♦ بەنەفرەتبن مایک بەدەستە گەمژەو ومیدیاکارە نەخوێنەوارەکان؟!
♥ پیرۆزە یادی ١٢٨ساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردی لە ڕۆژنامەنووسە جدی و قەڵەمەسەربەخۆ و بوێرەکان گەرچی دەگمەنن.!
جێی خۆیەتی میدیای کوردی لە م ڕۆژەدا ھەڵوێستەیەک بکات، لەئاست ئەو ژاوەژاو و لێشاوە لە کەناڵ و میدیاکارە نەزانانەدا کەبەھۆی کارەنا پڕۆفیشناڵەکانیانەوە بوونەتە مایەی سەریەشەو شپرزەیی و ناوزڕاندنی ئەم و ئەو و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە.
♦ تکایە لایەنی پەیوەندیدار چ سەندیکای ڕۆژنامەنووسان چ وەزارەتی ڕۆشنبیری چ میدیاکاری ھوشیاروبەئاگاو خاوەن پاشخان وئەزموونی میدیایی چ گروپ وڕێکخراوە جدییە میدیاییەکانە لایەک لەو سەرگەردانییە بکەنەوە کە میدیای کوردی تێکەوتووە، سنورێک بۆ ئەو بەرەڵاییە دابنێن با لەوە زیاترماڵمان وێران نەبێت! ھەروەک چۆن ساڵانەھەندێ گروپو ڕێکخراو کردتانە بەنەریت خەڵاتی باشترین میدیاکارو کاری میدیایی دەکات ڕێزیان لێدەنێن وستایشیاا دەکەن، ھەرچەندە ئەوەش بۆخۆی جێی گومانە نازانرێت کێ وچۆن پێوەرەکانی ھەڵسەنگاندن دادەڕێژێت! با لە بەرامبەریشدا ھەستن بەپێچەوانەکەی لەبری خەڵات وڕێزلێنان ئاواش لێپیچینەوە لەو کەناڵ ومیدیاو کارەم یدیانە بکرێت کە کارەکانیان ناشیرینەو بۆتە مایەی شەرمەزاری ھەربەناوھێنان ناویانبھێنرێت تادەگاتە سزای سەختی یاسایی بۆئەوەش لیژنەی تایبەت و کارا وبێ لایەن ھەستێ بەجێبەجێبەجێکردنی بەکۆکردنەوەی بەڵگەو دیکۆمێنت چ نوسراوبێت چ ڤیدۆی بەجۆرێک سزابدرێن ببێتە وانە بۆیان بوێری ئەوەنەکەن بێ زانیاری مایک بەدەستەوە بگرن ودەست بکەن بە پرسیاری ھەڵیت وپەڵیت.
جێی خۆیەتی لەلایەکی تریشەوە تاکی بە ئاگاو ھوشیار ئەوجۆرە میدیانە لەجێی خۆیەوە بەنەفرەت بکات، خۆزگە تاکی ئێمەبەگشتی کاتێ ئەو جۆرە مایک بەدەستانە دەھاتنە بەردەمیان بای ئەوەندە ئاگایی وبوێریان دەبوو کاردانەوەیان ھەبووایەو تەمێیان بکردنایە.
من لەم یادەدائەو جۆرە مایکبەدەست ومیدیاکارەنەزان وکەناڵە ئاژاوەگێڕانە بەنەفرەت دەکەم.