بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی دژی حوسییەكان نەوت بەرزبوەوە
  2024-01-12       352       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر لە 2% بەهاكەی بەرزبوەوە، ئەوەش لەدوای هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكاو بەریتانیاو هاوپەیمانەكان لەدژی حوسییەكان لە یەمەن.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی جیهان لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 16 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 73 دۆلارو 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت كە ئەو نرخەش لەچاو دوێنێ بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزترە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، هێرشەكانیان پەیامێكی رونە كە ئەمریكاو هاوبەشەكانی رێگە بە هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانیان نادەن و هەروەها رێگە بە هیچ لایەنێكی دژبەر نادەن ئازادیی هاتوچۆی دەریایی بخاتە بەر مەترسی.

هێرشەكانی ئەمریكاو بەریتانیا دژی حوسییەكانی یەمەن لەوەڵامی هێرشەكانی ئەو گروپەدا دێن كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەوە بە بەردەم كردونییەتە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لەنێو دەریای سور.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردۆتە سەر 16 پێگە و 60 ئامانجی حوسییەکان لە یەمەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×