ئامینە، ئەو ژنەی بەدوای تەرمی ٩ کەسی خێزانەکەیدا دەگەڕێت
  2024-04-02       1401       
ئامینە ساڵح حسێن

ئامینە ساڵح حسێن، ژنێکی گەرمیانییەو دەڵێت "٩ کەس لەخێزانەکەم‌و ١٥٠ لەخزم‌و کەسی نزیکم‌و ٤٦٧ کەس لەگوندەکەمان ئەنفال کراون‌و هەتا ئێستاش لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی تەرمەکانیانداین".

دەشڵێت "دوو خوشکم لەنوگرە سەلمان گیانیان لەدەست دا، نوگرەسەلمان کارەساتێکی زۆر زۆر ناخۆش بوو، رۆژانە دوانزە سیانزە کەس لەبرسی‌و تینوێتیدا لەهۆڵەکەی ئێمە لەنوگرەسەلمان گیانیان لەدەست ئەدا کە زۆربەیان منداڵ بوون، ئەو کاتانەم هەرگیز لەبیرناچێتەوە، ژیانێکی زۆر تاڵ بوو".   

ئا: ئەیاد محەمەد

ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات

ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.

لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجان‌‌و ژنان‌و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم‌و حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەڵبژاردنی کوردستان.

لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی‌ کار لەسەر ئەو  بابەتانە دەکات‌و چەندین راپۆرت‌و فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.

"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD‌"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×