میللەتانی تر لەبەکارھێنانی ڕەوتی ڕەگەزپەرستی زۆر بەباشی پیشانمان ئەدەن، کە ئەوان کار لەسەر ھەست و سۆزی گشتی ئەکەن، ئەویش بەئامانجی بەمێگەڵکردنی کۆمەڵگایە، نەوەکو رێزگرتن لە ئازادی جیاوازی بیرکردنەوەکان و جیاوازی ڕەنگەکان. فێرکردنی تاکەکانیەتی لەسەر تاوانبارکردنی کەسانی غەیری خۆیان، تێکشکاندنی ھەستی ھاوسۆزی و ھاوخەمی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا و وە چینەکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی چینی کرێکار و( دروست کردنی کۆمەڵە گرووپێک)کە تەواو پاسیڤن و کە تەنبەڵ و بۆڵەبۆلکەرن، بەتەنھا کاریان تاوانبارکردنی خەڵکانی غەریبی نێو کۆمەڵگاکانیانن. کە ئەمە ڕێک واقیعی گرووپە ڕەگەزپەرست و فاشیزمەکانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا پێکدێنن. ئەم جۆرە گرووپە و تاکەکانی، ھیچکات خەم و کاریان خزمەتی نەتەوەو کۆمەڵگاکانیان نیە، بەلکوو تەنھا گەڕانە بەدوای ژیانێکی پاسیڤ و مشەخۆرانەیە.  ھەوڵی سەرکردەکانیان گەوجاندنی ھاولاتیان و تاکی کۆمەڵگاکانیان.  

ھەموو گرووپ و حیزبە فاشیست، ڕەگەزپەرست و دژبە خەڵکانی غەریب، پێمان ئەڵێت کە ئەمانە ھەموویان لە کەسایەتی گەندەڵ و ھەموو ئەو نیشانانەی کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردن، پێکدێت. 
کورد نە لەئێستادا و نە لەداھاتووشدا پێویستی بە ھەستی ڕەگەزپەرستی نییە. تەنھا چارەسەر و ڕێگا ئەوەیە (بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان) کە زۆر بابەت ھەیە کەبەیاسا رێکبخرێت. بۆ خەڵکیش کەدێتە سەر خەڵکی عەرەب و تورک و فارس، وبەتایبەتی ئەوانەی کە بۆ ژیانکردن و کارکردن لە کورستان دەژین، نەوەکو گەشتیاران، ئاساییە کە بەزمانی خۆیان وەڵامیان نەدرێتەوە و پێیان بوترێت کە پێویستە خۆیان فێری کوردی بکەن.  بۆ ئەوەی ئەمەش ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکنەدات و نەبێتە بەھانە بۆ دروستکردنی گرووپی ڕەگەزپەرست. گرنکە حکومەت بە یاسا فێربوونی زمانی کوردی جێگیر بکات و پابەندیان بکات بەوەی خۆیان فێری کوردی بکەن، ئەمە نەکات بە کارو ێەرکی خەڵکی سەرشەقام و بۆشایی جێ نەھێڵێت کەخەڵکی ئاسایی ئەم بکەنە بەھانە بۆ زەبروزەنگ و ببێتە تەنھا ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×