ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دوو ئاراسته، دوو ستراتیژیه‌ت، دوو هه‌ڵوێستی جیاواز هه‌ن، یه‌كه‌میان پێیوایه مانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌رچی به ناچاریش بێت، پێویسته ده‌ستكه‌وت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراون بن یان كاتێك به‌شێكیان ده‌كه‌ونه نێو ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌بێت دۆسیه‌كان به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێن، نه‌ك به‌غدا به‌ته‌نیا خۆی به‌ڕێوه‌یان ببات، به دیاریكراوی دۆسیه‌ی نه‌وت.
ئاراسته‌ی دووه‌م، ستراتیژیی دووه‌م "ئه‌گه‌رچی كه‌مێك به شاراوه‌یی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ئاماژه و لێكه‌وته‌كانی دیارن" ئه‌و ئاراسته‌یه كار بۆ ناوه‌ندگه‌راییی به‌غدا و فه‌رامۆشكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌م ئاراسته‌یه‌یان به پاڵپشتیی به‌غدا، هه‌نگاوی زۆری ناوه، جه‌ماوه‌ری كوردستان هێشتا به‌ڕوونی دركیان پێی نه‌كردووه، چونكه تاڕاده‌یه‌ك شاراوه‌یه و له به‌رگی به‌رگریكردن له مافی خه‌ڵك و بانگه‌شه‌ی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زه‌قترین گوتاره‌كانیه‌تی. زۆرینه‌ی دۆسیه‌كان كه ڕه‌هه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه، له به‌غداوه له به‌رژه‌وه‌ندیی كاره‌كته‌رانی ئاراسته‌ی دووه‌مدا یه‌كلا ده‌بنه‌وه، به‌وپێیه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌یه‌كی نوێی به‌غدایه و له كوردستان به هێزێكی كوردی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ له‌قاڵبدانی هه‌ولێر وه‌ك ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
ئاراسته و ستراتیژیه‌تی یه‌كه‌م، له هه‌ولێر و له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، پێیوایه ده‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌م قۆناغه خۆمان بگونجێنین و پێگه‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمه‌كه‌شمان پارێزراو بێت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت كه به‌بێ ئه‌جێندای سیاسیی به‌غدا و میلیشیاكان دروست بكرێت و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی خۆی هه‌بێت. ئه‌م ئاراسته‌یه، ئه‌گه‌رچی دووچاری گوشارێكی زۆری به‌غدا و بلۆكی سلێمانی بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فۆڕمێكی سیاسه‌تكردنی پارتییه و هێشتاش هه‌ولێر به‌رگری لێ ده‌كات.
هه‌رچی ئاراسته دووه‌مه ستراتیژیه‌تی به‌غدا له ده‌باشانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات كه له‌لایه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه(یه‌كێتی نوێ)وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی به ئاشكرا ده‌رینابڕن، ئاماژه و ده‌ركه‌وته و فۆڕمی سیاسه‌تكردنی ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی دووه‌مه ڕوونه كه ته‌واو كار بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ندگه‌رایی و فه‌رامۆشكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
پێیوایه ئه‌وان وه‌ك حیزبێك، هه‌رگیز له‌نێو هه‌رێمێكی به‌هێزی كوردستاندا نابنه حیزبی ڕه‌قه‌م یه‌ك یان به‌هێزتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن كێبڕكێی پارتی بكه‌ن، بۆیه بوون و پێگه‌ی خۆیان له ڕووكردنه به‌غدا و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتیی هێزه شیعییه‌كان ده‌بیننه‌وه بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی پارتی له هه‌ولێر، به‌غداش ده‌زگایه‌كی خێرخوازی نییه ئه‌وه‌ی ده‌باشان ده‌یخوازێت و حه‌زی لێیه‌تی، به‌خۆڕایی پێی ببه‌خشێت! له‌بری هه‌ر كارێك كه به‌غدا بۆ ده‌باشانی ده‌كات، ده‌یان شتی لێ وه‌رده‌گرێته‌وه.
پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له دژی پارتی و به‌بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر درایه یه‌كێتی، ئه‌مه به ڕێككه‌وتن بوو به‌جۆرێك كه دوای دوو ساڵ، پۆسته‌كه بۆ توركمان و عه‌ره‌ب بێت، ئێستا پارێزگاری كه‌ركووك لای كورد نه‌ماوه! جگه له‌وه‌ی پێده‌چێت ده‌یان مه‌رجی دیكه‌شیان به‌سه‌ر ده‌باشاندا سه‌پاندبێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كان بۆ كاتێكی دیاریكراو دڵخۆش بن و بڵێن به‌سه‌ر پارتیدا سه‌ركه‌وتین! له نموونه‌ی سه‌رۆككۆماریش كێ ده‌ڵێت ده‌یان مه‌رجیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا نه‌سه‌پاندووه!
هه‌رچی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستانیشن، به‌داخه‌وه به‌شێكیان كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ستراتیژیه‌ت و ئاراسته‌ی دووه‌مه‌وه، ڕه‌نگه تێیاندا هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ بكه‌ن، واته له نه‌زانینه‌وه‌یه، به‌ر شه‌پۆلی ئاراسته‌ی دووه‌م كه‌وتوون، كاتێك به‌ئاگا دێنه‌وه، ئیدی هه‌ست ده‌كه‌ن به‌كارهێنراون! ئه‌گینا ده‌بوو ئه‌و ڕاستییه بزانن، كاری ئه‌وان نێو په‌رله‌مانه نه‌ك ڕێگریكردن له كاراكردنه‌وه‌ی، ده‌بوو له‌خۆیان بپرسن، بۆچی به‌ده‌م داواكه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كه‌مه‌وه نایه‌ن كه داوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان بۆ ده‌كات!
هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌پرسین، مه‌گه‌ر كاری ئۆپۆزسیۆن، چالاكی و هه‌ڵوێست و ڕاوسه‌رنج و به‌دواچوون و به‌ڵێ و نه‌خێره‌كانی نێو په‌رله‌مان نییه! ئه‌رێ خێره له‌كاتێكدا ئاراسته‌ی دووه‌م به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌وانیش به ناڕاسته‌وخۆ ڕێگریان له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردووه، مه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌نگی پێنه‌داون بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا به‌رگریان لێ بكه‌ن؟ ئه‌دی ئه‌گه‌ر ناچنه په‌رله‌مانه‌وه، له كوێ و چۆن به‌رگری له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن و چۆنچۆنی ده‌بنه نوێنه‌ری گه‌ل!
نه‌وه‌ی نوێ به ئاشكرا چووه‌ته ئاراسته‌ی دووه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، ده‌توانن، به‌مجۆره: پارتی 39 كورسی، یه‌كگرتوو 7 كورسی، هه‌ڵوێست 4 كورسی، به‌ره‌ی گه‌ل 2 كورسی، گۆڕان 1 كورسی، هاوپه‌یمانیی هه‌رێمی كوردستان 1 كورسییان هه‌یه، واته ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ 39 كورسییه‌كه‌ی پارتیدا، ده‌توانن 54 كورسی كۆبكه‌نه‌وه و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه. ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن فه‌رموو له‌گه‌ڵ پارتیدا، په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه، خۆ پارتی به‌زۆر نه‌یگوتووه ده‌بێت به‌شداری له حكوومه‌تدا بكه‌ن، ده‌ڵێت سه‌ره‌تا با په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه، ئێ خۆ ئۆپۆزسیۆنیش ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنی نێو په‌رله‌مان بێت نه‌ك ڕێگری له كاراكردنه‌وه‌ی په‌له‌مان بكات! مه‌گه‌ر كار و پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن نێو په‌رله‌مان نییه، بۆچی له ترسی یه‌كێتی و ستراتیژیه‌ته‌كه‌ی به‌غدا، نا‌وێرن و ناچنه نێو په‌رله‌مانه‌وه؟ له‌كاتێدا ده‌بێت له‌وێ بن!
كورد زیاتر له 40 ملیۆنه و به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا، خاك و هه‌موو شتێكی دابه‌ش كراوه، له دۆخێك‌دا كه عێراق تازه له شه‌ڕی كوه‌یتدا زه‌بری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكای به‌ركه‌وتبوو و ماندوو ببوو، كوردی باشوور، توانی ڕاپه‌ڕین بكات و له 2003یش كه ڕژێمه‌كه‌ی سه‌ددام ڕووخا، به‌هۆی لاوازیی ئه‌وكاتی به‌غدا و به‌هێزی پێگه‌ی كورد، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووردا جێگیر كرا، واته تاكه هه‌رێمێك، تاكه كیان، تاكه په‌ناگه‌یه‌كی كوردان، به زیاتر له 40 ملیۆن كورد، ئه‌و تاكه هه‌رێمه فه‌رمییه‌مان هه‌یه و ده‌بێت هه‌مووان ڕێز له‌و قه‌واره‌یه بگرین و بیپارێزین، ئایا كێ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هه‌ڵده‌گرێت؟