مناڵ و ئیلحاد
  2024-02-01       984       

د.نوال السعداوی

وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام


( ئەم بابەتە پوختەی ئەو ووتارەیە  کە حەوت ساڵ لەمەوپێش ژنە بەغیرەتی عەرەب د.نوال السعداوی ناردبووی بۆ ڕۆژنامەی"الاھرام".....) 

"""""""""""""""""""""""""""""""""
.....ھەر لە مناڵیمەوە سەیری ئاسمان ئەکەم تا جنۆکەکانی خۆیانیان لێ شاردۆتەوە ببینم ، بەڵام چاوەکانم جگە لە ئەستێرە بە شەو  و  چۆلەکە بەڕۆژ ھیچی تر نابینن..
باوکم پیاوێکی بە ڕەوشت بوو ، جگە لەوەی نەیئەخواردەوە خیانەتیشی لە دایکم نە ئەکرد ،  گوێم لێ ئەبوو ئەیووت : خوا  ڕاستگۆیی و دڵسۆزیی و ئازادی و خۆشەویستی و جوانیە  و لە ھەموو ئینسانێکا بێ جیاوازی ژن و پیاو وەک "ویژدانی زیندوو" ھەیە ، لای من باوەڕ "ئیمان"
دادپەروەری و ڕاستگۆیی و ئازادی و خۆشەویستی و جوانی و یەکسانی نێوان خەڵکە...
لە مناڵیمەوە مامۆستاکەم لەبەر ئەوەی باوەڕی من لەوەی ئەو جیاواز بوو بە"ئیلحاد" تاوانباری ئەکردم و بڕواشی وابوو کە کوڕ لە کچ باشترە..!! و خوای بە شێوەی پیتی چاپکراوی کتێب ئەبینی و داوای لێ ئەکردم بێ ئەوەی لێ ی تێبگەم لەبەری بکەم ، ڕۆژێک بینی کە ناوی دایکمم لە جیاتی ناوی باپیرم نووسی بوو بۆ ئەو فەسڵە  دەری کردم و لە شانسی خۆما  کاتم زۆر تر بوو بۆ خوێننەوەی کتێب..
" سیگمۆند فرۆید" ئایینی بە دیاردەیەکی بەشەری کە لە ڕووی مێژووییەوە بە شێوەیەکی کۆمەڵیی" کۆلەکتیڤ"ە  ئەزانی  ،   بەڵام " ئاریک فرۆم" مەودا دەروونیەکانی دیاردە ئایینیەکانی تێپەڕان بوو  و زانا و ئەکادیمییەکان لە توێژینەوەکانیان لە ناوە و دەرەوە ناخی بەشەرییەت  بەردەوامن  بۆ زانینی بڕوا بوون و "نە بوون" بە ئایین کە بە "ئیلحاد" ناوئەبرێ ، لەگەڵ پەرەسەننی ڕەوتە سیاسیە ئاینییەکانی سەدەی بیست و یەک کتێبی زۆر دەربارەی ئیلحاد دەرچوە وەک ئەوەی  کە نەخۆشییەکی دەروونی"نفس" کە گەنجەکان تووشی ئەبن و چارەسەری لای پزیشکە و ئەم بۆچوونانە پزیشکەکانی دەوڵەمەند و ئەقڵی میسریی ھەژار کردوە...لەم دوایەیا  بابەتێکی پزیشکیی میسرییم خوێننەوە کە ئەڵێ : ئیلحاد نەخۆشییەکی نەفسییە..!! بە واتای ئیلحاد بڕوا نەبوونە بە خودای خالقی دونیا وەک ئەوەی لە کتێبی ئایینا ھاتوە و دووپاتی ئەکاتەوە کە زانستی دروست بوونی دونیا" کون" زانست نیە و نەزەرییەی دروست بوونی دونیا "کون" ڕاست نیەو نەزەرییەی گەشەکردن ( کە نەزەرییەی دروست بوون لە ڕوانگە ئایینیەکەوە  ڕەت ئەکاتەوە) بێ بنەمایە و جۆرێکە لە ئیلحاد و ئەم ئیلحادەش وەک دەردی غەم داگرتن"الکآبە" بڵاو ئەبێتەوە..!! ،ئەم بۆچوونانە لە لایەن کۆمەڵێ پزیشکی نەفسییەوە دەرئەچێ کە جیاوازییەکی لەگەڵ ئەوانەی پیاوە  ئاینییە کلاسیکیەکانەوە نیە و ئایینیان لە باوک و باپیرانەوە بۆ ماوەتەوە ، زۆر کەمیان دەربارەی بڕوا و ئایینە جیاوازەکانی جیھان زانیوە، وا یەتە بەر چاویان کە ئیلحاد ڕەت کردنەوەی ئەوەیە کە ئەوان بڕوایان پێ ھێناوە و ئیلحاد کەم ئەقڵی و بیرکردنەوەیەکی ھەرزەکارانە و خۆ بەکەم زانینە  یان لەخۆبایی بوونێکی گەمژانە و  بەدوای مەلەزەت کەوتنە..!!
چوار ملیار کەس " زیاتر لە نیوەی دایشتوانی سەر ئەرز" لە چین و ھیند و یابان ئەژین و بڕوایان بە ھیچ ئایینێک نیە ، دوای مەلەزاتی خۆیان نەکەووتون ، بەڵکو دوای کاری بەرھەمھێنەر ، تونایەکی ئەقڵی بەرز و بڕوا بوونێکی زۆریان بەخۆیان ھەیەکە وای کردوە ووڵاتەکەیان لە ۆێش ووڵاتانی تری جیھان بێ ، نیوەی گەلانی ئەمریکا و ئەوروپا  ئایینیان بە میرات بۆ نەماوەتەوە و کە قوتابخانە نایخوێنن بەڵام لە مناڵییەوە "ویژدانێکی زیندوو" پەروەردە ئەبێ و بڕوایان بە دادپەروەری و یەکسانی و ئازادی و کەرامەت ھەیە ، دژی حکونەتەکانیان یان ھەر حوکمدارێکی چەوسێنەری ستەمکار لە ھەر قوژبنێکی جیھان بێ خۆپیشانان ئەکەن ...ملیۆنەھا خەڵکیش ھەن ئایینیان وەک میرات لە خانەوادەوە بۆ ماوەتەوە و لە قوتابخانە خوێنویانە و بڕوایان وایە ئایین ھەقیقەتێکی ڕەھایە و ھەموو شتێکی تر بێ بنەمایە و توانای بیرکردنەوەیان بە شێوە و ئاڕاستەیەکی تر لە دەست یاوە..
ھێزە سیاسیە حوکمڕانەکان " بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە " پێویستیان بە ئایینە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەقڵی میللەت و دابەشکرنێکی تایەفەگەرییانەیان و ئینسانی "تاک"یش بۆ قبوڵ کردنی کارەساتی مردنەکەی پێویستی پێیە ، مێشکی ئینسان گەشەی کردوە کە ئەزانێ " مەرگ" بێ ئەم لا و ئەولا جیاوزی نیە لە ڕووەک و ئاژەڵ بەڵام مێشک"مۆخ"ی ئەوان وەک  ئینسان گەشەی نەکردوە  و نەگەشتونەتە ووشیاری ھەقیقەتی مردن و فەنا بوون..
ئینسان لە ڕێ ی خەیاڵەوە  ھەوڵ ئەیا فەنا بوون ڕەتکاتەوە ، وا خۆی ئەھێنێتە بەر چاو کە ئەو لە ژیانی دوای مەرگا ھەیە ، ئەم مەودایەی نێوان خەیاڵ و ھەقیقەت یان نێوان قایع و خەو قۆناغێکە لە تەمەنی گەشە کردن یاخود لە مێژووی بێ کۆتایی بەشەرییەت،  خەیاڵ لە "بۆشایی"وە  سەر ھەڵنایا ، بەڵکو لە بەشی پێشەوەی خانەکانی مۆخەوەیە کە تیایا ھەست و نەست و بیرەوەرییەکانی مناڵی و داھێنانە ھونەری و فیکرییەکان جێگیرن.....
کێ خەوی بەوەوە ئەبینی کە بە "بەکارھێنانی" ئەلیکترۆنیات بە چاو داخستنێک بەگەی بەوسەری جیھان و کێ بیری لە ئەلیکترۆنات"ی ئاسمان ئەکردەوە؟ ئەو ئاسمانەی بە مناڵی وامان ئەزانی پڕە لە جنۆکە..!!
کاتێک "مناڵ"ێکیش ھەبوونی جنۆکە ڕەتکاتەوە و بڕوای وابێ کە خودا دادپەروەری و یەکسانی و ڕاستگۆیی و ئازادی و خۆشەویستی و جوانیە ، ئایا ئەبێ بە" مولحید"....!!؟

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×