فاروق رەفیق وەک قوربانی

سەمیرە عەلی
  2026-04-28     252

فاروق ڕەفیق؛ ئەو ڕووناکبیرەی لە ناو دەریایەکی بێدەنگیدا، بە هاواری مۆدێرنێتە و عەقڵانییەت گیانی سپارد.

فاروق ڕەفیق تەنها جەستەیەک نەبوو کە بمرێت، بەڵکو دەنگێک بوو کە پێشوەختە لەلایەن عەقڵیەتی داخراوی کۆمەڵگەوە گیرابوو.

کاتێک ئەو لە شاشەی "ئاڤا"وە هەوڵی دەدا مانا بۆ ژیان و شارستانییەت بگەڕێنێتەوە، کۆمەڵگا لەبری گوێگرتن، بەردبارانی کرد.

جگە لە توندڕەوی و تیرۆری دەروونی

ئەو هێرشە ناڕەوایانەی لەلایەن توندڕەوە "داعش ئاساکان"ەوە کرایە سەر فاروق ڕەفیق، بەتایبەت کاتێک ڕەخنەی لە کاڵبوونەوەی مانا لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی گرت،نیشانەی شکستی مەعریفی ئەو کۆمەڵگەیەیە. ئەوانەی لە پەنای ئایین و نەریتەوە جنێویان دەدا، نەیاندەزانی کە ڕەخنەی ئەو بۆ پاراستنی شکۆی شار بوو، نەک سوکایەتی.

مردنێک لەژێر فشاری جنێودا

کۆمەڵگایەک کە نەتوانێت بەرگەی ڕەخنەیەک بگرێت لەسەر "پێشانگایەکی کتێب"، چۆن دەتوانێت بەرگەی فەلسەفە بگرێت؟ فاروق ڕەفیق لەناو کۆمەڵگایەکدا دەژیا کە؛ پێشوازی لە جنێو دەکات، بەڵام لە وشەی "عەقڵ" دەترسێت.

کەسی ڕەخنەگر تیرۆر دەکات: چ بە جەستە بێت یان بە تێکشکاندنی کەسایەتی بێت لە سۆشیاڵ میدیادا. ئەوکات هیچ کام بەناو دەستەبژێری کۆمەڵگا نەیان توانی بەویژدانەوە بەرگری لێبکەن، تکایە ئێستاش فرمێسکی تیمساحی بۆ مەڕژن!

هەرچەندە هەندێ لە تاریک پەرستان، دوای مردنەکەیشی هەروازی لێناهێنن ئەو زمانە ژەهراوییانە هەر بەردەوامن لە لێدانی، ئەمەش لوتکەی داڕمانە ئەخلاقییەکەیە

فاروق ڕەفیق نەخۆشی نەیکوشت، بەڵکو ئەو نامۆییە کوشتی کە لەناو نیشتمانی خۆیدا هەستی پێدەکرد. ئەو بووە قوربانی ململانێی نێوان "تاریکی و ڕووناكی". تا ئەو کاتەی کۆمەڵگا فێری گفتوگۆ نەبێت و توندڕەوی ئایینی ڕێگەی لێبگرێت، هەر بیرمەندێکی تر کە بێت، هەمان چارەنووسی دەبێت.

فاروق ڕەفیق ئاوێنەیەک بوو کە پیسی و ناشیرینییەکانی ناو عەقڵی کۆمەڵگای پێ نیشان دەداین، ئێمە لەبری ئەوەی خۆمان جوان بکەین، ئاوێنەکەمان شکاند، بەداخەوە.

زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×