کابینەی فاشیل و پرۆسەی خوێندن

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2021-01-11     601
کابینەی سێ قۆڵی شکستخواردو تائێستا و ئەوەی دیارە پرۆسەی خوێندن لایان پرسێک نیە،کە شیاوی ئەوەبێت کاتی زێڕینی خۆیانی بۆ تەرخانبکەن!!
کۆی قسەکانیان چاوەڕێی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای کۆرۆنا و کەمکردنەوەی پشوەکانن،کە هەموی دو هەفتەیەک دەکات،ئەگەر ماوەی خوێندن درێژنەکەنەوە،من دەزانم،لە بەشێک لە پەروەردەکانەوە پێشنیاز و پلانی جێگرەوە هەبوە،بەڵام وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیران،وەک زۆر پرسی تر ئەوەی دەبینرێت،لە ئاستی مەترسییەکانی دواکەوتن و شکستی پرۆسەی پەروەردەدانیین.
ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت،نایانەوێت،ژیانی بکەرانی پرۆسەی پەروەردە دابینبکەن،کە هۆکاری بنەڕەتی بەردەوامی پرۆسەکەیە.
لەڕاستیدا و ئەگەر خۆمان نەبان نەکەین،لە ساڵی ۲٠۱٦ و دوای سیاسەتی نایاسایی پاشەکەوتی موچە هیچ ساڵێکی خوێندنی نیمچە ستانداردیشمان نەبوە.
هەر ساڵەو بەناوێک خوێندن بەڕێکراوە،وەک با پرۆسەی خوێندن،لەفەوتان ڕزگارکەین یان فریای پرۆسەی خوێندن بکەوین و هەر ناوێکی تر...
راستە کۆرۆنا هۆکاری سەرەکی وەستانی ژیان و پرۆسەی خوێندن بو،لە تەواوی جیهاندا،بەڵام هیچ حکومەتێک هێندەی ئەم حکومەتەی هەرێم بێباک و بێپلان سەیری پرۆسەی پەروەردەی نەکردوەو ناکات،ڕەنگە بڵێن ئێمە،لە ڕێگەی خوێندنی ئەلکترۆنی و تەلەفزێۆنی پەروەردەییەوە تاڕادەیەک لەگەڵ قوتابی و خوێندکاران بەردەوام بوین،بەڵام ئەوەی دەبینرێت و خۆشم چاودێریم کردوە،هەر دو ڕێگاکەیان،لە ئاستی نەبوندان و پڕ کێشەن.
ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە چەتەییەی هەرێم،کە حکومەت بوتە پەرژینی پاراستنی بەرژوەندی دەسەڵاتەکە،هیچ لەخەمی ئێستا و ئایندەی نەوەکانی ئەم کوردستانەدا نیە،ئەوان خۆیان،لە هەسارەیەکی ترن و لە ژیانێکی سوڵتانیدان،کە هۆکارێکی مانەوەیان،لە درێژەکێشانی ئەم دۆخەدا دەبیننەوە.
وەک ئاشکرایە،لەم نزیکانە کۆدەبنەوەو بڕیار،لە پرۆسەی خوێندن دەدەن،هاوشانی ڕێگا و شێوازەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن،زۆر گرنگ و مەرجی بنەماییە،موچە و ژیانی مامۆستایان و بکەرانی پرۆسەی پەروەردە چارەسەرو دابینبکرێت،کە دەتوانرێت و ئەرکی حکومەتە ژیانی تەواوی خەڵک دابینبکات و دەشکرێت،ئەگەر لەبری خەمی بەرژوەندی بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان،وەک حکومەتەکانی دنیا،لەخەمی هاونیشتمانیاندابن.
راستە ژیان و سەلامەتی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی و خوێندکار گرنگە و پێویستە پارێزراوبێت،بەڵام زیانەکانی وەستانی پرۆسەی خوێندنیش هەروا ئاسان نین و نەوەکان باجەکەی دەدەن،وک ئێستا دەبینرێت و لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا و کۆی ژیان پایماڵکراوە .

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
لە تورکیا هێرشکرایە سەر ناوەندێکی زمانی کوردی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×