هەرێم، حکومەتێکی ئەمنی، بێباک

د. شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین
  2020-06-20     777

سلێمانی، شارێکی بێ خاوەن، بوەتە دەواری دوای ڕەشەبا...

هەرگیزبڕوام، بەناوچەگەری وشارچییەتی نەبوە و نیە، ئەمە کلتوری جەلالی ومەلایی و بەعس و دوژمنانی کوردە و لە ئێستاشدا، بە فۆرمی نوێ و تەکنەلۆجیای نوێ درێژەی پێدەدرێت، لە دوا هەوڵی لەم جۆرە قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیایە، کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "سلێمانی لە ژێر کاریگەری ئەواندا نییە". بە بڕوای من ئەو بابەتی شارچێتییەی لەسەر سلێمانی دەوترێت، ناشیرینکردنی جوانییەکانی سلێمانی و کوردستانە، ئەگەرنا هاونیشتمانییان    بیرکردنەوەیان،بەتەواوی،لەدەسەڵات جیاوازەوبەئیرادەش خەونی ئەردۆگان،لەگۆڕدەنرێت.
بەندە، ئەوەی لە توانامدابوبێت، وەک ئەرکی سەرشانم، لە هەرێم و بەشەکانی دیکەی کوردستان ئەنجامم داوە، لە ئێستادا، لە ڕێگەی ئۆن لاین وانەی زمانی کوردی، بەخوێندکارانی زانکۆکانی ڕۆژئاوا (قامیشلۆ، کۆبانێ) دەڵێمەوە، چومەتە زانکۆی کوردستان، لە سنە و، لەگەڵیان پەیوەندیم هەیە و ئاواتەخوازیشم، بەزویی، بەئامانج بگەن و لەخزمەتیاندابین.
بەڵام دۆخی ئێستای سلێمانی بەجۆرێکە، وەک دەواری دوای ڕەشەبایە، لە کاتێکی وەک ئیستادا، کە کۆرۆنا بڵاوە و رۆژانە ئازیزانمان دەمرن، کەرتی تەندروستی کەوتوە، بایکۆتی دەوام کراوە، کەچی حکومەتی ئەمنی هەرێم تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە، وەک ئەوەی وەڵامدانەوەی هاونیشتمانییانی خۆت، نەنگی و تەنازولکردن بێت.ئەمە ئەقڵییەتی ئەمنی و بێبابکی نەبێت ئەی چیە؟
 ئاخر چۆن دەبێت، سەرۆکی حکومەت، لەهەمان کاتدا، سەرۆکی دەزگایەکی ئەمنی بێت؟ ئایا کەس دانراوە، لە جێگای مەسرور بارزانی، بۆ پۆستی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان، کە لە٢٠١١ یاساکەی دەرچو، هەرئەوکات خۆی و جێگرەکەی، لە بەردەم بارزانی باوکدا سوێندییان خوارد.
سلێمانی بێ خاوەنە، چونکە نوێنەرەکانی یەکێتی وگۆڕان، لە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان نەیانتوانیوە، بەرگری لێبکەن. بۆ یەکێتی و گۆڕان؟ لەبەرئەوەی،بۆگٶڕان جێگای نفوزەو خۆی، بەخاوەنی دەزانێت، ئایا خاوەنداری بەم جۆرەیە؟!
یەکێتیش تائیستا، لە خەیاڵی خۆیدا سلێمانی قەڵای سەوزە و بەپێگەی خۆی دەزانێت، و زۆر حەز بەوە دەکات کە لە پاڵ زۆنی زەرددا، دەوترێت زۆنی سەوز، بەڵام لەڕاستیدا،وانەماوەو هیچ کام لەم دو هێزە بۆ دانیشتوانی ئەم پارێزگایەیان نەسەلماندوە،کە خەمخۆر و خۆبەخاوەنزانن.
لە کۆی ٢٥ ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران ١٢ ئەندامییان، لە یەکێتی و گۆڕانن، بەڵام ئایا چییان کردوە؟ لە ٦/٦ پزیشکان و دواتریش کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کردوە و نەخۆشخانەکان چۆڵکراون،کەمن ناتوانم بڕوابکەم،یەکێتی ئاگادارنییە.
بەڵام ئایا توانیویانە، فشاربکەن لانی کەم تەنیا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت؟
 بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی بڕیارێکی، لەو جۆرە نادەن؟ تۆ بڵێی سەرۆکی حکومەت دەریانبکات؟ ئەگەر کارێکی وا ڕوبدات، خۆ دەبێتە گەورەترین دەستکەوتی حیزبی و کەسی، ئەی، بۆنایکەن؟!
بۆ دەبێت، لە ئاسستی حکومەتدا، کیشەیان نەبێت، بەڵام لە خوارەوە، یان چەند پەرلەمانتارێک،  خەریکی شیروتیر، لە یەکتری سوینبن و دۆخی دەرونی خەڵک تێکبدەن وسەرقاڵی سەلماندنی ئەوەبن،ئایامریشک،لەهێلکەیە یان هێلکە،لەمریشکە،لەکاتیکدا،هەرێم،لەژێرداگیرکاری وبێ موچەییدایە.
ئەوەتا ئەوان، لە شوێنی دابەشکردنی شیرینییەکە، کێشەیان نیە، ئیتر بۆدەبێت تۆ لە خوارەوە دوژمنی یەک بیت؟!
بەگوێرەی قسەی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و بەشێکی میدیاکان بێت، لە سلێمانی کارەسات ڕودەدات، بۆ پێشی ئەم کارەساتەناگرن؟ کەناڵەکانی ڕوداو و کوردستان٢٤ بەردەوام، باسی ژمارەی تواشبوان و مردن دەگوازنەوە، دەڵێن ٦٧./ توشبوان، لە پارێزگای سلێمانین، دەڵێن: "دۆخی کۆرۆنا، لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی، دیقەت بدەن، سلێمانی جیادەکاتەوە، بۆ؟
ئەی، بۆ هەمو ئەوانەی، بەدەنگی سلێمانی، لە بەغدا و هەولێر، لە پەرلەمان وحکومەتدان، بۆ فشارناکەن،هەوڵنادەن؟بێگومان هەموتان بەرپرسیاردەبن، سەرۆک کۆمار، بۆ خەمێک ناخوات؟ بۆ دەبێت، کارەسات ڕوبدات؟
ئەی کۆمپانیاکانی یەکێتی و بنەماڵەوخێزانە سیاسییەکان و حاشییەکانی  حیزب، کە لوتییان ژەنیوەتە خێروبێری ئەم شارە و دەروازە سنورییەکانی، بۆ لەم تەنگانەیەدا، فریای سلێمانی ناکەون؟
کە دۆخەکە وابێت و حکومەتی ئەمنی و لایەنە پێکهێنەرەکانی خۆیان، بە خاوەنی نەزانن، کەواتە دەیانەوێت، ژمارەی توشبوان و مردن زۆربێت.
بۆیە، ئەرکی سەرمایەدارە نیشتمانییەکان و هەمومانە مشۆر بخۆین و دەستباری حکومەتی خۆجێی سلێمانی بین. بە دڵنیایی ئەم دۆخەش تێدەپەڕێت، و لە دوای ئەمەشەوە مشوری بەڕێوەبردن و سیاسەتی کوردستان بخۆین،کەسیستمێکی خزمەتگوزارودادپەروەربنیاتنانە.
تکایە، با هەمومان، بەتەواوی خۆپارێزی و تاکپارێزی پەیرەوبکەین، لەبەر خاتری خۆمان و ئازیزانمان و هاوشارییەکانمان، چونکە دەرکەوت، ئەوان دەیانەوێت، بمرین، ئەگەر وانیە، چۆن دەبێت، لەم دۆخی سەختی کۆرۆنایەدا، کەرتی تەندروستی بایکۆتی دەوامی کردبێت، نەخۆشخانەکان چۆلکرابن، بەڵام حکومەتی بێباک وەڵامنەداتەوە؟ تەنانەت وەزیری تەندروستی سەردانێکی شارەکە نەکات؟
ئەمە بێ خاوەنی وبێباکی،لەئاست ژیانی خەڵکدا نەبێت، چییە؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×