تکایە سنورێک بۆ ڕیکلامی بێ مانا دابنبێن

ئارام بابان
  2026-05-18   

لە دنیای پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا لە ئێستادا، کە هەندێک جار بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەندێک جاریش بۆ زیانگەیاندن بە مرۆڤ بەکاردێت، ئێمەی کورد زۆرجار تەنها لە دوورەوە سەیری ئەو پێشکەوتنانە دەکەین و بە شێوەیەکی دروست سوودیان لێ وەرناگرین.

لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا خەڵک بە شێوەیەکی جدی کار دەکەن، هەشت سەعات کار، هەشت سەعات پشوودان و هەشت سەعاتی تریش بۆ ژیانی تایبەتیان تەرخان دەکەن. تەکنەلۆژیا بۆیان ئامرازێکە بۆ ئاسانکردنی ژیان، نەک بەفیڕۆدانی کات.

بەڵام لای ئێمە، زۆربەی خەڵک — چ کارکەر و چ بێکار — بەردەوام مۆبایلەکانیان لەدەستن و هەموو چرکەیەک سەیری سۆشیال میدیا و هەواڵی بێسوود دەکەن. ئەوەی مەبەستمانە، ئەو ڕیکلام و ناوەڕۆکە هەڵخەڵێنەرانەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام بە گوێ و چاوی خەڵکدا دەکرێن.

ڕاستییەکەی ئەوەیە، زۆرێک لە ڕیکلامەکان لەسەر بنەمای هەڵخەڵەتاندن و گەمژەزانینی بەکارهێنەر دامەزراون. بەتایبەتی لە پرۆژەکانی نیشتەجێبووندا، لە ڕووی مەتر و مواسەفات و بەرواری تەواوبوونەوە، زۆرجار ڕاستی بە خەڵک ناوترێت. هەندێک کۆمپانیا ساڵانێکە بەڵێنی ناتەواو دەدەن، بەبێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوەیەکی یاساییان لەگەڵ بکرێت.

ئەگەر پرۆژەیەک لە بەرواری دیاریکراو دواکەوت، دەبێت سزایەکی ماددی هەبێت. بۆ نمونە، ئەگەر کڕیار کرێچی بێت و تەواوبوونی شوقەکە ساڵێک دواکەوێت، کێ قەرەبووی کرێی ئەو ساڵە دەکاتەوە؟ ئەمە ناعادلانەیە و پێویستی بە یاسا و چاودێری هەیە.

هەروەها زۆرێک لە ڕیکلامەکان بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕی پەخش دەکرێن. نموونەی ئەوەش ئەو ڕیکلامانەن کە دەڵێن “قسەکەمان بردەسەر” و بینەر وا تێدەگات کە پڕۆژەکە تەواو بووە، بەڵام دواتر دەزانیت تەنها ساڵێکی تر بۆ تەواوبوون پێویستە.

یان کاڵایەک بە ناوی “یابانی” یان “ئەوروپی” دەفرۆشرێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە کارگەیەکی ناوخۆیی یان ژێرزەمینی دروست کراوە. ئەمانە هەموویان شێوەیەکن لە فریودان و سووکایەتی پێکردنی بیرکردنەوەی خەڵک.

لە وڵاتێک وەک ژاپۆن، ئەگەر وێنەی سەر پاکێتەکە لەگەڵ ناوەڕۆکی کاڵاکە زیاتر لە ١٪ جیاوازی هەبێت، ڕێگە پێنادرێت. ئێمە ناڵێین وەک ژاپۆن بین، بەڵام دەبێت هیچ نەبێت سنورێک بۆ ئەم هەڵخەڵەتاندنە دابنرێت.

بۆیە پێویستە یاسای پاراستنی بەکارهێنەر بە شێوەیەکی ڕاستەقینە جێبەجێ بکرێت و سنورێک بۆ ڕیکلامی بێمانا و هەڵخەڵێنەر دابنرێت. هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە، پێش پەخشکردنی هەر ڕیکلامێک لە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە پشکنین بۆ بکرێت و کۆدێکی مۆڵەت بدرێت.

ئەمە کەمترین ڕێزگرتنە لە بینەر و بیسەر، و هەنگاوێکە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هۆشیارتر و دادپەروەرتر.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×