نرخی دۆلار بەرزبووەوە
  2024-01-10       484       

بانکی ناوەندی فرۆشتنی زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 212 ملیۆن و 932 هەزار و 948 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 188 ملیۆن و 602 هەزار و 948 دۆلاری حەواڵە و تەنها 24 ملیۆن و 330 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.

هەرچەندە لەم هەفتەیەدا ئەمە یەکەمجارە بانکی ناوەندی ئەو بڕە زۆرە دۆلارە بە نەخت بفرۆشێت، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و حیراق بۆ 154 هەزار و 100 دینار بەرزبووەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×