لەنێوان دوو تەعەهوددا

ئاراس فەتاح
  2020-12-15     1157
ساڵانی هەشتا کە لە زانکۆ بووم، دوو جار خۆپیشاندانی بەرفراوانمان دژ بە دەسەڵاتی بەعس پیادەکرد. بێگومان بەرپەرچدانەوەی خۆپیشاندانەکان لە سیستەمێکی تۆتالیتارییدا چەپێنەر و خوێناویی بوو، بەڵام ژمارەی کوژراو و گیراوەکانی خۆپیشاندەران بەقەد کوژراو و گیراوەکانی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانە کوردییەکان نەبوو.
خۆپیشاندانی یەکەمیان ١٩٨٢ بوو دووهەمیشیان ١٩٨٤ بوو. لە ساڵی ١٩٨٤ جگە لە شەش کەس، زۆرینەی خوێندکارانی پۆلەکەی ئێمە مانیان گرتبوو و ژمارەیەکی بەرچاویش بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد. ئەو شەش کەسەش کە نە مانیان گرت و نە بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکان، دووانیان بەعسیی بوون و چوارەکەی تریان بەپاساوی ئەوەی کە نایانەوێت بکەونە دەورەی دووهەم بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان نەکرد، چونکە گوایە شانسی ماستەر و دکتۆرایان نەدەما. یەکێک لەوانە کە بەهیچ شێوەیەک بەشداریی خۆپیشاندانەکانی نەکرد، ساڵانێک دواتر زانینم نەک تەنها پلەی دکتۆرای بەدەستهێناوە، بەڵکو بووە بە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش. بێگومان ترس هۆکاری سەرەکیی بەشداربوون یان نەبوون بوو لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە بەعس. بەعس هێزێکی دڕندە بوو، بۆ ئەم مەبەستەش هەر خوێندکارێکی بگرتایە جگە لە ئەشکەنجە و بیرازگرتن، تەعەهودی پێپڕدەکرەوە، ئەوسا ئازادی دەکرد.
پاش پێپەڕبوونی ٣٦ ساڵ بەسەر ئەزموونکردنی خۆپیشاندان دژ بە دەسەڵاتدارێتیی تۆتالیتاریزمی بەعسیزم، ئەمڕۆ وەک خەمخۆریی رۆژانە هەواڵپرسی ئەو هاوڕێ دەستگیراوانەم کرد کە بەبێ هیچ پاساو و یاسایەک و بەشێوەیەکی تەعەسووفی دەستگیرکراون، پێیان ڕاگەیاندم کە گوایە دەسەڵاتدارانی یەکێتی داوای تەعەهودیان لێدەکەن، بۆئەوەی ئازادیان بکەن. بێگومان ئەو هاوڕێ نازدارانەش ئەم داوایەیان ڕەتکردۆتەوە، بۆیە تاوەکو ئێستا لە زینداندان و ئازادیان ناکەن.
پاش ٣٠ ساڵ خەبات و تێکوشان دژ بە سیستەمی تۆتالیتاری بەعسیزم و پاش ٣٠ ساڵ ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانیزمی کوردیی، جیاوازییەکەی نێوانیان زۆر بچووک بووەتەوە، جاران تەعودەکە بە عەرەبیی بوو، ئێستا بە کوردییە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×