"ئیتر هیچ داگیركەرێك پێویستی بە تابوری 5 نابێ"

ئەوڵا گۆمەشینی
  2026-07-12   

ئەوڵا گۆمەشینی

نەك هەر مرۆڤ ، بەڵكو مێرووەكانیش : هەر لە هەنگ و زەردەواڵە و ...تاد ، هەر كات شار و كونیان لە لایەن مێروو و خشۆك و مرۆڤەوە ، تەنگیان پێهەڵبچنرێ ، ئەوا دەكەونە بەرگرییەك ی ڕژدەوە ، چونكە چاك دەزانن ، كە مانەوەیان بە ئەو نیشتمانە بچووكەیانەوە بەندە . ئەوە قانوون ی سروشتە . بۆیە هەر كات ئەو قانوونە ڕەچاونەكرابێ ، ئیدی ئەو بوونەوەرانە لەناوچوون ، یان ئەوانەیان كە لەنانەچووبن ، وەدەرنراون و دوورخراونەتەوە .

 ئێمەی كورد، مێژوویەك ی درێژمان لەگەڵ ئەم لەناوبردن و وەدەرنانەدا هەیە . هەر بۆ نموونە ئەم وڵاتە ، كە بە ئێراق ناودەبرێت ، بەتایبەت خۆرهەڵات ی دیجلە ، تا یەكدوو سەدە لەمەوبەر ، ئەگەر هەمووی كورد نەبووبن ، ئەوا بە دڵنیتاییەوە زۆرینەی كورد بوون ، كەچی ئێستا بە جۆرێك لەدەست كورد دەرهێنراون ، كە زۆرینەی كوردەكە خۆیشی بە نیشتمان ی خەڵك ی تری دەزانێ . لە بەشی خۆرهەڵات ی كوردستانیشدا ، هەر بە ئەو پێودانگە : هەمەدان ، تەورێز ...تاد ، كوردستان بوون ، بەڵام ئێستا لە ورمێ و لوڕستان،  تەنگ بەكورد هەڵدەچنرێ .

 ئێستا ئەوەی چوو  چوو ، با لەدووی چووە نەچین ، بەڵام خۆ ناكرێ لە ئەم ڕۆژگاری تەكنۆلۆژیا و زیرەكی ی دەستكردەدا ، ئێمە لە هەمان كونەوە مارانگەزتە ببینەوە و گوێ خۆمانی لێبتەپێنین . ئاخر خۆ ئەوە شەرع ی ئیسلام و عەرەبە ، كە دەڵێت : " المؤمن لا يلدغ من الجحرِ مرتين " یاخود ، دەڵێن :"الساكت عن الحق ، شيطان أخرس " ئێ دەبا ئێمە كورد بیرێك لە داهاتوومان بكەینەوە و نەهێڵین لە هەمان كونەوە مارانگەزتە ببینەوە ، یان با بە بێدەنگیمان كەوڵ ی شەیتانە لاڵەكەیانمان پێنەبڕێ !.

 ئێستا وا ئەوەی دەسەڵات ی خۆماڵی ی كورد لە باشووردا دەیكات ، پلە بە پلە نیشتمانفرۆشییەكە ، كە نەك ئێمە خۆمان ، بەڵكو ناكوردیش بە ڕوونی دەیبینن و هەستیپێدەكەن . تەنانەت هێندێك لە ئەو ناكوردانە سوپاسگوزاری ی خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایتییەكانەوە ، وەك تیزپێوەكردن ی كورد و پرسەكەی ! بڵاودەكەنەوە .

 كورد لەمێژە گوتوویەتی : " مریشك خۆی خوڵ بەسەر خۆیدا نەكا ، كەس نایكا " . ئێستا ئێمە لە لایەن دەسەڵاتمانەوە ،ئەو كارە دەكرێ و بگرە خۆڵیشیان كردووەتە چاوی مێگەلەكەمان ! خۆ ئەگەر وانییە ، ئەدی ئەم كڕوكپییە بەرامبەر ئەم نیشتمانفرۆشییە تاكەی . ئاخر ئەگەر وانییە ، ئەدی چۆن بەناو وەبەهێنێك ی سایەیان ، دێت و بە ڤیدۆ ئەوە بڵاو دەكاتەوە، كە ئەوان شوققە و ڤێللا بۆ ناكورد دروستدەكەن و ئەگەر ناكورد لێیاننەكڕن ، ئەوا كاك ی وەبەرهێن ی نیشتمانفرۆش ، بە زار ی خۆی دەڵێت ماڵیان وێراندەبێ !. بێگومان بۆ ئەم كەسانە ، وێرانبوون ی نیشتمان گرفت نییە . گرنگ ئەوەیە ئەمان ملیۆنە دۆلارەكانیان زۆرتر و زۆرتر بكەن . هەر ئەو كەسە لە بڵاوكراوەكی تریدا ، دەڵێت : كارەكانیان بەپێی دەستوورە !. كەواتە ئەمان بە شێوەی دەستووری نیشتمان هەڕاجدەكەن ، بۆیە با كەس نقەی لێوە نەیێ !.

 كورد هەمیشە تا هاتنە سەر كاری دەسەڵات ی خۆماڵی ، توانیویە بەرگری لە نیشتمانەكەی بكا ، بەڵام بە هاتنەسەركاری ئەمان ، یەكهەم گورزێك ، كە لە نەتەوەكەیان دا ، ئەوەبوو ، كە زۆرینەی زۆری گوندنشینانیان كردە مشەخۆر ی بێدەنگكراو ، بەرامبەر بە ئەوە ،  شتێك مووچەیان بۆ بڕینەوە . ئەوە بۆ ڕاژە ی ئەوان نەبوو ، بەڵكو بۆ ئەوەی كە بەردەوام دەنگدەری حیزبەكانیانبن . زۆرێك ی تر ی گوندنشینانیان كردنە پۆلیس ، یان  بە ناو پێشمەرگە ، كە ئەمانەش لە گوندەكانیان هەڵكەندران . بۆیە ئەو گوندانە ، كە هەر یەكەیان یەكەیەك ی بەرهەمهێن و  بنكەیەك ی هێز ی پێشمەرگەی ڕاستەقینە ی ڕۆژە سەختەكان بوون ، ئێستا ئەوە نەما . كەواتە نەتەوەكەیان كردە بەرخۆر و بە ئەو كارەیان نەتەوەكەیان كردە خوازەڵۆك ، كە بەردەوام گوێهەڵخراو بێ ، كەی تەیف سامی و هاوشێوەكانی مووچە دەنێرن!.

 هەموو ئەوانش بەلایەك ، بەڵام عەرەباندنەكە ی حیزبانمان ، هێندە پێڕەوبەندانە دەیكەن ، ئیدی هەركات دەرودراوسێ و زلهێزان ، بیانەوێ هەرێم و پێگە دەستوورییەكەی هەڵوەشێننەوە ، پێویستیان بە تابوور ی پێنج و سیخوڕ ی كورد نابێ ، چونكە بەرەكەتدا ! هێدە زۆڕنا ی برایەتی و پێكەوەژییانمان لە پێناو بازاڕگەرمی بۆ فرۆشتن ی نیشتمان لێداوە و هێندە ناكورد هێنراون ، كە هەر چركەساتێ بخوازن ، ئەوانە دەبنە تابوور ی (5) ، نەك هەر ئەوە ، دەشكەونە ڕاوەكورد . هەر كاتێكیش دەستەیەك دروستببن ، بخوازن بەر بە ئەم نیشتمانفرۆشییە بگرن ، ئەوا دەسەڵات ی خۆماڵیمان دەكەوێتە گیانیان ، بەوەش ئافەرین ی داگیركەران و  زلهێزان بەدەستدێنن  و بگرە مێداڵ ی مرۆڤدۆستیشیان خەڵاتدەكرێ ! ئیدی چ قوڕێك ی خەست بۆ نەوەكان ی داهاتوو دەگرنەوە ، ئەوە كێشە نیشتمانفرۆشان نابێ . مێگەلیش كاتێك هۆشی بەبەردا دێتەوە ، كە كارلەكار ترازاوە و تەنیا دوو بژاردەی لە بەردەمدا هێڵراونەوە ، كە ئەوانیش ، یەكهەم : ئامادەبوونە بۆ توواندنەیەك ی بێدەنگ لە بۆتە ی هاتووە داگیركەرەكاندا . دووهەم : ملیڕێگرتنە بەرەو وڵاتان و بوونە بابردەڵە و دەسندەخۆر ی بەسووكسەیركراو ...

 پەروەردگار نەتەوەكەمان لە هەموو دەغەڵ و داگیركەرێك بپارێزێ .

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×