وردە باس

پشکۆ ناکام​
  2020-04-21     894
* لە هونەرمەندێکی شێوەکارییان پرسی : چی کاری تێکردی و هاوکاری کردی تا ببیتە هونەرمەندێکی تەشکیلی ؟ ئەویش بە زەردەخەنەیەکەوە ووتی : كاتێ دایکم بە من حامیلە بوو هەر خەریکی قووت یانی  فڵچە و بۆیە بوو ، دیارە ئەو نۆ مانگە بەشێک لەو فڵچە و بۆیەیە گەشتۆتە منیش و لەگەڵ گەورە بوونم خولیا ی ئەم هونەرە بووم ، ... خەڵکەکە ووتیان نابێ و ئەوەی تۆ باسی ئەکەی مەنتیق نیە ، هونەرمەندەکەش ووتی : ئەی بۆ مەنتیق بێ خانمێکی بەناو نووسەر لە دەرباری دەسەڵاتا لەبەر ئەوەی لە کاتی حامیلە بوونی دایکی بەو گۆڤار و جەریدەی قووت یاوە و ئەمیش پێش لەدایک بوونی بەشی نووسین لە مێشکیا پڕ بووە دواتر بێ خۆهیلاک کردن بووە بە نووسەر !! جا گەر هی ئەو خانمە زەردهەڵگەڕاوە مەنتیق بێ ، ئەوەی من دوو جار مەنتیقە..

*  لە سایەی سەری حیزب و بنەماڵە دەمێکە کوردستان ناو و ناوبانگی جاش و کلکایەتی لە ناوچەکەیا بڵاو بۆتەوە  کە هەر جارەی بۆ لا یەک و دەوڵەتێک ، جارێک لە خزمەت (والا حچرت) و جارێکی تر بۆ (سیدی) وجارێکی تر و تا ئێستاش لەخزمەت(قارداش)، بەڵام دونیا دونیای دوێنێ نیە وگۆڕاوە ، ئێستا بەشەرییەت لە قۆناغێکی بەرزئ پێشکەوتنا ئەژی و پەیوەندییەکانی لەسەر ئاستی "گلوبالیزم-عەولەمە" یە جا بۆیە ئەو حیزب و بنەماڵانەش ئەبێ پیشەکەیان گەشە پێ بەن و سنووری ناوچەکە بەجێبهێڵن و لەگەڵ عەولەمەیا یەک بگرنەوە ، بۆیە ئێستا لە "لیبیا" خەریکی کەسابەتی خۆیانن وجاشایەتییان بەرەو قۆناغێکی نوێ بردوە و لە لۆکاڵییەوە بۆ نێو دەوڵەتی، کار وا بڕوات  رەنگە لە داهاتویا دامەزراوێکیان بۆ دروست بکرێت بەناوی " رێکخراوی جاشی نێو نەتەوەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان"...!!!!

*. ئەوە ماوەیەکی دوور و درێژ تێپەڕیوە تا ئێستا بەختەوەری سەرۆکی بە ناو حکومەتی هەرێم!! لەوە تێنەگەیشتوە کە حکومەت بۆی نیە دەست بخاتە کاروباری پارلەمانەوە ، بەڵکو ئەوە پارلەمانە بە دواچوون بۆ حکومەت ئەکا و لەکاتی سەرپێچیا لێپرسینەوەی لەگەڵا ئەکا ، بەڵام چونکە پارلەمانەکەی هەولێر کارتۆنیە ئەو زاتە بەختەوەرە وەک ئەوەی پارلەمان لیژنەی ناوچەیەکی حیزبەکەی بێ داوا ئەکا حەصانە لە یەک دوو پارلەمانتاران بسەننەوە ،بڕوام وایە ئەم خروقاتەشی بۆ بچێتە سەر و پارلەمان بڵێ : قوربان جەنابتان فەرمانەکە بنووسن ئێمەش ئیمزای ئەکەین لە پێناو چەسپاننی دیموکراتیا...!!!

*. سەرەڕای ئەو هەموو ماڵ کاولییەی دەسەڵاتی هەرێم لە هەموو ڕووەکانەوە بەسەر خەڵکیا هێناوە هەر کە قسیەک کرا و ووتارێک نووسرا و نارەزایەتییەک شەقامی گرتەوە جوزەلە نەشازەکان و قەڵەمە قەرەقۆزەکان ئەو خەڵکە بەوە تاوانبار ئەکەن کە نارەزایەتییەکانیان ئەجیندای دوو ئیدارەیی لەپشتە !! بە کوردییەکەی ئەم دەسەڵاتە خۆ سەپێنە چی لەو  میللەتە ئەکا کەس بۆی نیە فزە بکا کە کرا ئیتر تۆ دژی یەک ریزی کوردیت..!!ئەتەوێت دوو ئیدارەیی بگەرێتەوە.. ـمن بەش بەحاڵی خۆم دوو ئیدارەیم پێ باشترە لە یەک ئیدارەییەک کە لە تیایا بەشەکەی خۆم بدزرێ  و لاکەی تری ئیدارەکەی پێ ببێ بە ملێونێر !!، من دانیشم سەیرکەم شارەکەم نیمچە وێران بکرێ و بەقەد ناحییەکی  ئەولا خزمەت نەکرێ و بەداهاتی شارەکەم گیرفانەکانی چەن کەسانێکی ئەولای پێ پڕ ببێ و بۆشم نەبێ قسەبکەم !! با ئەو یەک ئیدارەییە هەر نەمێنێ ، کە میللەتی قوڕبەسەر هەر لەژێرەوە بێ یەک و دوو یان هەشت ئیدارەیی جیاوازی چیە؟ من قەوارەیەکم بەناوی هەرێمەوە ناوێ کە تیایا هاووڵا تی پلە دوو بم، ئەووترێت کە هەموومان هەر کوردین خۆ ناسریە و کەربەلاش هەدوو شار عەرەبن و دوو ئیدارەی جیاواز  بە یەکیان هەیە و هیچ گرفتێک لە ئارایا نیە ، تۆ بەشەکەی خۆت ئەبەی بە زیایەوە و بەشەکەی منیش لرف لێ ئەیەیت گوایا ئەمە یەژ یئدارەیی یەک قەوارەییە ! نەخێر ئەمە قەوارەی سیستەمێکی مافیاییە ، تا زووتر نەجاتمان ببێ لێی زووتر ئیسراحەت ئەکەین و نانی خۆمان بۆ خۆمان و ئیعاشەکەی خۆیان بۆ خۆیان ،بڕواتان هەبێ بێ حیمایەی سوپای "تورکی"ش ئەتوانین بە ئیدارەیەکی خۆمان کاروباری شارەکەمان بەڕێوە بەرین و پێویستمان بە بانکێکی لوبنانی نابێ بۆ شاردنەوەی داهاتەکانمان....
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×