نێوانی مەسرور بارزانی و زەلیمخان یانداربایێڤی چیچان، ئەرد و ئاسمان.

لاوک کونجرینی
  2026-05-10   

دانیشتنە مێژوویی و پڕ لە گرژییەکەی 27ی ئایاری 1996 لە کۆشکی کرێملین لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.

​ئەم کۆبوونەوەیە لە نێوان بۆریس یەڵسن (سەرۆکی ڕوسیا) و زەلیمخان یانداربایێڤ (سەرۆکی کاتیی چیچان لەو کاتەدا) بوو، بۆ وتووێژکردن لەسەر ئاگربەست لە جەنگی یەکەمی چیچان.

​ئەو ساتەی کێشەکەی تێدا دروستبوو:

​کاتێک وەفدەکان چوونە ژووری کۆبوونەوەکە، کێشەیەکی پڕۆتۆکۆڵی دروستبوو کە خەریک بوو تەواوی دانیشتنەکە تێکبدات.

​شوێنی دانیشتن: یەڵسن لەسەرووی مێزەکە دانیشتبوو و داوای لە یانداربایێڤ کرد لە دەستە چەپ بەرامبەر یاریدەدەرەکانی دانیشێت. وەک ئەوەی یانداربایێڤ وەک بەڕێوەبەرێکی نێو دەوڵەتی ڕووسیا بێت.

​بەرپەرچدانەوەکە: یانداربایێڤ ڕەتی کردەوە دانیشێت و پێداگری کرد کە ئەو وەک سەرۆکی دەوڵەتێکی سەربەخۆ هاتووە و دەبێت ڕووبەڕووی یەڵسن دانیشێت، نەک لە ڕێزی چەپ بەرامبەر یاریدەدەرەکانی.

​گرژییەکە: بۆ چەند خولەکێک گفتوگۆیەکی توند لە نێوانیان سەرۆکی ڕووسیا و چیچان دروستبوو. یانداربایێڤ بە یەڵسنی وت: «هەستە لەوێ، من لەوێ دانانیشم». ئایا تۆ پەسندی دەکەیت؟

​ئەنجامەکە:

​لە کۆتاییدا یەڵسن ناچار بوو، ملکەچ بێت بۆ داواکارییەکەی سەرۆکی چیچان. مێزەکەیان گۆڕی و بە شێوەیەک دانیشتن کە هەردوولا وەک دوو لایەنی یەکسان دەربکەون. ئەم دیمەنە لە میدیاکانی جیهان دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، چونکە یەکەمجار بوو سەرۆکێکی ڕوسیا لەبەردەم کامێراکاندا بەو شێوەیە پاشەکشە بکات.

​ئەو دانیشتنە بووە هۆی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست، هەرچەندە دواتر جەنگەکە بە تەواوی نەوەستا تا ساڵی 1997.

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چووە سەردانی تورکیا، لەو سەردانەدا سەرۆک ئەردۆگان پێشوازی لێکرد، بە پێی پڕۆتۆکۆڵەکە کە لە وێنەکەدا دیارە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان، وەک فەرمانبەریی حکومەتی تورکیا دانیشتوون، ئەمەش لە ڕووی پڕۆتۆکۆڵی دیبلۆماسی بێڕێزییەکی بەرچاوە.

لایەنی تر، هەرێمی کوردستان خاوەنی ئاڵای کوردستانە، لەو دانیشتنەدا، ڕێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان نەگیراوە و ئاڵای کوردستان بوونی نییە. هەروەها لە شاندەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا، وێنەیەکی حیزبی ڕوون دیارە و جگە لە پارتیەکان، هیچ کارەکتەرێکی یەکێتی و گۆڕان بوونی نییە. ئەمە پێمان دەڵێت، کۆمەڵێک بۆچوونی ڕەخنە ئامێز هەڵدەگرێت، بەڵام پچوکی دەکەینەوە بۆ خاڵێک، ئەویش؛ فۆڕمی دانیشتنەکە بۆ تورکیاو پارتی یە بە نهێنیی. بۆ ئەمەش خوا بە خێری بگێڕێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×