زەرورەتی ئەنجامدانی ھەڵمەتی (ھەرەوەزی) بۆ ئاگربڕکردنی دارستان‌و پاوانەکانی کوردستان

عه‌زیز محه‌مه‌د
  2019-05-10     1085

ڕونكردنەوەو پێشنیار بۆ سەرجەم لایەنە بەرپرسەكان‌و خەڵكی كوردستان
نکولی لەوە ناکرێت کە ساڵانە لایەنە پەیوەندیدارەکان ( بەتایبەتی فەرمانگەکەنی کشتوکاڵ و ھەندێک ڕێکخراو) و خەڵک بە شێوەی ھەرەوەزی یان یەک یەک بە مەبەستی پاراستنی دارستان و باخ و دەغڵ و دان کاری ئاگربڕ ئەنجام دەدەن و بە ئەندازەی زانستی بوون و چۆنێتی و قەبارە و کاتی ھەڵمەتەکە کاریگەری خۆیان ھەبووە.
بەڵام بەپێی لێکدانەوەی من کۆمەڵێک ھۆکار ھەن کە وا دەکەن ئەم پرۆسەیە لەم ساڵدا گۆڕانکاری جددی بەسەردا بێت و وەک ھەڵمەتێکی (ھەرەوەزی) و سەرتاسەری و زانستی ئەنجام بدرێت لەوانە:
١. زیادبوونی ئاسۆیی و ستوونی گژوگیا، کە دەبێتە مایەی ئەوەی وزە و توانایەكی تری پێویست بیت و ڕۆتینی ساڵان ناكارساز بێت.
٢. گەیشتنی پرۆسەی سەوزکردنی کوردستان بە ئاستێکی بەرزتر (کە حەیفە بەھۆی بێپلانی یەوە بگەڕێتە دواوە).
٣. زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزی یە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆیی یەکان ( کە ئەگەری بێ ئەملاولای ئاگرکەوتنەوەیان پێوە دەبێت).
٤. کەموکورتی و نازانستی و ناکارسازی (بگرە خراپ کەوتنەوەی) ھەندێک لە ھەوڵ و ماندوبونەکانی ساڵانی تر (بەتایبەتی ھەوڵە فەردی یەکان).
ھەربۆیە بە پێویستی دەزانم لێرەدا ئەم پێشنیارانە بخەمەڕوو، کە ھیوادارم خوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە جددی وەریبگرن و لەماوەی ھەفتەیەکدا ھەڵوێستی خۆیان و ئەوکارانەی کە ئەتوانن لەو ھەڵمەتەدا ئەنجامی بدەن ڕابگەیەنن:
پێشنیارەکان:
١. ھەڵمەتەکە دەبێت ھەرەوەزی بێت، بۆ ئەوەی:
 - وزە و توانا و ئیمکاناتی پێویست بۆ پرۆسەکە ھەڵبخڕێنرێت.
-  ببێتە ڕوداوێکی سەرتاسەری و وانەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ ھەست بە (بەرپرسیارێتی) کردن.
٢. دەبێت ھەڵمەتەکە  دیراسەکراو بێت، بۆ ئەوەی:
-  ئامانجە دیاریکراوەکانی خۆی بپێکێت.
-  لایەنە پەیوەندیدارە مرۆیی و ئیداری و زانستیەکان ئەرکەکانی خۆیان وردتر دەسنیشان بکەن و ئەنجامیان بدەن.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەم ھەڵمەتە کێن؟
بەبۆچونی من لایەنە پەیوەندیدارەکان بریتین لە:
١.  سەرجەم دەزگا حکومیەکان کە پارە و ئێمکاناتیان لەژێردەستدایە (چ لە ئاستی ھەرێمدا بن یان لە ئاستی شار و شارۆچکەکاندا).
٢. وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتیەکانی.
٣. کۆلیژ و پەیمانگا کشتوکاڵیەکان ( کە پسپۆڕ و شارەزاکانیان تیادایە)
٤. پۆلیسی دارستان ( کە زانیاری یان لایە). 
٥. ڕاگەیاندنەکان ( کە توانای گەیاندن و ڕونکردنەوەی چۆنێتی ھەڵمەتەکەیان لایە)
٦. ئەو ڕێکخراوانەی ( کە بەناوی ژینگە پارێزی یەوە بوجە وەردەگرن)،....
٧. خەڵكی لادێكان (كە سوودمەند دەبن لە ھەڵمەتەكە).
٨. كەسانی خۆبەخش (كە لە ھەڵمەتەكەدا ھەلیكیان بۆ سەلماندنی ھەست بە بەرپرسیاریتی و ئاستی وشیاری و مۆراڵ دەستدەكەویت).
ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکان چیە؟
١. لایەنە ڕەسمیەکان بەپێی بەرپرسیارێتی خۆیان ئەرکە ماددی و مەعنەویەکانیان لەڕووی دابینکردنی پارە و کەرەستە و مەکاین و شارەزاییەوە جێبەجێ بکەن.
٢. مامۆستایانی بواری کشتوکاڵ بە گشتی و بواری دارستان و پاوان بە تایبەتی سیمینار و ڕێنمایی و پلاکارت و زانیاری پێویست بۆ زانستی کردن و سەرخستنی ھەڵمەتەکە ئامادە بکەن.
٣. ڕاگەیاندنەكان بایەخ  بە ھەواڵ و كار و ڕێنمایی و چالاكیەكانی ھەڵمەتەكە  بدەن بڵاویان بكەنەوە.
٤. خەڵكی لادێكان و كەسانی خۆبەخش ڕێكبخرین بۆ ئەوەی كارەكانیان بەشێوەی زانستی ئەنجام بدەن.

عزیز محمد/ مامۆستای زانكۆ
6 ی ئایاری 2019
زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×