لەكاتێكدا ئێران بۆ یەكەم جار، لەماوەی نزێك بەپەنجا ساڵی ڕابردوودا، ڕووبەڕوو گەورەترین مەترسی و هەڕەشە دەبێتەوە، لەوساتەوەی لەناوەڕاستی مانگی جونەوە ئیسڕائیل هێرشی دەست پێكردووە
بەشێویەك سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران پەكی كەوتوە، ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمیەكەی، توشی گەورەترین زیان بۆتەوەو دەیان فەرماندەو زانای پلەبەرزیشی كوژراوە.
لەدوای هەموو ئەمانە ئایە ڕژێمی ئێران نزیكە دەكەوێت؟
دەسەڵاتدارانی ئێران پێشتر ڕووخێنراون و ڕاماڵدراون لەلایەن هەردوو دەسەڵاتدارانی ڕوسیاو ئیمپڕاتۆریەتی ئینگلیزەوە لەسەدەی ڕابردوودا.
لەدوای ئەوانیش ڕژێمی سەدام حوسەین و هاوپەیمانەكانی هەوڵی كەوتنی ئێرانیان داوە، بەڵام شكستیان هێناوە.
بەپێچەوانەی هەڕەشەو مەترسیەكانی ڕابردوودا لەسەر ئێران، بەڵام ئیسڕائیل هیچ سنورێكی هاوبەشی زەمینی لەگەڵ ئێران نیە، بەڵكو تەلئەبیب زیاتر لە١٥٠٠ كیلۆمەتر دوورە لەتارانەوە
هەرچەندە ئەمەریكا بەهەموو شێوەیەك هاوكاری ئیسڕائیلە بەڵام هێشتا ئێران ووڵاتێكی گەورەیەو،
٤هەزار جار گەوترە لەڕووبەری غەزە، لەكاتێكدا دوای ٢٠مانگ هێشتا ئیسڕائیل لەجەنگدایە لەگەڵ حەماس لەغەزە
فەكتەری دووەمیش كەدەبێ لەبەرچاو بگیرێ، دڵسۆزی و
نیشتیمان پەروەری ئێرانیەكانە بۆ ووڵاتەكەیان، هەرچەندە زۆرێكیان بەقووڵی لەپیاوانی ئایینی و ژەنەڕاڵە دەسەڵاتدارەکانیان بێ هیوا بوون و لەچەند دەیەی ڕابردوودا چەندین جار ڕاپەڕیون بەرامبەر دەسەڵات، هەربۆیە لەگەڵ یەكەم هێرشی ئیسڕائیل بۆسەر ووڵاتەكەیان دروشمی مەرگ بۆ دەسەڵاتدارانیان دەگوتەوە. بەشێكێان هاوسۆز بوون بۆ هێرشەكانی ئیسڕائیل لەسەرەتادا، بەڵام دواتر ئەو هاوسۆزیە گۆڕا بۆ ترس و توڕەی بەرامبەر ئیسڕائیل، بەهۆی هێرش كردنە سەر شوێنە مەدەنی و بازرگانی و شارستانیەكانی خەڵكی ئێران.
لەئێستادا بەهۆی هێرشەكانی ئیسڕائیل، ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئاسایی باجی ئەو جەنگە دەدەن و كەوتونەتە بەرشاڵاوی هەڵهاتن و بەسەدان هەزار هاوڵاتی لەڕێگاكان گیریان خواردوە.
لەبەر ئەوەبەشێكی زۆریان تەنها وای نابینن كەڕژێمەكەیان لەژێر هێرش دایە، بەڵكو ووڵاتەكەشیان كەتۆتە بەر هێرش و مەترسی.
پرسیاری سێیەمیش ئەوەیە، كەتا چەند ڕژێم خۆڕاگر دەبێت؟
هەرچەندە ڕژێم لەلایەكەوە لەناو گەندەڵیدا خەرق بووەو ئەگەر ئیسڕائیل و ئەمەریكاش چەندین ژەنەڕاڵی پلە باڵاش لەناو جیگای نوستنیاندا بكوژن، بەڵام لەلایەكی دیكەوە ئەیەتوڵاكان ، و هاوەڵانی، توانای هەستانەوەیەكی سەرنج ڕاكێشان هەیە.
ئەوە بوو تەنها لەماوەی ڕۆێكدا لەتۆڵەی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، بەموشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک، شارەكانی ئیسڕائیلیان موشەك بارانكردو
توانیان بەدەیان موشەكی دورهاوێژ، چەتری بەرگری هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل ببڕن
تەنانەت توانیان وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل، لەناو جەرگەی تەلئەبیب و فڕۆكەخانەی هەیفا موشەك باران بكەن.
وەلەهەمان كاتدا هێرشی درۆن و مووشەكی بۆ سەر ووڵاتانی كەنداو و بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا ئەنجامداوە.
هەرچەندە ڕژێمی ئێران بەقوڵی بریندارە، بەڵام دەیەوێ بەو زامەوە بەرەو ڕووی هەڕەشەكان ببێتەوە. ئێرانیەكانیش دەزانن كەتۆماری مئژووی گۆڕینی ڕژێمەكان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، جێگای ئومێدو هاتنی خۆشبەختی نین.
ترسی جەنگی خوێناویی مەزهەبیی و نەتەوەیی ناوخۆی ڕابردوو، لەعێڕاق و سوریاو لیبیاو هێندێك ووڵاتی دیكەدا، وا لەبەشێكی زۆر لەئێرانیەكان دەكات، كەوا بیرنەكەنەوە لەو شەیتانەی ئێستا دەیناسن ڵ،كەلەسەر دەسەڵاتە، باشتربێت لەشەیتانێكی دیكە، كەنازانن چۆن دەبێت.
لەدوای ئەمانەشەوە لەئەگەری ڕاماڵینی دەسەڵاتی ئێستای ڕژێم، ئەلتارناتڤی جێگرەوە ئامادە نەكراوە، چ لەناوخۆی ئێران، یاخود لەدەرەوە، بەپێچەوانەی سەردەمی ڕاماڵینی ڕژێمی سەدام حوسەین لە٢٠٠٣ كەئەنجومەنی حوكم لەدەرەوە ئامادە كرابوو.
هاوكات لەناوخۆی عێڕاقیشەوە،هێزەكوردییەكان هاوشانی هاوپەیمانان هەم ئاهەنگ بوون.
ئێرانیەكان هێشتا دڵنیانین كەلەوسەری تونێلەكە ئومێدی ڕووناكی هەیە یاخود نا.
ئێران چ وەك ڕووبەروو یان ژمارەی دانیشتوان و توانای مرۆییەوە، تەواو جیاوزە لەووڵاتانی دیكەی، كەپێشتر ڕژێمەكانیان بەهاوكاری دەرەكی كەوتون.
لەهەمان كاتیشدا،كەوتنی ڕژێمی سەدام و ئەسەد و قەزافی بەپاڵپشتی سەرەكەی بەریتانیا و ئەمەریكاو بەشێك لەووڵاتانی ئەورپیی بوون، بەڵام پێناچێت ئەم جارەیان ووڵاتانی ئەوروپاو بەریتانیا بەتایبەت، ڕاستەوخۆ هەوڵی ڕاماڵینی ڕژێمی ئێران بدەن وەك پێشتر كەدەوریان هەبووە لەگۆڕین و ڕاماڵینی ڕژێمەكان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.