میدیای کوردی و مایکبەدەستی نەخوێنەوار: کاتێک "بینەر" دەبێتە قوربانی "ڕێیتینگ"

سەمیرە عەلی
  2026-04-25   

لەبری ئەوەی میدیا ئاوێنەیەک بێت بۆ پیشاندانی ڕاستییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری، بەشێکی زۆری میدیای کوردی و ئەوانەی بە "مایکبەدەست" ناسراون، بوونەتە ھۆکارێک بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و سوکایەتیکردن بە شکۆی ژنی کورد.
 دەکەونە پرسیاری بازاڕی و نانەوەی دووبەرەکی
ئەم مایکبەدەستە نەزانانە پەنا دەبەنە بەر نزمترین ئاستی پرسیارکردن بۆ ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا "لایک" و "کۆمێنت" کۆبکەنەوە. 
پرسیارکردن لەوەی "پیاوی کورد ژنی عەرەب بێنێت یان کورد؟" تەنھا پرسیارێکی نەتەوەیی یان کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو:

♦سوکایەتییەکی ڕاستەوخۆیە بە ژنی کورد و کەمکردنەوەی ڕۆڵ و مێژووی ئەو لە کۆمەڵگەدا.
♦نانەوەی فیتنەیە لە نێوان نەتەوەکان و بریندارکردنی ھەستی ژنان.
♦بە کاڵاکردنی ژنە؛ وا پیشان دەدەن کە ژن تەنھا کەرەستەیەکە بۆ ھەڵبژاردن نەک مرۆڤێکی خاوەن بڕیارو کەسێتی تایبەتی خۆی

♦ بەزاندنی سنووری خێزان لە سەیرانگاکان
لە وەرزی گەشتوگوزاردا، ئەم مایکبەدەستانە بێ ھیچ ڕێزێک بۆ تایبەتمەندی  خێزانەکان، دەچنە ناو وردەکاریی ژیانیان. پرسیارکردن لەوەی "پیاو چەند ژنی ھەبێت باشە؟" لە بەردەم ھاوسەرەکەی و منداڵەکانیدا:

♦تێکدانی دەروونی منداڵانە کە دەبینن باوکیان یان دایکیان دەخرێتە بەردەم پرسیاری وا شەرمەزارکەر.

♦ھاندانە بۆ فرەژنی و تێکدانی ئەو ئارامییەی کە خێزانەکە بۆی چوونەتە دەرەوە.
♦نەبوونی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی؛ چونکە میدیای ڕاستەقینە ناچێتە ناو تایبەتترین کایەی مرۆڤەکان بۆ گاڵتەجاڕی.
♦ میدیا یان سێرک؟
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت میدیا نییە، بەڵکو جۆرێکە لە "سێرکی دیجیتاڵی". زۆربەی ئەوانەی مایک دەگرن بەدەستەوە
-ھیچ باکگراوندێکی ڕۆشنبیری و ئەکادیمییان نییە.
-تەنھا مەبەستیان داھاتی سۆشیاڵ میدیایە لەسەر حیسابی شکۆی خەڵک.
-ھەوڵی بەناوبانگبوون دەدەن بە ناشرینکردنی سیمای کۆمەڵگە.

♦پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و وەزارەتی ڕۆشنبیری، سنوورێک بۆ ئەم "مایکبەدەستە  نەخوێندەوارانە" دابنێن.  
پاراستنی شکۆی خێزان و ژنی کورد ئەرکێکی ئەخلاقییە و نابێت ڕێگە بدرێت بۆ چەند لایکێک، پیرۆزییەکانی خێزان بکرێنە قوربانی.

زۆرترین بینراو
كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراقی: زیادكرنی پشكی هه‌رێم به‌بێ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
لە سلێمانییەوە؛ ئیلهام ئەحمەد نەخشەڕێگە و مەرجەکانی ڕۆژاڤای بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا کرد
بەغدا و یەبەشە ڕێککەوتن؛ زیاتر لە ٤ هەزار شەڕڤان دەخرێنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
سکاڵاکەی عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکرایەوە
راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و توركیاو پاكستان و سعودیه‌
لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان؛ ژمارەیەک لە ئاوارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی رووبەڕووی هێرش دەبنەوە
"زیاتر له‌ 100 خێزانی كوردی گه‌مارۆدراو له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی گرێ سپی گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو"
لووتکەی ئەمنیی تاران؛ بەرپرسانی باڵای سعودیە، پاکستان و تورکیا لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران کۆدەبنەوە
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×