چۆن سروشت و ڕەنگ و ڕووی کۆمەڵگایەکی دۆڕاو و داتەپیو ئەناسینەوە..؟....
لە وەڵامی ئەم پرسیارەیا نووسەری بە ناوبانگی ڕووسی “ ئەنتوان تشیخەف” ئەڵێ :
لە کۆمەڵگا داڕوخاوەکانا ھەزاران ئەقڵی گەمژە و نەزان بەرامبەر بە یەک ئەقڵی جێی بڕوا ھەیە ، بەرامبەر بە ھەر ووشەیەکی ووشیاریی ھەزاران ووشەی ووشک ھەڵگەراو ھەیە ، ھەردەم ئەحمەقەکان زۆرینەن و ئاقڵەکان ئەبەزێنرێن ، گەر بینیت بابەتە ھیچ و پووچەکان لە کۆمەڵگایا “ باو” بوو و ھیچ و پووچەکانیش لە پێشەوەی خەڵکەوە بوون ئەوە تۆ کۆمەڵگایەکی یەگجار لەبەر یەک ھەڵوەشاو ئەبینی ، بۆ نموونە ئەو گۆرانی و شیعرانەی ھەرچی مانایا نیانە خەڵک ئەیڵێنەوە و سەرچۆپی بۆ ئەگرن و شایەری گۆرانییەکە ناوبانگ دەرئەکا و خۆشەویست و ناسراوی لێدەرئچێ ، تەنانەت خەڵک دەربارەی کۆمەڵگا ومێژوو و ژیان و گوزەران بۆچوونیان وەرئەگرن ، بەڵام نووسەرە بەتوانا و ئەکادیمییەکان کەس حسابیان بۆ ناکا ، زۆربەی خەڵک حەزیان لە “ سڕ” بوون و ھیچ و پووچیە ....خەڵکانێک بەنج “ مان ئەکەن تا ئەقڵ لە دەست بەین و خەڵکانێکیش بە تەھریج و گاڵتەبازاڕی ئەمانھێننە پێکەنین لە پێشەوەی ئەوانەوەن بەرامبەر بە واقیع بەخەبەرمان ئەھێنن و بۆ ووتنی “ حەقیقەتەکان “ ئەتلێنەوە ، لەبەر ئەوە دیموکراتی بۆ کۆمەڵگا نەفامەکان ناشێ ، چونکە دواجار زۆرینەیەکی نەزان بڕیار لەسەر چارەنووسمان ئەیا...
...
ئەمەی باسمان لێکرد نموونەیەکی بچووک کراوەی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردییە کە
تشیخەف “ باسی لێوە کردوە ، ئەمڕۆ ئەبینین تەراتێنی سیاسیە ئەحمەقەکان وەک [ تۆم و جێڕی ] لەزرم و کوتانان بەڵام لە دواجارا ھەردووکیان ھەر یەک بابەتن و بۆ بەنج کردنی خەڵک لەبەردەمی شاشەکانا یەکتر ڕاوئەنێن ،،، ژنێک سێ کوڕی خۆی بەخشیوە بەو میللەتە و تا تەقاعودیەکی مەمرە مەژی بە دوو سێ مانگ جارێک وەر ئەگرێ کەنەفت ئەبێ لەبەرامبەری ئەم [ کچە مۆدێلێک]!!! سەیارەیەکی بیست و پێنج دەفتەری بە دیاری وەرئەگرێ ، ئەکتەرێکی بە توانای دێرین کرێچیە و موھەڕیجێکی کۆمێدی!! بە دەفتەر مامەڵەی بازاڕ ئەکا ، شایەر و لۆتیەک ئەبێ سەرە بگری بۆ ڕەسم گرتن لەگەڵیا و دوو سێ حیمایەشی ھەیە ..کۆڕی نووسەرێکی ئەکادیمی بیست کەسی لێیە و لە جومعیەکا دوو ھەزار کەس گوێ لە مەلایەکی شەرواڵ سێ ڕوبعی ئەگرێ ، قاچاخچیەک ئە بێ بە [ بیسنزمان] و باسی نیشتمان پەروەری و ناوگەڵ پاک ببورن ئەستۆپاکی ئەکا ، فیتەرێک ئەبێ بە حاکمی ھەمووگەراجەکان و لە سایتەکانا ھەواڵ و قسەکانی ئەچێتە گۆشەی [ بە پەلە ]... بازی بەخت لەو ھەموو عەشاماتا لەسەر سەری کۆتر بازێک ئەنیشێتەوە و ئەبێ بە [ وەزیر]!! و تەحەکوم بە دەغیلەی ئەو خەڵکەوە ئەکا ، قەشمەرێکی نەخوێنەواری گەعدەکان ئەبێ بە موحەلیلی سیاسی ھەر سەگەکەی بایی شەش حەوت دەفتەرە، ڕاکردوەکانی دوێنێ باسی کەرامەتی خاک ئەکەن ، بەھانە بۆ جاش و فایلدار ئەھێنرێتەوە کە ئەوە زەمانی گەنجێتی بوو !! تێزی دکتۆرایەک لەسەر [ووتەکانی سەرۆک]ە و قوتابییەکەش ئەبێ بە دال نوقتە ، خاوەن بەکالۆریۆس و دکتۆرایەکی ئەوروپایش بۆ ساڵانی خزمەت و خانە نشین بوونەکەی ئەبێ بیسەلمێنێ وەک کوردێک بۆ حیزب چالاک بوە......