نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆك وەزیران 100 هەزار دینار بۆ موچەی مامۆستایان زیاد دەكرێت و بڕیارەكە مامۆستایانی خانەنشینیش دەگرێتەوە.
ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە ئێن ئاڕ تی وتوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوسراوی ژمارە 466ـی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆسەر موچەی مامۆستایان و مامۆستایانی خانەنشینیش دەگرێتەوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەش کردوە، هەر مامۆستایەک بڕی 100 هەزار دینار بۆ سەر موچەکەی زیاد دەکرێت ئەوەش لەپای سوپاس و پێزانینی حکومەتە بەرامبەر بە هەوڵەکانیان کە بەردەوامن لە فێرکردن و پێگەیاندنی پڕۆسەی پەروەردە.
ئەوەشی خستۆتەڕو"سودانی پێی راگەیاندون کە مامۆستایان شایەنی زیاترن و پێویستە ئاسانکاری تەواویان بۆ بکرێت لە سەرجەم مامەڵەکانیاندا".