کورد ئەڵێ "نان بۆ نانەواو گۆشت بۆ قەساب"، واتە بە بەرپرسیارێتیەکان بدەین بە پێی پسپۆری نەک بە پێی بەشبەشێنەی حیزبایەتی و مێژوی حیزبایەتی تاکەکان ، ئەرکە ڕێزگرتن و سوپاس گوزاریان بە دابین کردنی ژیانی شایستەو پێدانی مەدالیا بۆ سەربەرزی خۆی و خانەوادەکەشیان ، بەڵام ئیدارەدانی مەملەکەت پێویستی بە پسپۆری و تەکنەلۆجیایە بە ئەلکترۆنی کردنی سێکتەرەکانە ، بۆ زیڕەتان لێ کردوە ، کارلەسەر ھاووڵاتی بون بکەن ھەرکەسێک ویستی خۆی بژێنێ وازی لێبێنن وە ئەگەر ویستی کەسانی تریش بخاتە سەر کار ھاوکاری بکەن ھە ر رەنگ وباڵێک بێت ،
زۆربەی کێشەکان ڕۆتین و مەزاجە ئەگەر سیستەمێکی ئەلەکترۆنی ھەبێت بۆ مۆلەتی ھەر کارێک بێت ، داوا بکەیت بێداویستیەکان و کاتت پێبڵێت تۆش خۆتی بۆ ئامادە دەکەیت ئەگەر زانیت بۆت ئەکرێت ئەوکاتە سەرمایەو کەسایەتی وتەمەن و وکەرامەتی خۆت ناخەیتە بەر مەرحەمەتی کاربەدەستێک ئەگەر ئەوڕۆژە لەگەل خێزانەکەی مەزاجی باش نەبوو پێت بڵێت مامەڵەکەت ناکرێت ، مەجبور بچیت ماڵی خەزوری بدۆزیتەوە و واستەیان پێ بکەیت بۆ ئەوەی لە ١% ی مامەڵەکەت تەواو ببێت .
تکایە واز لەخەڵک بێنن کشتوکال خۆڕسکە ئەرکی حکومەتە ھاوکاری مادی لۆجستی بکرێن ئەگەر نایکەن خۆ ئەتوانن ڕێنماییان بکەن (اچعف الایمان ) وازیان لێبێنن ، ۆە ێشەسازی بەھەمان شێوە
خۆژێنی و کارکردن و دروستکردن لە سروشی مرۆڤەکاندایە کە لە ئێسادا زۆرینەی دایشتوانی ناوچەکە کەم ئەندام بووە بە ھۆی سیاسەتی بەخشینەوە پێویستە لە جیاتی بەخشین مافی ھاووڵاتی بونیان پێبدرێت وئاراستە بکرێن و بەرامبەر بە کارێک ماف وەربگرن
سیاسەتی خۆژێنی بۆ تاکێک تا وڵاتێک تاکە چارەسەرە بۆ گەشەکردنی ئابوری ناوچەکەو سەقام گیری . لەم جەنگی جیھانی سێیەمەدا ئەزانین خۆژێنی چەند گرنگە لە ئەگەری داخستنی سنورەکان کاریگەریەکانی دەردەکەوێت ئێمە لە ڕابردودا ئەمانتوانی ئاسایشی زۆر لە پێداویستی بازارەکانمان دابین بکەین و نەمان کرد ئێستاش درەنگ نیە پسپۆرانی ئابوری لە دوای توێژینەوە ،بزانرێت ڕێژەی بەرھەمی ناوخۆ ژمارەی بێکارەکان و دروست کردنی بنکەی لۆجستی بۆ دەست گرتنی گەنجەکان پلانێک دابنێن بۆدۆزینەوەی خالە ئابوریە بەھێزەکانی ناوچکەو بەگەڕخستن و ئاراستە کردنێکی دروست بە سود وەگرتن لە وزەی مرۆی و زەوی و جوگرافیای ناوچەکە کە ئەم خاڵانە ھێشتا خامن و دەستکاری نەکراون.