لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە!

هەڵوێست کەریم
  2026-07-08     137

کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور- NATO  لە ئەنقەرە، تورکیا لە رۆژانی ٧–٨ی تەمموزی ٢٠٢٦ بەڕێوەبردرا. لوتکەکە جەختی لەسەر بەھێزکردنی توانای سەربازی و یەکگرتوویی ئەندامانی ناتۆ کردەوە. 

ناتۆ ھاوپەیمانییەکی سیاسی و سەربازییە، لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە، و بنەمای سەرەکیی رێکخراوەکە ئەوەیە: ھێرش بۆ سەر یەک ئەندام لە ناتۆ، بە ھێرش بۆ سەر ھەموو ئەندامانی دیکە دادەنرێت.

لە لوتکەی ئەمساڵدا سەرکردەکان پابەندی خۆیان بە ماددەی ٥ی رێکخراوەکە دووپات کردەوە، کە مانای ئەوەیە ئەندامان پابەندن بە پشتگیریی یەکتر لە کاتی ھەڕەشە یان ھێرش بۆسەریان. ھاوکات بەشێکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە بڕیاردان بۆ زیادکردنی خەرجییەکانی تایبەت بە بەرگری، فراوانکردنی پیشەسازیی سەربازی، زیادکردنی بەرھەمھێنانی چەک و بەردەوامبوونی پشتگیریی سەربازی و دارایی بۆ ئۆکرانیا.

  تورکیا داوای کرد ڕۆڵێکی گەورەتر لە سیاسەتی ئاسایشی ئەورووپا بگێڕێت، ھەروەھا تورکیا داوای کرد کۆسپ و سنوورەکانی سەر ھاوکارییە سەربازییەکان (وەک فرۆشتن یان ھاوبەشکردنی تەکنەلۆژیای بەرگری)، کەم بکرێنەوە لەسەری.

دەرئەنجامی لوتکەکە بە ئاڕاستەی بەھێزکردنی زیاتری توانای سەربازی لە جیھان  دا دەڕوات، ھاوکات داھات و بودجەی وڵاتان لە بواری کۆمەڵایەتی، تەندروستی، کەمکردنەوەی ھەژاری و پاراستنی ژینگە کەم دەکاتەوە یان ھەر نایھێڵێت. 

ھەمیشە ناتۆ  ئاسایش، بە ھێزی سەربازی دەناسێنێت و ئاسایشی ژینگەیی لەبەرچاو ناگرێت. لەکاتێکدا زیادکردنی خەرجییەکانی بەرگری، فراوانکردنی پیشەسازیی چەک و چالاکییە سەربازییەکان کاریگەریی نەرێنی زیاتر لەسەر کەشوھەوا و ژینگە دادەنێت و قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە، چونکە فروانکردنی پیشەسازی سەربازیی واتە بەکارھێنانی زیاتری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان. لە ھەمان کاتدا، جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەبنە ھۆی ماڵوێرانی بۆ مرۆڤ و لەناوبردنی ھەسارەی زەوی.

لە کاتێکدا ئاسایشی ڕاستەقینە واتە پاراستنی ژینگە، کەشوھەوا، سەرچاوەکان و ژیانی کۆمەڵگەکان.
 

زۆرترین بینراو
وتەبێژی سوپای پاسداران: ژێرخانەکانی ئەمریکامان لە هەولێر لەناوبرد
هەڵوێستی نوێی پژاک؛ لەگەڵ لێدانی ناوەندە سەرکوتکارەکانی تارانداین بە مەرجێک زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی نەگات
ئەحمەد شەرع: کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاسایش لەگەڵ ئیسرائیل دەکەین
عێراق هۆشداری توند دەداتە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ئەگەر قەرزەکانی نەداتەوە
​ئەو چەکدارەی کەزی کچە شەڕڤانەکەی بڕی، لە خۆپیشاندانێک دژی هەسەدە دەردەکەوێتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: به‌زوترین كات كێشه‌ی به‌نزین چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
پۆلیس: له‌نێو مزگه‌وتێكی كه‌لار كه‌سێك به‌فیشه‌ك كوژرا
نه‌ته‌نیاهو: كۆتایی شه‌ڕی ئێران به‌ روخانی رژێمه‌كه‌ یان كۆتاییهاتنی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌بێت
ترەمپ فەرمانی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر ئێران دەرکرد
وەزارەتی کارەبا مۆڵەتی ٥٠ ڕۆژی دەدات و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: «چۆن قەرز لە مووچەی نەدراو دەسەنرێتەوە؟»
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×