هێرشكردنه سه‌ر به‌شێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه له‌یاساده‌رچووه‌كانی عێراق، به‌و مانایه نییه خودی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق به‌ئامانج گیرا بن. واته ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر به‌شێكی حه‌شد و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراقی كه نزیكن له سیاسه‌ت و ڕوانگه و به‌رنامه‌ی ئێرانه‌وه، زۆر جیاوازه له‌و هێرشه چڕه‌ی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئێران و ڕێبه‌ر و سه‌ركرده و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كوژرێن و بۆردومان ده‌كرێن. به‌وپێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل شه‌ڕی ته‌واویان له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا وه‌ك ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاندووه نه‌ك گرووپێكی دیاریكراو، بۆیه تائاستێكی به‌رز پێشبینیی ڕووخاندن یان خۆڕاده‌ستكردنی ئێران ده‌كرێت.
ئه‌و ڕه‌خنه و نیگه‌رانی و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر عێراق هه‌یه‌تی، هاوشێوه‌ی ئه‌وه نییه كه له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا هه‌یه‌تی. واشنتۆن نایه‌وێت دووباره ده‌وڵه‌تی عێراق بڕووخێنێته‌وه و داگیر بكاته‌وه و له سه‌ره‌تادا بونیادی بنێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌نێو ببات كه كۆنتڕۆڵه‌كه‌یان له‌ده‌ست تاراندایه و بوونه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌كی توند بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار هۆشداری دراوه‌ته حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركرده‌كانی وڵات، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه هێشتا ماون و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌تی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا ترسی گه‌وره‌ی له به‌هێزبوونی ئه‌و گرووپانه هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وه‌دا زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، هه‌رگیز نایانه‌وێت ئه‌و دۆسیه‌یه تێكه‌ڵ به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت شه‌ڕه‌كه به خودی حكوومه‌تی عێراقیش بكه‌ن بۆ ساغكردنه‌وه یان كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گرووپانه، ئه‌وه‌ی عێراق ده‌خاته به‌رده‌م ڕه‌خه‌یه‌كی تونده‌وه، ئه‌وه‌یه نه‌یتوانیوه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌نێو ببات. بۆیه هه‌ر جاره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و گرووپانه توندتر ده‌بێت، وێنایه‌كی ئه‌وتۆ دروست ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی حكوومه‌تی عێراقیش مامه‌ڵه ده‌كات! نه‌خێر، به‌م جۆره نییه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و گرووپانه و سه‌ركرده توندڕۆكان ڕزگار بكات و جارێكی تر خۆی نه‌خشه‌ی وڵات یان دیزاینه گه‌وره‌كه بكێشێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر زه‌حمه‌ته، هه‌تا ئه‌و ڕژێمه‌ی ئێستای ئێران له ناوچه‌كه‌دا هه‌ژموونی هه‌بێت به‌تایبه‌تی پێگه‌ی به‌هێزی له عێراقدا بمێنێت، له ڕێگه‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات.
ئه‌مه‌ریكا له ڕابردوودا زۆرترین هۆشداری دایه حكوومه‌تی عێراق بۆ كۆتاییهێنان به‌و گرووپه توندڕۆیانه‌ی عێراق، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانی نزیك له‌و گرووپانه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی عێراقیشه‌وه بڕیار له دژی بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بدرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر له ململانێدا بوو تا سه‌دامی به خوێنی مارێنز و خه‌رجییه‌كی زۆر ڕووخاند، ئه‌مه‌یشی بۆ ئه‌وه نه‌بوو عێراق وه‌ك خوانێكی ئاماده‌كراو بخاته خزمه‌ت ئه‌و گرووپانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بوو له ناوچه‌كه‌دا هه‌ژموونی ئیمپراتۆرییانه‌ی واشنتۆن زیاد بكات و پێگه گرنگ و ستراتیژیییه ئابووری و وزه و جوگرافیاكه‌ی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا به‌كار بهێنێت.
بۆیه واشنتۆن هه‌رگیز نایه‌وێت به هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپانه عێراق كه خاوه‌ن نه‌وت و پێگه‌یه‌كی گرنگیی جوگرافی هه‌یه، جێبهێڵێت یان چۆڵ بكات و بیكاته پاشكۆیه‌كی هێزی چه‌كداری بۆ ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه واشنتۆن هه‌موو كارێك ده‌كات دووباره دینگه ستراتیژییه‌كانی عێراق، بخاته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی و ئه‌و گرووپه له‌یاساده‌رچووانه‌ش له ڕوانگه‌ی واشنتۆن و ئیسرائیله‌وه نابێت چیتر هه‌ڕه‌شه بن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازی و ڕاوێژكاری و هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌تایبه‌تی ئیسرائیل.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و گرووپانه ئه‌گه‌ر ئێستاش كۆتاییان نه‌یه‌ت، دوای یه‌كلاكلادنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئێران، ئه‌وانیش به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه كۆتایی‌یان دێت یان ئه‌وه‌نده لاواز ده‌كرێن، مه‌گه‌ر وه‌ك داعش جار جاره بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج، ئه‌گینا هیچ پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نامێنێت و ناتوانن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له عێراق و ناوچه‌كه‌دا، چونكه ئاشكرایه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌هێز دووباره دیزاینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستكاری بكات و به جۆرێك بیگۆڕێت كه واشنتۆن و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت.