قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی کام یەکێتی ناکا؟

دییە عەلی
  2021-02-10     665
قوباد تاڵەبانی گەنجێکی لێهاتوو، ئاشنا بە حوکمڕانی دامەزراوە، بەتیمێکی ورد لە ڕاوێژکار و شارەزا، چ لە رۆژنامەنوس و چ لە بەرپرسانی نوسینگەکەی یاوەری دەکەن و توانیویەتی بەتەوازوعێکی تەواوە کاروبارەکانی ڕاپەڕێنێ.

قوباد تاڵەبانی، کوڕی دووەمی مام جەلال و لەدایکبوی 1977. 
پێش گەڕانەوە بۆ كوردستان، قوباد تاڵەبانی لە نوسینگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا کاریکردووە،  لەساڵی 2000ەوە. لە پاش یەكگرتنەوەی ئیدارەكانی هەرێمیش وەك نوێنەری هەرێم لە واشنتۆن دەستنیشان كراوە، لەو ماوەیەشدا تاڵەبانی نوسینگەكەی وەك نیمچە باڵیۆزخانەیەك لێكردووە و کاری لۆبیکردن بووە بۆ کورد لە ئەمریکا.

 لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق لە حوكمی سەدام حوسێن لە 2003، قوباد تاڵەبانی وەك بەرپرسی پەیوەندییە دەرەكییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاری كردووە ئەركی هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان وەرگرت بەتایبەت ئۆفیسی ئاوەدانكردنەوەو پاڵپشتی مرۆیی. هەروەها قوباد تاڵەبانی دانوستانكارێكی سەرەكی بووە لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوری كاتی عێراق بۆ قۆناغی ڕاگوزەر كە رێگەی خۆش كرد بۆ دەستوری ئێستا.

. بۆ یەكەمجاریش لە حوزەیرانی 2014 قوباد تاڵەبانی وەك جێگری سەرۆكی حكومەت دەستنیشان كراوە؛ لەو کابینەدا سەرپەرشتی بایۆمەتری فەرمانبەرانیکردووە کەبەو هۆیەوە دەیان هەزار کەس سڕانەوە و بودجەیەکی زۆری بۆ حکومەتی هەرێم گێڕایەوە.

قوباد تاڵەبانی لەساڵی 2019شدا جارێکی تر بووە جێگری سەرۆک وەزیران و هەماهەنگ لەگەڵ تیمەکەی خۆی کەوەزیر و بەرپرسانی یەکێتییە، هاوشانی سەرۆکی حکومەت و تیمە وزارییەکانی کابینەی نۆیەم بەباشی کاری خۆیان ڕادەپەڕێنن.

ئەوەی خاڵی گرنگی ئەم باسەیە، ئەزمونی تاڵەبانی کوڕە لەکاری دانوستاندا، کەلەماوەی پێشوودا ئەرکێکی قورسی پێسپێدرا و بەتوانایەکی باش و بەسەلیقەی وردەوە سەروکاری تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کردووە و بەو پەڕی بەرپرسیارێتی نیشتیمانیە و بەدەسەڵاتی تەواوە دانوستانیکرد لەگەڵ لایەنە عێراقیەکاندا، بەجۆرێ ئەوانەی ئاگاداری کاروبارەکانن شاهیدی ئەوە دەدەن کە تاڵەبانی کوڕ هیچ بیانویەکی بۆ لایەنە عێراقییەکان نەهێشتووەتەوە بۆ ڕێکنەکەوتن، مەگەر تەنها بیانوی پڕوپوچ بگرن و نەیانەوێ رێکبکەون
تاڵەبانی کوڕ، لەلایەکی ترەوە بەهۆی لێدوانە ڕاشکاوانەکانی لەلایەن باڵێکی تری حزبەکەیەوە زوو زوو بەئامانج دەگیرێ و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو نەبێ، بەڵام تاهەنوکە ئاستەنگەکان نەیانتوانیوە ڕایبگرن و نمونەیەکی باشی دەوڵەتداری پێشکەشکردووە، هاوشانی سەرۆک وەزیران، هەر ئەمەشە وایکردووە لەلایەن ئەنارشیستانەوە نوکی ڕمەکانیان لەوبێ، بەبێ ئەوەی لەوە تێبگەن، قوباد پیاوی دەوڵەتدارییە و دەیەوێ دەوڵەتداری بکا، نەک بە حەز و ئارەزووی ئەمان هەستێت و دابنیشێ و پێیەکی لە دەسەڵاتبێ و پێیەکەی تری لەئۆپۆزسیۆنبێ، بەڵێ قوباد تاڵەبانی دەیەوێ دەوڵەتداری بکا، نەک هەر رۆژە و لەسەر بەزمێ بێ، بەرنامەی یەکێتیش ئەوە بووە کە خزمەتی خەڵک بکەن و شانبەنە بەر بەرپرسیارێتی و ئەو قۆناغە تێپەڕێنن، نەک بەبیانوی جۆراوجۆرەوە خۆی لەبەرپرسیارێتی بدزێتەوە. 
تاڵەبانی کوڕ نوێنەرایەتی یەکێتییەکی بەرپرسیار و خەمخۆری خەڵک دەکا، نەک یەکێتییەک لەگەڵ هەموو شت تەبابێ، لەگەڵ حوکمڕانییەکی باش ناتەبابێ، قوبادیش بۆ ئەوە هاتووە و ئەوەش دەکا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×