یەکەم کۆبونەوەی وەزارەتی پەروەردە

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2019-08-21     1164

رۆژی ۲٠۱۹/۸/۱۹ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە،بەسەرپەرشتی وەزیری نوێی پەروەردە کۆبونەوەولەیەکەم کۆبونەوەدا چەند بڕیارێکیان دەرکرد،یەکێک لەو بڕیارانە هەڵوەشاندنەوەی ،بە ئینگلیزی خوێندنی بابەتەکانی زانست و بیرکاریە،لە قۆناغی بنەڕەتی،بەوردبونەوە،لەیەکەم کۆبونەوە،دەرکەوت وەزیری نوێش هاوشێوەی ئەوانی پێش خۆی،بەهەڵوەشاندنەوەی کاری وەزیرەکانی پێش خۆی دەستی پێکرد،سەرباری دەست خۆشی،لەم بڕیارە،کەدروستە و لەجێی خۆیدایە،بەندە بەبڕیارێکی گونجاوی دەزانم و پشتگیری دەکەم،بەڵام ،دەکرێت ئەم سەرنجانە بخرێتەڕو:
۱_ هێندەی تر ئەو ڕاستیە تۆخ دەکاتەوە،لەم هەرێمەدا بڕیار بەبێ لێکۆڵینەوە دەدرێت و میزاج ڕۆڵی سەرەکی تێداهەیە،بڕیاری بە ئینگلیزیکردنی بابەتەکانی زانست و بیرکاری قۆناغی بنەڕەتی،لە کۆنگرەی پەروەردەیی ئایاری ۲٠۱٥ درا،بەشی زۆر ئەوکەسانەی ئێستالەوەزارەتن و لەکۆبونەوەی ۲٠۱۹/۸/۱۹ بەشداربون،ئەوکاتیش هەرکەرتی پەروەردەبون و ئەندامی کۆنگرەبون،ئەوکات،بۆلەگەڵی بون؟ئێستا بۆ هەڵی دەوەشێننەوە؟ بەدڵنیایی نە ئەو کات بڕیارەکە دراسەکراوبو،نە ئێستاش،کە هەڵیان وەشاندەوە،چونکە تەنیا چل ڕۆژە وەزیری نوێ دەست بەکاربوە،ئایا لەم ماوەدا ئەم بڕیارە چۆن گەڵاڵەبو؟ئەمە دەیسلمێنێت،وردبونەوەو وتووێژی زانستی لە بڕیارەکانی وەزارەتدا زۆر لاوازە.
بەپێی زانیاری بەندە،ئەوکات پێشنیازی لەو جۆرەکراوە،لەبری بەئینگلیزی خوێندن تەنیا زاراوەکان فێربکرێن،بەڵام پێشنیازەکە وەرنەگیراوە.
۲_ئەگەر دەڵێن،زەمینەی بۆ نەڕەخسێنراوە و مامۆستای پێویست نیە و بۆی دابین نەکراوەو لەڕوی نەتەوایەتی و زمانی دایکەوە زیانی گەیاندوە،ئەی بۆ پێش ئەم بڕیارە،ئەم بابەتانە نەخرانەڕو؟دڵنیام دڵسۆزانی پەروەردە ئەم کەموکورتی و مەترسیانەیان،بە وەزارەت و بەرپرسانی پەروەردە گەیاندوە،ئەی بۆ گوێیان لێ نەگیراوە ؟!
واتە،نەئەو کات ڕونکرایەوە،لەبەرچی ئەو بڕیارە درا،نە ئێستاش ڕونکرایەوە،لەبەرچی و بۆچی بڕیارەکە ڕاگیرا؟
۳_ ساڵانە نزیکەی ۱۳ ملێۆن دۆلار بەچاپی کتێب دەدرێت،چونکە تائێستا وەزارەت چاپخانەی خۆی نیە،کە دەتوانێت ،بە نزیکەی ٤٠ملێۆن دۆلار دابمەزرێنێت،بۆناکرێت؟ وەڵامەکەی لاحکومەتە؟لەکاتێکدا تاساڵی ۲٠۱٤ ساڵان لە نێوان۲٥_٤٠ ملێۆن دۆلار بەچاپی کتێب دراوە!
پرسیارەکە ئەوەیە ،ئاخۆ چەند پارە،لە چاپکردنی کتێبی بابەتەکانی بیرکاری و زانستدا بەهەدەردرا؟
پێویستە ئەم بابەتە بکرێتە سەرەتای ئەوەی،لەمەودوا هیچ بڕیارێک ،بەبێ توێژینەوەی وردو هەڵسەنگاندنی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی و ئاکامی بڕیارەکان نەدرێت،پێویستە پرۆسەی وردی گەڵاڵەکردنی بڕیار هەبێت ومیزاجی کەسی ڕۆڵی نەبێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×