ئا: بارام سوبحی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ده‌دا، بۆیه هه‌ندێجار سه‌ربازه‌كان په‌لاماری بازاڕه‌كانیان ده‌دا. فه‌رمانبه‌رانیش به‌بێ به‌رتیل كاری هاوڵاتیانیان نه‌ده‌كرد. كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی عێراقی د.عه‌لی وه‌ردی له‌یاداشته‌كانیدا واده‌ڵێت.
كتێبی وانه‌كانی ژیانم له‌نوسینی د.عه‌لی وه‌ردی‌و وه‌رگێڕانی نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌ده، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفانه‌و (158) لاپه‌ڕه‌یه. له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه، وه‌رگێڕ ده‌ڵێت: وه‌ردی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی به‌شێوه‌ی ته‌قلیدی نه‌نوسیوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵیداوه جارێكی‌تر له‌میانی باسكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی منداڵی‌و گه‌نجی، نه‌ریت‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌شف بكات‌و شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكات‌و هۆكاره‌كانیان بخاته‌ڕو ره‌خنه‌یان لێبگرێت.
له‌م بیره‌وه‌رییانه‌دا وه‌ردی باس له‌قۆناغی منداڵی‌و مێردمنداڵی‌و تاساڵانی (1935) ده‌كات، ئه‌و ساڵانه‌ی كه قۆناغی ئاماده‌یی به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو عێراقدا ته‌واو ده‌كات‌و ده‌نێردرێت بۆ زانكۆی ئه‌مریكی له‌به‌یروت. له‌باره‌ی نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی، وه‌ردی ده‌ڵێت: من هه‌روه‌ك كه‌سانی دی حه‌ز ده‌كه‌م ستایشی خۆم بكه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه ئیراده‌ی ئه‌وه‌م نه‌بو خۆم خۆم دروست بكه‌م، ته‌نها له‌چوارچێوه‌یه‌كی زۆر دیاریكراودا نه‌بێت. ئێستاش كاتێك له‌روداوه‌كانی ژیانم ورد ده‌بمه‌وه هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه تاپیریم، واهه‌ست ده‌كه‌م زۆر جار من وه‌ك ئه‌و په‌ڕه وام كه باده‌یبات‌و خۆم هیچم نییه.
سه‌ركه‌وتن به‌رهه‌می مرۆڤ نییه
وانه‌ی یه‌كه‌م له‌ژیانی عه‌لی وه‌ردی بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن‌و دروستبونی كه‌سایه‌تی مرۆڤ به‌ته‌نها ده‌ستكردی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌ره‌نجامی كارلێكی نێوان فاكته‌ری بۆماوه‌و ژینگه یان ده‌وروبه‌ره. بۆیه له‌مڕوه‌وه ره‌خنه له‌كۆمه‌ڵگای عێراقی ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت: خه‌ڵكی وا راهاتون رێز له‌كه‌سی سه‌ركه‌وتو بگرن‌و رقیان له‌كه‌سی ژێركه‌تو بێته‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌ی گوایه هه‌ریه‌ك له‌وانه خۆیان خۆیانیان دروستكردوه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سته‌مێكی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو خه‌ڵكیدا. ئه‌وان كاتێك رێز له‌كه‌سی سه‌ركه‌وتو ده‌گرن له‌ڕاستیدا زیاد له‌شایسته‌ی خۆی ده‌ده‌نێ. كاتێكیش رقیان له‌كه‌سی ژێركه‌وتو ده‌بێته‌وه ئه‌وا زوڵمی لێده‌كه‌ن‌و پێیانوایه ته‌نها خۆی به‌رپرسیاره له‌فه‌شه‌لی خۆی.
لێكدانه‌وه‌ی تازه به‌كۆن
له‌میانی باسكردنی ژیانی خۆیدا، وه‌ردی كاتێك باس له‌هاتنی فڕۆكه‌و ئاشنابونی خه‌ڵكی به‌كاره‌با ده‌كات، وانه‌یه‌كی دیكه ده‌خاته‌ڕو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مرۆڤ ناتوانێت له‌شتی تازه تێبگات ته‌نها له‌میانی چه‌مكه كۆنه‌كانیه‌وه لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كات. بۆیه ده‌ڵێت: سروشتی ئه‌قڵی به‌شه‌ری به‌گشتی به‌و شێوه‌یه ناتوانێت به‌ڕه‌هایی له‌حه‌قیقه‌تی شته‌كان تێبگات، به‌ڵكو به‌پێی زانیاری‌و تێگه‌یشتنه‌كانی خۆی لێیان تێده‌گات، ئه‌مه ته‌نها لای خه‌ڵكی عه‌وام وانییه، به‌ڵكو له‌لای زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌كانیش هه‌یه.
ململانێی دین‌و دونیا
به‌شێكی زۆری بیره‌وه‌رییه‌كانی وه‌ردی ته‌رخانكراوه بۆ باسكردن له‌ململانێی نێوان دین‌و دنیا، ئه‌مه‌شمان له‌چه‌ند روداوێكی جیاوازه‌وه بۆ شرۆڤه ده‌كات. به‌نمونه كاتێك باس له‌باوكی ده‌كات ده‌ڵێت: باوكم له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوێكی ئاینی بو لایه‌نگری عوسمانییه‌كان بو، به‌ڵام به‌هۆی سته‌مكارییه‌وه رقی له‌عوسمانییه‌كان بو، چونكه جه‌ورو سته‌م له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا گه‌یشتبوه پله‌یه‌ك به‌ده‌گمه‌ن زوڵمی واله‌هیچ سه‌رده‌مێكی تردا هه‌بوه.
بابه‌تێكی دیكه كه وه‌ردی باسیده‌كات زۆربونی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، هۆكاره‌كه‌شی به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ده‌دا، بۆیه هه‌ندێجار سه‌ربازه‌كان په‌لاماری بازاڕه‌كانیان ده‌دا. هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانیش به‌بێ به‌رتیل كاری هاوڵاتیانیان نه‌ده‌كرد.
وه‌ردی له‌میانی باسكردنی ململانێی دین‌و دونیادا باس له‌حاڵه‌تێكی تر ئه‌ویش هه‌ڵچونی خه‌ڵكییه له‌كاتی بۆنه ئاینییه‌كاندا، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: خه‌ڵكی له‌كاتی كۆبونه‌وه ئاینییه‌كاندا هه‌ست به‌ئازایه‌تی ده‌كه‌ن‌و كه‌متر هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌ن، بۆیه له‌حاڵه‌تی وادا مه‌یلی غه‌وغاو گێره‌شێوێنیان تیادا گه‌ش ده‌بێته‌وه... هه‌روه‌ها زۆرجار هه‌ستی خێڵه‌كی‌و شارچێتی به‌سه‌ر ئاینداریدا زاڵ ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ش گرفتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ماستاوكردن بۆ ده‌سه‌ڵات
وانه‌یه‌كی دیكه له‌ژیانی وه‌ردی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی "ماستاوكردن"ه‌وه خۆیان له‌ده‌سه‌ڵات نزیك ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه پارێزگاری له‌پێگه‌و ناوبانگی خۆیان بكه‌ن‌و خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بابده‌ن. ئه‌مه‌شمان له‌چیرۆكی سه‌ید جه‌عفه‌ره‌وه بۆ ده‌گێڕێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانی‌و سڵاویان له‌كه‌س نه‌ده‌كرد، له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاتدارانیش خۆیان به‌بچوك ده‌زانی.
ئه‌گه‌ر نزیكبونه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌ندێك كه‌س ببێته مایه‌ی ده‌سكه‌وت، ئه‌وا بۆ هه‌ندێكی دیكه بوه‌ته گرفت. به‌نمونه پیاوانی ئاینی له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا خه‌ڵكیان هانداوه بچن بۆ جیهادو به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بكه‌ن، به‌ڵام كوڕه‌كانی خۆیان له‌و كاره به‌خشراون. كه‌چی له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی پاشایه‌تی‌و باڵاده‌ستی ئینگلیزدا نزیكبونه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات بوه‌ته كێشه بۆ پیاوانی ئاینی‌و مایه‌ی لۆمه‌كردنی خه‌ڵكی، ئه‌مه‌شمان له‌به‌سه‌رهاتی سه‌یید حه‌سه‌ن سه‌درو مه‌هدی خاڵسی دا بۆ رونده‌كاته‌وه.
شار به‌تامی گوند
كاتێك عه‌لی وه‌ردی باس له‌ژیانی خۆی له‌به‌غدای ئه‌و كات‌و جیاوازی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كات، دو وانه‌مان پێده‌ڵێت یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌خه‌ڵكی هه‌رچه‌نده له‌شاردا ژیاون، به‌ڵام به‌هه‌مان داب‌و نه‌ریت‌و ده‌ستوری ژیانی گونده‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی ژناندا ده‌رده‌كه‌وێت.
وانه‌ی دوه‌میش ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر داب‌و نه‌ریته‌كانیان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونی كات ناچارده‌بن ته‌ڤلی تازه‌گه‌ری ببن‌و ده‌ستبه‌رداری ره‌فتارو داب‌و نه‌ریتی باب‌و باپیرانیان بن. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه نابێ به‌رده‌وام گله‌یی له‌خه‌ڵكی بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێی راهاتون‌و ئه‌و باوه‌ڕو نه‌ریتانه‌ی له‌سه‌ری پێگه‌یشتون، ئه‌مه له‌ڕاستیدا له‌خواست‌و ئیراده‌ی خۆیاندا نییه. سائه‌گه‌ر ئێمه‌ش له‌هه‌مان ژینگه‌و هه‌مان بارودۆخدا پێبگه‌یشتینایه ئه‌وا وه‌ك ئه‌وان ده‌بوین". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگا داخراو بێت ئه‌وا به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌و به‌رهه‌ڵستكاری تیایدا توندتر ده‌بێت".
بۆچی هه‌مو خه‌ڵكی ده‌بنه سیاسی؟
له‌درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خۆیاندا وه‌ردی هۆكاری ئه‌وه‌مان بۆ رونده‌كاته‌وه بۆچی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق باسی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن‌و خۆیان لێبوه‌ته سیاسی‌و ره‌خنه ده‌گرن. سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گێڕێته‌وه بۆ ده‌ورانی حوكمی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ‌و رایده‌گه‌یه‌نێت خه‌ڵكی له‌سه‌رده‌می عوسمانی‌دا پێیانوابو سیاسه‌ت‌و حوكمڕانی په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
وه‌ردی ئاشكرای ده‌كات له‌عێراقدا خه‌ڵكی ته‌نها ئه‌وكاته له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه ده‌دوێن كه دڵنیابن له‌وه‌ی دورن له‌مه‌ترسی. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بزانن حكومه‌ت شمشێری لێ به‌رزكردونه‌ته‌وه ئه‌وا ده‌موده‌ست ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بیرۆكه كۆنه‌كه‌یان كه ده‌ڵێت: من هه‌قم چییه به‌سه‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: خه‌ڵكی له‌سروشتی ئه‌و به‌ربه‌ست‌و ئاسته‌نگانه تێنه‌ده‌گه‌یشتن كه دوچاری مه‌لیك ببو، هه‌مو كه‌سێك ببو به‌ڕه‌خنه‌گری سیاسی عه‌یار بیست‌و چوار‌و باوه‌ڕیان وابو كه خاوه‌نی راوبۆچونێكی راستن.
مزگه‌وت‌و گه‌نده‌ڵی
وانه‌یه‌كی گرنگ كه وه‌ردی فێرمان ئه‌وه‌ده‌كات مه‌رج نییه زۆربونی مزگه‌وت‌و مه‌زارگه‌كان مانای ئه‌وه‌بێت خه‌ڵكی زۆر ئایندارن. چونكه وه‌كو ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا فه‌رمانڕه‌وایان له‌هه‌ره فه‌رمانڕه‌وا گه‌نده‌ڵ‌و به‌رتیلخۆرو سته‌مكاره‌كانی جیهان بون، به‌ڵام له‌خه‌ڵكی زیاتر خۆیان واپیشانده‌دا كه خه‌ریكی دیندارین‌و سه‌رقاڵی بنیاتنانی مزگه‌وت‌و مه‌زارگه‌و شتی له‌و چه‌شنه بون. به‌غدا له‌و ده‌مانه‌دا به‌قۆناغێكی زه‌مه‌نی وادا تێپه‌ڕی هه‌رچه‌نده مزگه‌وت‌و مه‌زارگه‌ی پتر بنیات بنرایه، پتر وێرانه‌یی‌و گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌بوه‌وه.