پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە: گەر حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە، حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیش هەڵدەوەشێتەوە
  2019-09-01       711       
پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ''گەر دەستەی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە، بەهەمان شێوە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی هەڵدەوەشێتەوە''. 

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەسعەد مورشدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و ورایگەیاند، ''هەڵەیەکی سیاسی گەورە دەبێت و حکوومەت هەڵدەوەشێتەوە''.

هاوکات پەرلەمانتارەکە دەڵێت، “حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی ئەمنییەو بەشێکە لە مەنزومەی سەربازی عێراق، لەهەمان کاتدا بە پیرۆزیی قوم و نەجەف و تەهران درووستبووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانێت حيشدی شەعبی هەڵوەشێنێتەوە، لەهەمان کاتدا حکوومەت لە توانایدا نییە ئەم کارە بکات''.

شایەنی باسە پەرلەمانتارەکە دەڵێت، ''حەشدی شەعبی بە فەتوای مەرجەعیەی باڵا درووستبووە و وڵاتی رزگار کردووە لە تیرۆرۆ نەوەک هێزەکانی بەرگری و سووپا. لەپێناو رزگارکردنی وڵات چەندین شەهید و برینداری داوە. گەر حکوومەت هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بدات، ئەمەیان هەڵەیەکی سیاسی گەورە دەبێت و حکوومەت بە دەستی خۆی هەڵدەوەشێتەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×