په‌روه‌رده‌و شوناسی جێنده‌ری
د. ڤیان فه‌ره‌ج
2021-01-28   833
به‌شی یه‌كه‌م
كولتوری په‌روه‌رده له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت،
په‌روه‌رده‌ش له‌یه‌ككاتدا هه‌م زاده‌ی كولتوره‌و هه‌م كولتوریش به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه،
بۆیه له‌م چاپته‌ره‌ی باسكردنی شوناسی جێنده‌ریدا، سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی گشتی
باس له رۆڵی په‌روه‌رده له دروستكردنی شوناسی جێنده‌ریدا ده‌كه‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌م
په‌روه‌رده‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی له دواتردا له‌یه‌كتر جیابكه‌مه‌وه‌و كاریگه‌ری
هه‌ریه‌كه‌یان به جیا له‌سه‌ر دروستبوونی شوناسی جێنده‌ری لای تاكه‌كان بخه‌مه‌ڕوو.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، شه‌قڵێكی له‌یه‌كچوو هه‌یه له‌كۆی كۆمه‌ڵگه‌كانی
دونیادا سه‌باره‌ت به‌و رۆڵه‌ی په‌روه‌رده له‌سه‌ر دروستبوونی كه‌سایه‌تی جێنده‌ری
له مناڵ‌دا ده‌یگێڕێ و دواتر ته‌ریب له‌گه‌ڵ باڵق بوون و گه‌وره‌بوندا ئه‌میش گه‌وره‌ده‌بێت
و ده‌رخۆنه‌ش ده‌درێ به جیاوازییه كولتورییه‌كان. ئه‌م شه‌قڵه خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه‌و
كلتوره جیاوازه‌كانیش ده‌بڕێت، به‌جۆرێك تاڕاده‌یه‌كی لێكچوو له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كان
و ناپیشه‌سازییه‌كانیشدا به ئاستی جیاواز دووباره‌ده‌بێته‌وه.[1] ئاستی گه‌وره‌بوونی تاكه‌كان به‌كۆمه‌ڵێك گه‌مه‌و
گه‌پ له‌گه‌ڵ هاوسێكسه‌كه‌ی خۆیاندا له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژئاوایدا جیاوازه‌و به
گشتی په‌یوه‌سته به جێنده‌رو ته‌مه‌نی
خوشكوبراكان و مناڵه دراوسێكانه‌وه كه گه‌مه‌یان له‌گه‌ڵده‌كه‌ن.[2] ئه‌م
قسه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانش راسته، ئه‌گه‌رچی زووتر جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان
تیایاندا زه‌قده‌كرێته‌وه. هه‌ندێ مناڵ له قۆناغێكی دیاریكراوی ته‌مه‌نیدا په‌یوه‌سته
به‌به‌سه‌ربردنی كاتی زیاتر له‌گه‌ڵ منداڵی هاوسێكسه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵام ده‌بینی
له قۆناغێكی تری ته‌مه‌ندا ره‌نگه ئه‌م په‌یوه‌ستبوونه پێچه‌وانه ببێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت
جینه‌ت (١٩٨٩) پێی وایه زۆرینه‌ی مناڵان ده‌یانه‌وێ له‌گه‌مه‌یه‌كی سێكس تێكه‌ڵدا
رۆڵ بگێڕن و به‌شداربن، ته‌نانه‌ت به‌دوای هه‌لی تێكه‌ڵاوبونیشدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام
رێگرییان لێ ده‌كرێت. زۆربه‌ی كاته‌كانیش مناڵی كوڕ زیاتر رێگری لێده‌كرێت تێكه‌ڵ
به كچان ببێت، چونكه ئه‌و كچانه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕاندا یاری ده‌كه‌ن، وه‌ك پێشتر له
زنجیره وتاری (قه‌یرانی شوناسی جێنده‌ری له سیاسه‌تدا) ئاماژه‌مان بۆ كرد،
قبوڵكراوترن و ته‌نانه‌ت جێشانازیشن، به‌ڵام بۆ كوڕان ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ماكۆبی (١٩٩٨) ئه‌نجامدراوه ده‌ریده‌خات،
مناڵ خواستی گه‌مه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هاوسێكسی خۆیاندا لادروست ده‌بێت له ته‌مه‌نی
سێ ساڵییه‌و و تا گه‌وره‌تریش بن ئه‌م خواسته تیایاندا زیاتر ده‌بێت. له‌راستیدا ئه‌م جۆره له شه‌قڵی گه‌مه‌كردن،
به‌بڕوای من و زۆر له توێژه‌رانی بواری جێنده‌ر، په‌یوه‌سته به فاكته‌ری به‌دامه‌زراوكردنی
ئه‌و خواسته‌وه. چونكه رێك له‌و قۆناغه‌وه‌یه كه دایك مناڵه‌كه‌ی ده‌باته
باخچه‌ی ساوایان یاخود دوا ساڵی دایه‌نگایه‌و تیایدا سه‌ره‌تا وانه كلتوریی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان
له‌م قۆناغانه‌وه فێری مناڵ ده‌كرێت. دواتر، له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، مناڵ رووبه‌ڕووی
ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌هاوسێكسه‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه‌و خواستی درێژه‌دان به‌م
ئاره‌زووه‌ی، له‌خۆشی بینینی ئه‌و هه‌موو هاوسێكسه، تیایدا زیاتر گه‌شه‌ده‌كات.
چونكه له رابردوودا هه‌رگیز ئه‌وه‌نده به‌هره‌وه‌ر نه‌بووه چ له‌گه‌ڵ خوشك و براكانی،
چ له‌گه‌ڵ مناڵه هاوسێكانی یان ئه‌وانه‌ی باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگادا، ئه‌و
ژماره زۆره‌ی هاوسێكسه‌كه‌ی خۆی ببینێت، بۆیه بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌مه تا
تیایاندا هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام له‌و جێگه‌یانه‌ی تر ره‌نگه بژارده‌كان زۆر سنوردار
بووبن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شدا، هێشتا ئه‌مه فاكت نییه‌و ناتوانرێ به‌ره‌های
ته‌ماشای بكرێت، چونكه مناڵان له‌و جێگه‌یانه‌ی هه‌لی تێكه‌ڵاوبونیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت،
پاكیزه‌ییانه تێكه‌ڵاو ده‌بن و گه‌مه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئاستێكی به‌رزیش تاڕاده‌یه‌ك
تۆمارده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌ی جاكلین و ماكۆبی (١٩٨٧) بكه‌ینه به‌ڵگه
بۆ ئه‌م ئه‌رگیومێنته، ئه‌وا ده‌بینرێت له‌و مناڵانه‌ی ته‌مه‌نیان چوار ساڵ و نیو
بووه، %٤٧ كاته‌كه‌یان له گه‌مه‌كردن له‌گه‌ل هاوسێكسه‌كه‌ی خۆیان و %٣٥ كاته‌كه
تێكه‌ڵاوبوون له گه‌مه‌كانداو %١٨ش چوونه‌ته گروپێكه‌وه كه ته‌نها خۆیان له‌رووی
سێكسییه‌وه جیاوازبوون. كه‌چی له‌مناڵانی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ونیو رێژه‌ی كاتی
یاریكردن له‌گه‌ڵ هاوسێكسه‌كه‌ی خۆیاندا به‌رزده‌بێته‌وه بۆ %٦٧، ئه‌مه‌ش هێمایه
بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی به‌تایبه‌تی قوتابخانه ده‌یبینێت له دروستكردنی شوناسی جێنده‌ریدا.
به‌و واتایه‌ی ستراتیجی په‌روه‌رده‌ی له دروستكردنی هاوكار، هاوبه‌شی سه‌ر كورسی،
یان مێز، هاوبه‌شی یاری یان كتێب و پێداویستییه فێركارییه‌كان، ..تد، ستراتیجیه‌تێكی
مه‌یلداره به‌لای دروستكردنی شوناسی جێنده‌ری ده‌قگرتوودا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جێنده‌ره‌كان.
چونكه كاتێك گروپ یان تیم له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسێكس له قوتابخانه‌كاندا، بۆ هه‌ر
مه‌رامێك، دروست ده‌كرێت ئه‌وا ئامانج لێی دروستكردنی پێشبینی و شێوازی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی
نێو ئه‌و منداڵانه‌یه، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه ریپرۆده‌كشن و دروستكردنه‌وه‌ی
ئه‌و جیاوازییه ده‌قگرتووانه‌یه ستراتیجی قوتابخانه‌كان به‌ئاگا یان بێ ئاگا
دایده‌ڕێژن.
كاتێك باس له پێشبینی و شه‌قڵ و شێوازی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌كه‌ین، ئه‌وه
بێگومان لای سه‌رپه‌رشتیار، چاو‌دێر یان مامۆستای مه‌یدان گرنگه دڵنیا بێت له‌وه‌ی
كچه‌كان به‌ر شاڵاوی توندوتیژی كوڕان نه‌كه‌ون له‌گه‌مه‌دا، به‌ڵام كه جیایان ده‌كاته‌وه،
ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا دروستكردنی تێگه‌یشتنێكی ره‌گداكوتراوی نه‌سته‌كانه بۆ هه‌ردوو
سێكسی ئه‌و منداڵانه كه ئه‌وان جیاوازن. ره‌فتارناسه‌كان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن،
كه مناڵانی گروپی هاوسێكس له‌گه‌مه‌دا جۆره ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت و نۆرمێك گه‌شه
پێده‌ده‌ن جیاوازه له‌وه‌ی له گروپی سێكس تێكه‌ڵاودا ده‌بینرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م
جیاوازییه تا ئاستی تێگه‌یشتن له دونیابینییان بۆ شته‌كانیش ده‌ڕوات. كچان و
كوڕانی ئه‌و ته‌مه‌نه دیاریكراوه له‌ئه‌نجامی ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه، كولتوری
جودا ده‌خولقێنن، به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانیان جیاواز ده‌بێت، نۆرم و دابونه‌ریتی
جیاواز له‌به‌ریه‌ككه‌وتن دروستده‌كه‌ن به‌جۆرێك ره‌نگه له دواتردا ببێته هۆكاری
دروستكردنی جۆرێك له نه‌مانی په‌یوه‌ندی كولتوری، یاخود ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت
ململانێی جێنده‌ری، له‌نێوانیاندا.[3] ئه‌مه‌ش
به‌ته‌نها نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به كچبوون یان كوڕبوونه‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام
كچان و كوڕان له‌یه‌كتری جیاكرانه‌وه، ئه‌وا بێگومان ده‌بێ پێشبینی تێگه‌یشتنی
جیاواز‌و كاروكرده‌وه‌ی جیاوازیشیان لێ بكرێت.دواجار كچۆڵه‌یه‌ك، كه په‌روه‌رده
ده‌كرێت به‌وه‌ی خۆی له كوڕه‌كان به‌دوور بگرێت، چونكه ئه‌وان شه‌ڕانگێزن، به
دڵنیاییه‌وه دونیای شه‌ڕو شه‌ڕانگێزی به دونیایه‌كی جیاواز له‌خۆی ده‌بینێت، هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه گه‌وره‌ده‌بێت، تێگه‌یشتنی بۆ شه‌ڕ لاوازه‌و ئه‌وه به
بوارێكی پیاوانه ده‌ناسێت. كوڕێكی هاوته‌مه‌ن كه كچه‌كانی هاوڕێی ده‌بینێت به‌رده‌وام
به تاقمێك قۆری و پیاڵه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌كی باڕبییه‌وه خۆیان خه‌ریك كردووه‌و ده‌ست
ناده‌نه تۆپ یاخود شۆڤڵه‌كه‌ی ئه‌م یاری پێبكه‌ن، ئه‌وا بێگومان كه گه‌وره ده‌بێت
ماڵداری، قاپشتن، مناڵ گه‌ره‌كردن به‌ئیش و پسپۆڕی ئه‌وان ده‌زانێت.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ جێنده‌ر كۆنفلێكت یان ململا نێی جێنده‌ری، ده‌بینین
سه‌ره‌داوه‌كانی له‌م ته‌مه‌نه‌وه ده‌ست به دروستبوون ده‌كاو له زهنیه‌تی نێر‌و
مێدا ده‌چێندرێت. ئه‌وان هه‌ست به‌و جیاوازییه له تێگه‌یشتنه‌كانیان ناكه‌ن و
پێیان وایه شتێكی ته‌ندروست و فاكته ده‌بێت وابێت، هه‌ردوو له‌هه‌مان تێگه‌یشتنی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌روه‌رده‌ی شوناسه جێنده‌رییه‌كه‌یان گه‌شه پێده‌ده‌ن، كه‌چی
ده‌بینرێت دوو تێگه‌یشتنی هێجگار جیاواز‌و له‌ململانێدان له‌گه‌ڵ یه‌كتر. چونكه له‌دواجاردا
هه‌ردوو گروپه سێكسییه‌كه‌ی مناڵه‌كان ره‌نگه له‌قوتابخانه‌دا هه‌مان یاری بكه‌ن،
كه‌چی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌رووی شوناسی جێنده‌رییه‌وه هێجگار جیاواز ده‌كه‌وێته‌وه
له‌سه‌ریان. جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو سێكسه له‌و ته‌مه‌نه مناڵییه‌وه خۆی له‌خۆیدا
وه‌ك چالاكییه‌كی پڕ خۆشی لێكده‌درێته‌وه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی شتێكی تر ده‌ڵێن.
به‌نموونه كاتێك مامۆستای وه‌رزش دوو مه‌تر گوریس ده‌داته ده‌ست قوتابییه‌كانی و
كچان ده‌خاته لای راستی گوریسه‌كه‌وه‌و كوڕانیش له‌لای چه‌پ، ئینجا یاری راكێشانی
گوریسیان پێده‌كات، ئه‌مه له‌و كاته‌دا پڕیه‌تی له‌خۆشی بۆ هه‌ردوو گروپ، به‌ڵام له‌راستیدا
سه‌ره‌تای راكێشانی گوریسی ناكۆكییه جێنده‌رییه‌كانه له‌نێوانیاندا، چونكه به‌و
جیاكردنه‌وه‌یه، خۆی له‌خۆیدا، دانپایانان به جیاوازییه‌كانی نێوانیان زه‌قده‌كاته‌وه‌وهه‌موو
سیماكانی په‌یوه‌ست به زیره‌كی، هێز، توانای زانستی، توانای جه‌سته‌ی ..تد،
شوناسی جێنده‌ری وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش له‌كۆتایدا وه‌ك مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن له
دوا چاوپێكه‌وتنیدا ئاماژه‌ی پێدا، تێڕوانین بۆ خودی خه‌یاڵكردن ده‌گۆڕێت تیایاندا.[4] لێره‌وه
سه‌ره‌داوه‌كانی خه‌یاڵكردن به شوناسی جێنده‌رییانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و كوڕ به‌ره‌و
خایاڵكردن به بوون به فڕۆكه‌وان و ئه‌ندازیارو شۆفێری شۆڤڵ..تد ده‌بات، كچیش بۆ
دایكایه‌تی كردن و شیردان و ..قژداهێنان و خۆڕازاندنه‌وه ده‌بات.. له‌به‌شی
داهاتودا زیاتر درێژه به‌م باسه ده‌ده‌م و ده‌یبه‌ستمه‌وه به سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی
هه‌رێمه‌وه.
[1] بڕوانه
وایتین و ئیدوارد، ١٩٨٨
[2] بڕوانه سالی مككۆنێڵ جینه‌ت، ١٩٨٩
[3] بڕوانه
ماڵتز و بۆركه‌ر (١٩٨٢)
[4] بڕوانه
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شێرزاد حه‌سه‌ن لكه‌ناڵی وار ١٧، ژانوه‌ری ٢٠٢١