عێراق پاسپۆرتی لە حەوت بەرپرسى حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان سەندەوە
  2024-04-01       646       

وەزارەتی ناوخۆى عێراق بڵاوی كردەوە، بە واژۆی ماجید عەدنان بەڕێوەبەری‌ پاسپۆرتی عێراق، بڕیاردرا پاسپۆرت لە‌ حەوت سەركردە و كەسایەتی حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بسەندرێتەوە، دەشڵێن، دەبێت لە كاتی‌ بەكارهێنانی ئەو پاسپۆرتانەدا، هەڵگرەكەی لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت.

 

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی لێسەندنەوەى پاسپۆرت لەژمارەیەك سەركردەی حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نوسراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، بە واژۆی ماجید عەدنان بەڕێوەبەری‌ پاسپۆرتی عێراق، بڕیاردرا پاسپۆرت لە‌ حەوت سەركردە و كەسایەتی حزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بسەندرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەبێت لە كاتی‌ بەكارهێنانی ئەو پاسپۆرتانەدا، هەڵگرەكەی لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت.

بەپێى نووسراوەکە ئەو کەسانەى پاسپۆرتەکانیان لێ سەندراوەتەوە مستەفا هیجری‌ سكرتێری، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) هەیە.

جێگای ئاماژەیە، دوای ئەنجامدانی كارەكانی لیژنەی هاوبەشی ئاسایشی عێراق و ئێران، حكومەتی عێراق ئەو پاسپۆرتانە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەو کەسانە وەرگیراوەتەوە‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×