نەوشیروان مستەفا خەڵکی وشیار کردەوە و میراتگرەکانی متمانەی خەڵکیان فرۆشت!

سەمیرە عەلی
  2026-05-19   

مەرگی نەوشیروان مستەفا تەنیا ماڵاوایی سەرکردەیەک نەبوو، بەڵکو دەستپێکی تیرۆری فیکری و سیاسیی ئەو ئومێدە مەزنە بوو کە شەقامی کوردی لەپێناویدا ڕاپەڕی. کاتێک ڕەوانشاد لە کۆتا وێستگەی تەمەنیدا، بە باوەڕبەخۆبوون و ویژدانێکی ئاسوودەوە ڕایگەیاند؛ "ئەوەی واجب بوو لەسەر من، لە واجبی ئەخلاقی و نیشتمانی ئەنجامم دا"
 لە ڕاستیدا پێوەرێکی ئەخلاقیی بەرزی بۆ مێژوو جێھێشت، لە لوتکەی دەسەڵات و ئیمتیازات ھاتە خوارەوە تا ببێتە قەڵغانی لێقەوماوان و ھۆشیاریی تاکی کوردی بێدار بکاتەوە. بەڵام ئەوەی دوای مەرگی ئەو لەلایەن میراتگرە سیاسییەکانیەوە دروێنە کرا، گەورەترین خیانەتی پرەنسیپی و ئەخلاقی بوو لە مێژووی ھاوچەرخی ناوچەکەدا.
میراتگرەکانی گۆڕان، ئەو ئیمپراتۆریەتە جەماوەرییە مەزنەیان کردە قوربانی حەزە شەخسییەکانیان و تەنیا لە پێناو چەند پۆستێکی کارتۆنی و ئیمتیازاتی دارایی، چوونە ناو باوەشی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەی کە خۆیان بە ھۆکاری ماڵوێرانیی خەڵکیان دەزانی. 
ئەوان  شکۆی  ئۆپۆزسیۆنیان نەھێشت و بوونە شەریکەبەشی تاڵانی و ستەمکاری.
 مێژووی دوای مردنی نەوشیروان مستەفا، مێژووی مشەخۆریی سیاسی و ھەڵپەکردن و ڕاکردنە بۆ پلەوپۆست . 
جیاوازیی دوو سەردەمەکە لەوەدایە؛ نەوشیروان مستەفا ئامادە بوو ھەموو پێگەیەکی خۆی بەخت بکات لە پێناو ھۆشیاری و کەرامەتی گەلەکەیدا، بەڵام بازرگانە سیاسییەکانی ئێستای گۆڕان، کەرامەت و متمانەی جەماوەرەکەیان فرۆشت تەنیا بۆ مانەوە لە ژێر سێبەری دەسەڵاتدا.   خاڵێکیی تریش جێی  ھەڵوەستە لەسەرکردنە گەورەترین پاشەکشەش لەو خاڵەوە دەستی پێکرد کە موڵک و مۆڵگەی سەرەکیی ئەم بزووتنەوەیە (گردی زەرگەتە) لەبری ئەوەی وەک دامەزراوەیەکی گشتی بمێنێتەوە، لەسەر کوڕەکانی تاپۆ کرا. ئەم ھەنگاوە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سروشتی بزووتنەوەکەدا دروستکرد و متمانەی شەقامی بە تەواوی ھەژاند، چونکە پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گۆڕی بۆ میراتێکی خێزانی.
لێرەوە پرسیارێکی جدی و مێژوویی سەر ھەڵدەدات، بۆچی ئەم بزووتنەوە گەورەیە نەیتوانی ببێتە خاوەن کاریگەرییەکی بەردەوام و چاکسازیی ڕیشەیی بکات؟ ئایا ھۆکارەکەی تەنیا بۆ پۆستپەرستیی میراتگرەکانی دەگەڕێتەوە؟ یان خودی کەسێتی و شێوازی بەڕێوەبردنی سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا ھۆکار بوو کە بزووتنەوەکە ھێندە بە توندی بە کەسایەتی خۆیەوە ببەسترێتەوە و دوای ئەو توانای خۆڕاگرتنی نەمێنێت؟ 
کاتێک ئەم سەرکردە پۆستپەرستانەی ئێستا دێن و ناوی ڕەوانشاد دەھێنن یان دروشمەکانی دووبارە دەکەنەوە، نەک ھەر تەنیا گاڵتەجاڕی و سووکایەتییە بەو مێژووە، بەڵکو جۆرێکە لە شاردنەوەی ئەو شەرمەزارییە گەورەیەی کە تێیدا دەژین.

 

زۆرترین بینراو
كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری عێراقی: زیادكرنی پشكی هه‌رێم به‌بێ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
لە سلێمانییەوە؛ ئیلهام ئەحمەد نەخشەڕێگە و مەرجەکانی ڕۆژاڤای بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ دیمەشق ئاشکرا کرد
بەغدا و یەبەشە ڕێککەوتن؛ زیاتر لە ٤ هەزار شەڕڤان دەخرێنە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەنگۆی هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان ڕەتدەکاتەوە
سکاڵاکەی عەلی حەمەساڵح لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکرایەوە
راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و توركیاو پاكستان و سعودیه‌
لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان؛ ژمارەیەک لە ئاوارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی رووبەڕووی هێرش دەبنەوە
"زیاتر له‌ 100 خێزانی كوردی گه‌مارۆدراو له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی گرێ سپی گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی پارێزراو"
لووتکەی ئەمنیی تاران؛ بەرپرسانی باڵای سعودیە، پاکستان و تورکیا لەگەڵ سەرکردایەتیی ئێران کۆدەبنەوە
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×