گرەو

پشکۆ ناکام​
  2024-11-21     354

 

(( پێویستیمان بە جەنگێکی تازە ھەیە کە چەکەکانی کتێب و سەرکردەکانی ئەھلی فیکر و قوربانیەکانیش نەزانین و کۆیلایەتی و ئایین بێ... 

دیستیۆفسکی

 

لە ھەزار و چوار ساڵەوە لە دەشتاییەکانا ژیاون ، شەوانیان بە سووتانی دار و تەختەوە ڕووناک کردۆتەوە ... تەنھا شوانێتی و ڕاونان و داگیر کردنیان زانیوە ....بە "لم" دەستنوێژیان ئەگرت... شەڕیان کرد و جەنگان و کەوتنە گیانی یەکتر..لە ھەزار و چوارسەد ساڵەوە ھەر وەک ئەوانەی پێش خۆیان ئەفسانە و چیرۆک و قسە و باس و ژیاننامەیان بۆ جێھێشتووین ووتیان ئەوانە"پیرۆز"ن و دوای ھەزار و چوارسەد ساڵ ئەبێ وەک ئەوان بیربکەینەوە..وەک ئەوان خۆمان بپۆشین..وەک ئەوان بژین..وەک ئەوان شەڕ و شۆڕ بکەین..وەک ئەوان ھاوسەرگیریی بکەین تا تا ئاستی چوار ژن !!لە یەک کاتا..ھەزار و چوارسەد ساڵ لە خۆ حەشاردان لە پشت چیرۆک و کەسانێ ھیچ شتێ لە ڕاستی بوونیان نازانین و نابێ لە "جبە"کانیان دەرچین و دوایان کەوین و لەگەڵ جەنازەکانیانا بڕۆین  و تا ئەمڕۆش سەردانی گۆڕەکانیان بکەین ....ھەزار و چوارسەد ساڵە چییان ووتوە لێک ئەیەینەوە بۆ وایان ووتوە و مەبەستیان چی بوە!! ھەزار و چوارسەد ساڵە بوێژ و دوعا ئەکەین و ئەپاڕێینەوە کە ماڵی جولەکە و مەسیحی تێک چێ و ھیچمان بەدەستەوە نەماوە تا ووڵاتەکانیان تێک و پێک بەین و خۆشمان ووڵاتمان نەما بۆ بە بەدیل گرتنی ئافرەتەکانیان و تەنھا ئافرەتە موسڵمانەکان بە دیل گیران..ھەزار و چوار سەد ساڵە لە "زەکات" و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی برسییەکانی ووڵاتە ئیسلامییەکان ھەر لە  زیا  بوونایە...ھەزار و چوار سەد ساڵە لە ڕۆژوو گرتن و وورگی شێخە موسڵمانەکان ھەر لە زل بوون و قورس بوونایە.. ھەزار و چوارسەد ساڵ لە شەیتان ڕەجم کردن و شەیتانە مۆسڵمانەکان ھەر لە زۆر بوونان...ئەوانەی ئێوە بە نەتەوەی نوستوو حسابیان ئەکەن و نوێژ دژیان ئەکەن گەشتنە بۆشایی ئاسمان و لەسەر مانگ نووستن و ئەتۆمیان کرد بە دوو بەشەوە ، سانیەیان لەتکرد ، شۆڕشی تەکنەلۆجیای فیزیا و ئەلیکترۆنیان کرد ، ئێوەش تەنھا لە شۆڕشی" ناوگەڵ" بەردەوام و سەرکەوتوون...لەوەتەی بوون بە خاوەنی"توالێت" بیر لەوە ئەکەنەوە چۆن بچنە ناوی و بە چی نوێژ بەتاڵ ئەبێتەوە جگە لە" ژن و کەر و سەگی ڕەش"!!!
ھەزار و چوار سەد ساڵە باس لە کولتوور و ئایین و شەریعەتێک ئەکەن کە بۆ ھەموو شوێن و ڕۆژگارێک ئەگونجێ ، گەر بە کەڵک بھاتایە بۆ تا ئێستاش ھەر دواکەوتووین..؟ گەر سوودێکی تیا بوایە بۆ دونیای ڕۆژ ئاوا نەیبرد بۆ خۆی..؟
کاتێ ئەسپ بۆ ئەرز کێڵان و کەر بۆ پێشبڕکێ" موسابەقە" بەکار بێ ، ھیچ خێرێکمان پێ ناگا و گرەوەکە ئەدۆڕێنین...

"''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''
( لە دەقێکی " محمد الماغوگ " وە وەرگیراوە )

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×