ڕۆمانێکى دیکەى بەختیار عەلى بۆ وەرگرتنى خەڵاتێکی ئەمریکی دیاری دەکرێت
  2023-12-21       1072       

ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا لە نووسینی بەختیار عەلی، لەلایەن بازنەی نیشتمانی ڕەخنەگرانی کتێب لە ئەمریکا، پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (باریۆس) لە وەرگێڕاندا.

ئاوێنە: ڕۆژی ١٥ـی ئەم مانگە بازنەی نیشتمانی ڕەخنەگرانی کتێب لە ئەمریکا لیستی ئەو بەرهەمە ئەدەبییە وەرگێڕدراوانەی بڵاوکردووەتەوە، کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی (باریۆس ٢٠٢٣)، ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا لە نووسینی نووسەر و ڕۆماننووسی کورد بەختیار عەلی، یەکێکە لەو بەرهەمانە.

لە سەرەتای ساڵی نوێدا، لیستی کورتی خەڵاتی باریۆس بڵاودەکرێتەوە و پاشان لەلایەن سەرجەم ئەندامانی ” بازنەی نیشتمانی ڕەخنەگرانی کتێب”ەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت، دواتر لە رێوڕەسمێکدا لە مانگی ئاداری ٢٠٢٤ لە نیویۆرک، خەڵاتەکە دەبەخشرێت بە نووسەر و وەرگێڕی ئەو ڕۆمانەی، کە دەبێتە براوەی خەڵاتەکە.

ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا لە ساڵی ٢٠٠٢-دا بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٣-دا لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی باشترین ڕۆمانی وەرگرت، ڕۆمانەکە تا ئێستا بۆسەر زمانەکانی: عەرەبی، فارسی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیتاڵی وەرگێڕدراوە و لەلایەن کەریم عەبدولرەحمانەوە وەرگێڕدراوە بۆسەر زمانی ئینگلیزی.

پێشتریش، بەختیار عەلی توانیویەتی خەڵاتی (نیلی زاکس) و (هێڵدا دۆمین) بەدەست بهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×