كورد پێویستە هاوپەیمانەكانی بگۆڕێت

نەبەز گۆران
  2019-10-11   
ئیدی مشەخۆرێكی وەك ئەمریكا لەرۆژهەڵاتدا بەكەڵكی هاوپەیمانی نایەت، ئەم مشەخۆرە لەچەندین وێستگەدا كوردی كردوەتە قوربانی بەژەوەندییەكانی خۆی، دژایەتیكردنی ئەمریكاو دژایەتیكردنی فاشییە لەچك بەسەرەكەی ئێستای توركیا، ئەركی هەموو كوردێكی بەشەهامەتە.

ئەمریكای مشەخۆری رۆژهەڵات، ئەمەی ئێستا دەیكات ئەخلاقی مێژینەیەتی، پشت بەستن بەم مشەخۆرە گەڕانەوەیە بۆ دوبارەكردنەوەی تێكشكان.

ئەم مۆدێلەی توركیاش، مۆدێلێكی ناسیونالیزمی دینیە، دین ئیدی بوەتە ناسیونالیزم و ماناكەی خۆی لەدەستداوە و هەر ناسونالیزمە و بۆخۆی بەكاری دەهێنێت، گەر دوێنێ‌ بەعس و پاشان داعش، بەهەمان خۆگرێدانەوە بە دینەوە كوردیان قەتلۆعام كردبێت بۆ مانەوەی ناسیونالیزمی عەرەبی، ئەمڕۆ ئەو مۆدێلە ئیخوانیەی توركیا كە لەچكی بەسەرەوەیە، لەژێر ناوێكی دیكەدا هەمان كردە دووبارە دەكاتەوە، ئەشێت ئەمڕۆ بۆ رۆژئاوابێت، بەڵام سبەی پاكێچەكە بگۆڕێت بۆ كەركوك و قەندیل.

كاتی پاڕانەوە و نزاكردن و خۆلاوازكردن نییە، كاتی شیعر و هەستجوڵاندن نییە، كاتی ئەوەیە مەچەكت بەهێزبێت بۆ بەرگریكردن لە شوناسەكە، چونكە كورد هەمیشە لەبەر شوناس دەكوژرێت و ناسیونالیزمی دینی دەبێتە بكوژی شوناسەكە.

گەر كورد دەتوانێت گورزی خۆی بوەشێنێت با نەوەستێت، ناشتوانێت بە پارانەوە و خۆ زەلیلكردن و چاوەروانیكردنی هاوكاری و، خۆهەڵواسین و بەڵگە هێنانەوە بۆ هێنانەدەرەوەی دین لە باوەشی ناسیونالیزمی توركی و عەرەبی خۆ فریودانە، لەدوای سەدەی هەژدەوە دین هی ناسیونالیزمە بەهێزەكانە، هی لاوازەكان و تێكشاوەكان نییە.

كورد دەبێت یان وەك فارسەكان بكات، لەناو دیندا دینێكی تر دروستبكات بۆ بەرگریكردن لە شوناسەكەی، یان دین بكات بەكەرەستەیەك بۆ هێزی شوناسەكەی، هەرچۆن عەرەب و توركەكان و فارسەكان دەیكەن، گەر ئەمەشی پێناكرێت، شوناس بكات بە وێستگەی یەكەم و كۆتایی و لە پێناویدا بجەنگێت. مێژوو ئەوەیە شەڕكەری براوە دروستیدەكات، دۆڕاو و خۆ زەلیكردن و خۆ بە لاوازكردن و چاوەروانی هاوكاری مێژووی نییە. ئەوەی مێژووی هەیە بەهێزەكانن.

ئەركێكی خانەدانانەیە هەموو ئەوانە لەناو ببەیت و بیان سریتەوە، وەك داگیركەر دێنە ناو خاكەكەتەوە، ئیتر دینی بن یان نادینی جیاوازی نییە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×