بۆچی هاوپەیمانی هیوا دژی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدایە؟

دییە عەلی
  2021-03-29     612
پێش هەمووشتێ دەبێ بزانین هاوپەیمانی هیوا کێیە و چی کۆیکردوونەتەوە، یٔەوکات دەتوانین بەیٔاسانی لەوە تێبگەین، کەبۆچی هیوا دژی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدایە؟ چی لەپشتەوەیە؟ یٔایا بابەتەکە موچەی هاوڵاتیانی هەرێمە؟ یانی چیتر؟
یٔەوە مژاری سەرەکی یٔەم وتارەیە و دەمەوێ بەوردی و لەزاری خۆیانەوە وەڵامی دروست بەم پرسە بدەمەوە.

هاوپەیمانی هیوا کەپێکهاتوون لە15 پەرلەمانتاری عێراق لە چەند فراکسیۆنێکی جیاواز، لەوانە فراکسیۆنی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و سێ پەرلەمانتاری جیابووەی نەوەی نوێ و دوو پەرلەمانتاری بەرهەم ساڵح، کەیٔەمانە هەریەکەیان سەربەیٔاراستە و بیرکردنەوەیەکن. 
 هەریٔەوەش وایکردووە
زۆرجار یٔەم پەرلەمانتارانە بۆچونی جیاوازییان هەبێ لەبارەی پرسەکانەوە و تەنانەت دژیەکیش هەیە لەبۆچونەکانیاندا، بەجۆرێ هەندێکیان هەست دەکرێ بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان زاڵە بەسەریاندا، وەک لەوەی هەمی گشتیان هەبێ، یٔەوەی یٔەم پەرلەمانتارانەی کۆکردووەتەوە هەژمونی پارتی و یەکێتیە لەبەغدا و یٔەمانیش شەڕی حساب بۆکردن و مانەوەی خۆیان دەکەن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، چونکە بەشێک لەو پەرلەمانتارانە تەنانەت وازیان لەحزبەکانی خۆشیانهێناوە. 

لەبابەتی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، هەندێک لەپەرلەمانتارانی هیوا سەرەتا دەیانوت هەرێم نایەوێ ڕێکبکەوێ، بۆیە شاندێکی بێ دەسەڵاتی ناردووە، دواتر بۆیان دەرکەوت شاندەکە دەسەڵاتی تەواوی هەیە و جدییە لە ڕێککەوتن، چونکە نزیکەی 20 جار چونی  شاندی هەرێم بۆ بەغدا یٔیدی هیچ بیانو و پڕوپاگەندەیەکی نەهێشتەوە بۆ یٔەوانەی کەبەردەوام دەیانوت هەرێم جدی نیە و نایەوێ ڕێکبکەوێ. 
دواتر کەزانیان هەرێم جدییە و بۆ ڕێککەوتن هاتووە، یٔەمجارەیان وتیان تەواوی نەوت ڕادەستی بەغدا بکەن، بەغداش هیچکات باسی تەواوی نەوتی نەکردووە جگە لەکۆمەڵێ لایەنی شیعی یان یٔەو میلیشیایانەی کەیٔەوەندە وەلایٔیان بۆ یٔێران هەیە، یٔەوەندە لەخەمی عێراقدا نین. 
دوای سێ مانگ دانوستان هەفتەی ڕابردوو هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن بەوەی کە هەرێم نرخی 250 هەزار بەرمیل ڕۆژانە  و نیوەی داهاتە فیدڕاڵییەکان ڕادەستی بەغدا بکات و هەرێمیش هیچ لاری لێی نەبوو، یٔیمزایکرد و لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق پەسەندیانکرد، دواتر لایەنە شیعەکان پەشیمان بونەوە و وتیان هەرێم نەوت ڕادەستناکات و بڕێک پارەیتر لە عێراق وەردەگرێ، بۆیە یٔەمجارەیان بەندێکی تریان بۆ ماددەی 11 زیادکرد، بەوەی یٔەگەر هەرێم پابەندی تەواوی ڕێککەوتنەکە نەبێ، یٔەوە بەغداش هیچ بڕە پارەیە نانێرێ، هەرێم یٔەوەشی قبوڵکرد، یٔەمجارەش هیوا دەنگیاننەدا لەلیژنەی دارایی، بەبیانوی یٔەوەی یٔەم ڕێککەوتنە قابیلی قبوڵ نییە، ڕاستییەکەی یٔەم بیانووەی هیوا هیچ لۆژیکی نییە، هەموو کارتەکانیشیان بەکارهێنا شکستیانهێنا و نەیانتوانی ڕێککەوتنەکە ڕابگرن، یان بەوشێوەیەبێ کەیٔەوان دەیانەوێ. 

رێککەوتنی هەرێم و بەغدا یٔەگەر جێبەجێش نەکرێ، وەک هاوپەیمانی هیوا ڕمڵی بۆ لێدەدەن لەیٔێستاوە، یٔەوە دانپێدانانە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمدا، یٔەوکاتەش کەنەوتی هەرێم بەڕێژەی 10 دۆلارێ کەمتر لەنرخی سۆمۆ دەفرۆشرا، بەبیانوی نەبونی شەرعیەتی هەرێمەوە، چیتر یٔەو بیانووە نامێنێ و نرخی نەوتی هەرێمیش بەرزدەبێتەوە لەبازاڕی جیهانی وزەدا، هەریٔەم خاڵە وادەکات، ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەسەرکەوتنی گەورە بۆ هەرێم دابنرێ، بەپێچەوانەی یٔەوانەی دژی ڕێککەوتنەکەن. 

کێشەی هیوا نەمافی خەڵکە و نەموچەی فەرمانبەران، بەڵکو یٔەسڵی کێشەی هیوا یٔەوەیە کەدەیانەوێ هەرێم زەلیلبێ لەبەردەم بەغدا بەس لەپێناو دژایەتیکردنی پارتیدا، رەنگە بپرسن چۆن؟ زۆربەی پەرلەمانتارانی هیوا بەراشکاوی دەڵێن، مەلەفی نەوت پارتی بەهێزکردووە، بۆیە دەبێ یٔەو مەلەفە لەدەستی هەرێمدا نەمێنێ و بدرێتەوە بەبەغدا، تەنها لەبەریٔەوەی پارتی لاوازبێ؟! یٔەمە چ لۆژیکێکی نیشتیمانی و کوردایەتیە، تەنها لەپێناو لاوازکردنی پارتیدا یٔامادەبێ مەلەفی نەوتی هەرێم ڕادەستی کەسانێ بکەی، کەهەموو خەونیان بووە بەپەڕوباڵکردنی هەرێم، مەلەفێ کەنەخشی داهاتووی کورد دەکێشێ، بگرە هی هەموو کوردیش دەکێشێ، کەبەبێ ویستی خۆی بە وڵاتێکی وەک عێراقەوە لکێندراوە بەزەبری ڕێککەوتنی سایکس_ بیکۆ، بەڵام دڵنیابن، زۆربەی پەرلەمانتارانی 
هاوپەیمانی بۆخولی داهاتوو دەرناچنەوە، کەیٔەوە خەونی گەورەیانە، مەلەفی نەوتی هەرێمیش لەدەستی هەرێمدا دەمێنێتەوە و دەبێتە خاڵی بەهێز، بۆ یٔاسۆی نەک تەنها هەرێمی کوردستان، بەڵکو بۆ کوردانی هەرچوارپارچەکە.
Awene
سڵاو..... ده‌ست خۆش
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×